ژنان لە ئەوروپا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان: ژن، ژیان، ئازادی!
تەژەکە-ئە داوای لە هەموو لایەک بە تایبەت ژنان کرد لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی دا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و وتی "ئێمە گۆڕەپانەکانی چالاکی بە پێداگری گوڕدان بە تێکۆشانی ئازادی پڕدەکەینەوە".
تەژەکە-ئە داوای لە هەموو لایەک بە تایبەت ژنان کرد لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی دا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و وتی "ئێمە گۆڕەپانەکانی چالاکی بە پێداگری گوڕدان بە تێکۆشانی ئازادی پڕدەکەینەوە".
بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەبیری هێنایەوە کە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بووە هۆی ئەوەی ژنان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دژ بە دەسەڵات بکەونە ناو پرۆسەیەکی بەرخودانی مێژووییەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، لە یەکەم ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، ئەو ژنانەی لە ئەنجامی سیاسەتەکانی قڕکردنی ژنان لەلایەن سیستەمی باوکسالارەوە کوژران، بە رێز و پێزانینەوە یاد کرانەوە. هەروەها سڵاو لەو ژنانە کرا کە مەشخەڵی بەرخۆدانیان هەڵگرتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنانی گەنج قژی درێژیان کردەوە و دەستیان لەناو دەستی یەکتر گرت و یەک ڕستەیان لەسەر تەختەی خوێندنگە نووسی 'بۆ خوشکەکەم، بۆ خوشکەکەت، بۆ خوشکەکەمان' فۆرم و ڕۆحی خەباتی ژنانیان دەست نیشانکرد، ئەمەش گوزارشت لە ڕاستی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەکات. ڕوحی پارادایمی ئازادی ژن هێزی لەڕاستی مێژویی-کۆمەڵایەتی وەردەگرێت بۆ ژنان دوارۆژێکی ئازاد بەدەوری شۆڕشی ژن مسۆگەردەکات. لە یەکەمین ساڵڕۆژیدا١٦ی ئەیلول بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە بەجیهانیبووە، پێشوازی لێدەکەین. ژنان لە هەموو جیهاندا بە دەوری ئەم دروشمە کۆدەبنەوە و دەگەنەیەکتر. ئەمەجێگەی جۆش و خرۆش و هیوایە".
'گۆڕەپانی چالاکییەکان پڕدەکەیەنوە'
لە ڕاگەیەندروەکەدا لەسەر ناوی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بانگهێشتی ژنان، دۆستان، گەنجان و گەل لە ئەوروپا کرا بەشداری لە هەڵمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان' بکەن.
لە ڕاگەیەندروەکەی تەژەکە-ئەدا هاتووە، "ئێمە بڕیارمانداوە بە ژیری، بەرخۆدان رەنگی ژنان ئازاد و جوان بین. پێداگرین کە ئەم تێکۆشانە گەورەیەمان سەربخەین کە مۆری خۆی لەم سەدەیە داوە. تێکڕا بڵێن 'بۆ خوشکەکەم، بۆ خوشکەکەت، بۆ خوشکەکەمان'، ئێمە گۆڕەپانەکانی تێکوشان بە ئیرادەیکی گەورە بۆ ئازادی پڕدەکەینەوە".
بەرنامەی چالاکییەکان
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، پلانی چالاکییەکان بەم جۆرەیە؛
١٣-٠٩-٢٠٢٣
ئەڵمانیا
Karlsruhe
کات: کاتژمێر ١٧:٠٠
شوێن: Kirchplatz ST. Stephan
15.09.2023
ئەڵمانیا
Köln
کات: کاتژمێر ١٨.٠٠
شوێن: Cih: Heumarkt
بەلجیکا؛
برۆکسل
کات: کاتژمێر ١٦.٠٠
شوێن: Plas Pulatrt 1000
16.09.2023
ئەڵمانیا
Hamburg
کات: کاتژمێر ١٢.٠٠
شوێن: S-Bahn Sternschanze
مونستێر
کات: کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: لەبەردەم Hauptbahnhof
بەرلین
کات: کاتژمێر ١٧.٠٠
شوێن: Bebelplatz/Rosa Luxemburg Platz
فرانکفۆرت
کات: کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: Alte Oper
کونسوڵخانەی گشتی ئێران
شتوتگارت
کات: کاتژمێر ١٦.٠٠
شوێن: Rotebühlplatz
سارابروکێن
کات: کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: Schillerplatz 14
هانۆڤەر
کات: کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: Ernst August Platz
کیل
کات: 12.30
Ernst August Platz
دۆرتمۆند
کات: کاتژمێر ١٧.٠٠
شوێن: Platz der deutschen Einheit/Hauptbahnhof
ئۆریخ
کات: کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: Rathaus
فرایبورگ
کات: کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: Platz der alten Synagoge
فەرەنسا
پاریس
کات: 19.00
شوێن: La Place de La Bastille
مارسیلیا
کات: کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: Canebiere
ستراسبۆرگ
کات: کاتژمێر ١٥.٠٠
شوێن: Place Kleber
سویسرا
لوزێرن
چالاکی ناوەندی
کات: کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: Helvetiaplatz
بەریتانیا
لەندەن
کات: کاتژمێر ١٣.٣٠
شوێن: BBC Broadcasting House
Portland Place, London W1A
سکاندیناڤیا
ستۆکهۆڵم
کات: کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: Norra Bantorget
ئۆسلۆ
کات: کاتژمێر ١٣.٠٠
شوێن: Christian Frederijs Plass- Mellom/ OsloS-Opera
هێلسنکی
کات: کاتژمێر ١٤.٠٠
شوێن: Narinkkatori Helsinki
هۆڵەندا
ئەمستردام
ڕێپێوان و گردبوونەوەی ناوەندی
کات: کاتژمێر ١٣.٣٠
شوێن: Leidseplein
هـ . ب