یەژەکە-سویسرا بۆ بەشداری لە هەڵمەتی 'تیشکەکانی خۆر' بانگەوازی راگەیاند

یەژەکە-سویسرا بۆ بەشداری لە هەڵمەتی 'تیشکەکانی خۆر' کە ٤ی ئەیلول لە جنێڤ دەستپێدەکات، بانگەوازی راگەیاند.

لە چوارچێوەی کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چاەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) دەستی بە هەڵمەتی 'تیشکەکانی خۆر' کردووە. هەڵمەتەکە ٤ی ئەیلول لە شاری جنێڤی سویسرا دەستپێدەکات.

لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ رۆژی ٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٠٠ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکرێت و بەم جۆرە هەڵمەتەکە دەستپێدەکات.

هەڵمەتەکە بە دروشمی ' رێبەر ئاپۆ نەک هەر بۆ کوردستان، بەڵکوو بۆ سەرتاسەری جیهان ئاشتی دەهێنێت' دەستپێدەکات و لە دەیان ناوچەی سویسراوە بە چالاکی هونەری و کولتوری تا ١٢ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە-سە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا داوای لە وڵاتپارێزان، دیموکراسیخوازان و هەموو ژنانی بەرهەڵستکاری سیستمی سەرمایەداری کرد بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەڵمەتەکە تا ١٢ی تشرینی یەکەم بەردەوامە و لە شارەکانی ئاراو، بازێل، زوریخ، لوزێرن، سانت گالێن. لۆزان، بێرن و هەموو ئەو ناوچانەی ئێمە وەک یەژەکە-سە خۆمان تێدا رێکخستووە، لە رێگەی چالاکییەوە بەردەوامە".

'بەشداربوون لە هەڵمەتی رێبەرایەتی زۆر گرنگە'

لە راگەیەندراوەکەی یەژەهە-سویسڕادا هاتووە، " لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە دوژمنی کۆمەڵگا، ژینگە، ژنان و مرۆڤایەتیە، پاڕادایمی ئازادیپارێزی ژن، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیکی رێبەرایەتی تاکە بەدیل و جێگرەوەیە. لەبەر ئەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'تیشکەکانی خۆر'دا تەژەکە-ئە کە لە چوارچێوەی کەمپینی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' سازیدەکات، ئێمە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ دەگەیەنینە هەموو کەسێک، هەموو ماڵێک و هەموو شەقامێک، هەموو خوێندنگەیەک".