یەپەسەژن ئاگری لە ئۆتۆمبێلی کەسێکی مەهەپەیی بەردا

یەکینەی بەرپەرچدانەوەی سەهید دەستینا ئارمانجی یەپەسە ژن رایگەیاند، لە ئیستەنبوڵ ئاگرییان لە ئۆتۆمبێلی کەسێکی ژەادپەرستی مەهەپەیی بەرداوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە: "یەکینەکانی بەرپەرچدانەوەمان شەوی ٣٠ی ئاب کاتژمێر ٠٠:٢٥ لە ناوچەی ئارناڤوتکۆیی ئیستەنبوڵ لە گەڕەکی ئیماهۆر ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی کەسێکی مەهەپەیی بەردا."

یەپەسە ژن رایگەیاند، "رژێمی ئەردۆغان کە هیچ سەنگێکی نەماوە، وەک مسۆگەری هەبوونی خۆی مەهەپەی کردووەتە قەڵغان بۆخۆی، توندوتیژی، نەژادپەرستی و تاڵانکاری لە شەقامەکان بڵاودەکاتەوە، کۆڵانەکانی کردووە بە هێلانەی مافیا و گەلان بە شەڕ دەدات. هەموو ئەوانەی ئاگری فاشیزم خۆش دەکەن و نەژادپەرستی دەکەن لەلایەن ئێمەوە دەکرێنە ئامانج".