ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ٣٨ شاردا چالاکیی ٨ی مارس ئەنجام دەدات

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ڕۆژی ٢٨ی شوبات لە ئەزمیر دەست بە چالاکیی ٨ی مارس دەکات. لە ٣٨ شاری باکوری کوردستان و تورکیا دەیان چالاکی بۆ ٨ی مارس ئەنجام دەدات.

بە دروشمی "پێکەوە دەیگۆڕین، ئێستا کاتی ژنانە" لە ٢٨ی شوبات لە ئیزمیر چالاکیی ٨ی مارس دەستپێدەکات و چەندین چالاکی لە ٦ هەرێم و ٣٨ شاردا بەڕێوەدەچێت.

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بەرنامەی چالاکییەکانی ٨ی مارسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە ٣٨ شاردا چالاکی بۆ ٨ی مارس ئەنجام دەدەن.

ئەو شارانەی چالاکییەکانیان تیادا ئەنجام دەدرێت بریتین لە: ئەدەنە، مێرسین، عوسمانییە، هاتای، ئامەد، ئێلح، مێردین، شرنەخ، سەمسور، مەلەتی، چەولیک، سێرت، دیلۆک، رحا، دێرسیم، ئیزمیر، ئەنتالیا، ئایدین، موغڵا، دەنیزلی، مانیسا، جۆلەمێرگ، وان، موش، ئاگری، ئیدر، قەرس، بەدلیس، ئەنقەرە، ئەسکیشەهیر، قۆنیا، ئیستەنبول، بالکیسەر، چاناقەلە، تەکیرداغ، ئەدیرنە، قرق لاری و بورسا.

ژ.ت