ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نجومه‌نی ئیشتار ساریا مارینۆس له‌باره‌ی كاره‌كانی ژنان له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) قسه‌ی كرد.
ساریا مارینۆس باسی له‌وه‌كرد، كه دایكان هه‌م كاری ماڵ ده‌كه‌ن و هه‌میش له دامه‌زراوه‌كانی كه‌مپه‌كه به‌شدارن و به‌م جۆره درێژه‌ی پیچدا: "ئێستا دایكان هه‌موو كاره‌كان ده‌كه‌ن، دایك كۆڵه‌كه‌ی ماڵه. من هه‌م به ماڵه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بم، هه‌میش كاره‌كانم له رێكخراوه‌كان درێژه پێده‌ده‌م. من ئه‌ندامی دامه‌زراوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نجومه‌نی ئیشتارم. ئێمه بێ دوودڵی كاره‌كانمان له رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین. من به‌یانیان ده‌چمه دامه‌زراوه‌كان و پلان نامه‌ی خۆم دروست ده‌كه‌م، راپۆرتی خۆم وه‌رده‌گرم. سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆژی چوارشه‌ممه ئێمه به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه ئاماده ده‌كه‌ین. دامه‌زراوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بۆ ئێمه شوێنێكی پیرۆزه. هه‌ر ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت خه‌باتی ئێمه به‌هێزتر ده‌بێت. كاتێك مرۆڤ ده‌چێته دامه‌زراوه‌كه خۆی به شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ست پێده‌كات. ئێمه له دامه‌زراوه‌كه هه‌ناسه وه‌رده‌گرین. به بێ هیچ جیاوازییه‌ك ئێمه خه‌باتی خۆمان درێژه پێده‌ده‌ین. كاره‌كانمان بێ پسانه‌وه هه‌موو رۆژێك به‌رده‌وامه.
‘ژنان به هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆوه خۆیان ناسی‘
مارینۆس له درێژه‌دا باسی له‌وه‌كرد، كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ها و بایه‌خێكی زۆر به ژنان داوه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌وان به هزر و رامانی ئۆجالان خۆیان ناسیوه و به‌م جۆره دووا: "ژنانیش هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌نجی ئه‌وان نه‌ده‌بینرا. نه‌یانده‌هێشت كه ژنان به‌رامبه‌ر دوژمنی خۆیان سه‌ر به‌رزبكه‌نه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه دروست بوو زۆر گۆڕانكاری هاتنه ئاراوه. كاری ژنان پێش رێبه‌ر ئاپۆ و ئێستا وه‌ك یه‌ك نییه. ئێستا ژنان ده‌توانن هه‌موو كارێك كه پیاو ده‌یكات بیكات. قاره‌مانانی ژن ئێستا له‌سه‌ر چیا و له ناو گه‌لدا خه‌بات ده‌كه‌ن. ئێستا كاری ژنان له هی پیاوان زیاتره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان هه‌م كاری ماڵه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌میش كاری ده‌ره‌وه. له سایه‌ی هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ ژنان خۆیان ناسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی به ژنان ده‌دا. ژنی بووه خاوه‌ن هێز و سوپا. ژن چیتر وه‌ك پێشوو كۆیله نیه. ژنان به هێزی خۆیان بیركردنه‌وه‌ی پێشوویان تێك‌شكاند. پێشتر پێمان ده‌گوترا كه دانیشن له ماڵه‌كانتان و منداڵه‌كانتان به‌خێو بكه‌ن، ئێمه قه‌بوڵمان نه‌كرد. ئێمه هه‌م كاری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین و هه‌میش منداڵ به‌خێو ده‌كه‌ین. هه‌ر كارێك بكه‌وتایه سه‌ر شانمان ئێمه جێبه‌جێمان ده‌كرد. ئه‌و ژنه‌ی بیه‌وێت خۆی پێش بخات كه‌س ناتوانێت به‌رامبه‌ری بوه‌ستێت. ژنان ده‌توانن خۆیان له هه‌موو كارێكدا به‌ره‌وپێش ببه‌ن. ده‌بێت ژنان خاوه‌نداری له ره‌نجی خۆیان بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نج له ده‌ستی دایكان و ژناندایه. بۆ چه‌ندیشن ساڵ ره‌نج و ماندووبوونی ژنان له‌ناوبرا. پارتی په‌كه‌كه ده‌رفه‌تی به ژنان به‌خشی ده‌بێت ئێمه وه‌ك ژن خاوه‌نداری له‌و به‌هایه بكه‌ین".
‘من هه‌م دایك و هه‌میش باوكی ماڵی خۆمم‘
ساریا مارینۆس به‌م جۆره باسی له كاروخه‌باتی رۆژانه‌ی خۆی كرد: "من هه‌م پیاوی ماڵی خۆمم، هه‌میش دایكی ماڵه‌كه‌م. من ماڵه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌به‌م. ئه‌ركی ماڵ هه‌مووی له‌سه‌ر شانی دایكه. من هاوكات له‌گه‌ڵ كاروباری رۆژانه له ٢ دامه‌زراوه‌ش به‌شدارم. گه‌ر ژن بیه‌وێت ده‌توانێت چه‌ند كار پێكه‌وه بكات. به‌یانیان هه‌ڵده‌ستم له‌وه‌ڕ به مه‌ڕوماڵات و ئاژه‌ڵه‌كانم ده‌ده‌م. كاری ماڵه‌وه ده‌كه‌م و خواردن ساز ده‌كه‌م. خۆم به بێستان و دێبهرهوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌م. به‌ڵام به دڵخۆشی ده‌یكه‌م، تا ته‌ندروستیم رێگه‌م پێبدات من به‌رده‌وام كاره‌كانم ده‌كه‌م. كاتێك ده‌چم كاری رێكخراوه‌یی ده‌كه‌م، كاری شه‌هیدان ده‌كه‌م بۆ من جێگه‌ی دڵشییه. ئێمه بۆ ژنان و بۆ شه‌هیدان كار ده‌كه‌ین. ژنان ئه‌و هه‌موو ساڵه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه به‌ڵام ئێمه ده‌توانین بڵێین ژن له خه‌وی مردن هه‌ڵساونه‌ته‌وه. ئه‌م كار‌و چالاكیه‌مان بۆ ژنانه سه‌رباری كاری ماڵه‌وه كاره‌كانی دامه‌زراوه قه‌ت بۆ من بارگرانی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من رقی خۆم به‌رامبه‌ر به دوژمن هه‌ڵده‌ڕێژم. سه‌ره‌ڕای ماندووبوونیش من دڵخۆشم به كاره‌كانم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دژی دوژمن خه‌بات ده‌كه‌م".
هـ . ب