یەژەکە-هە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر"
تەڤگەری ژنانی کورد لە هۆڵەندا "یەژەکە-هە" بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد کە بەشداربن لە هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر" کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردوونی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە.
تەڤگەری ژنانی کورد لە هۆڵەندا "یەژەکە-هە" بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد کە بەشداربن لە هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر" کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردوونی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە.
یەژەکە-هە ڕاگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "بۆ شکادنی گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەر ئاپۆ، ئەمە ساڵێکە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" بەردەوامە. لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تیشکەکانی ڕۆژ" کۆمەڵێک چالاکی گرنگ ئەنجام دەدرێن. وەک تەڤگەری ژنانی کورد لە هۆڵەندا "یەژەکە-هە" جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین، دووژمن بە سەپاندنی سیاسەتی گوشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، ناگاتە ئامانجەکانی خۆی".
ئێمە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری بە گرنگ تەماشا دەکەین. بەڵام قبووڵ ناکەین ماوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ ماوەی ساڵێک درێژ بکرێتەوە. تاکو هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین. لەم بارەوە ئێمە وەک یەژەکە-هە خاوەندارێتی لە هەڵمەتی "تیشکەکانی ڕۆژ" دەکەین کە تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) دەستیپێکردووە و بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین بەشداربن لە هەڵمەتی نامەناردن بکەن. لە ڕۆژی ١٦ تشرینی دوومەوە لە سەرانسەری ئەوروپا ڕێپێوانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان' بەڕێوە دەچێت. داواکارین هەوڵەکان بۆ سەرخستنی ئەم ڕێپێوانە بەردەوام بێت و داوا لە هەموو گەل دەکەین داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەن".