"ژنان زیندانەکانیان کردووەتە سەنگەری بەرخودان"

دەنیز دەریا و روکەن نەغەدە ئەندامانی بەڕێوەبەریی کەژار، باس لەوەدەکەن بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و تێکۆشانی لەپێناو ئازادی ژناندا هەموو جیهانی تەنیوەتەوە و لە ئێرانیش بە پێشەنگایەتی وەریشە مورادی زیندانەکان بوونە سەنگەری بەرخودان.

دەنیز دەریا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (کەژار)، رووکەن نەغدە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ئاریەن تی ڤی دا، باسیان لە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی و هەروەها بارو دۆخی گیراوانی سیاسی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کۆردستان و ئێرانیان کرد.

'لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دا گەل دەکەنە ئامانج'

دەنیز دەریا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار): لە دەستپێکی هەڵسەنگاندنەکانیدا وتی: "تەواوی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بە تایبەتی شەهیدانی هەڵمەتی "ناهێلین ڕۆژمان تاریک بکەن" یاددەکەینەوە و  لە کەسایەتی ئەوان دا تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بە ڕێزەو بەبیردەهێنینەوە و وتی: "بەڵێن دەدەین ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە بنەمای تەواوی تێکۆشانمان.

لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دا دەیانهەوێت هەبوونی تەواوی گەلان لەنیو ببەن، هەرجارە بە ڕێبازێکی جودا سیاسەتی گهمارۆ بەسەر ڕێبەر ئاپۆ دا جێبەجێ دەکەن، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دا گەل دەکەنە ئامانج و دەیانهەوێت بزوتنەوەی ئازادی گەل لەنێو ببەن. سەرچاوەی ئەو سیاسەتانە دەسەڵاتە هەژمونگەرا پیاوساڵارییەکانن، کە دەیانهەوی جیهانێکی بێ ئیرادە و بێ هەڵوێست دروست بکەن، هەر کەس کە قەبوڵی نەکات وتێکۆشان بکات لەناودەبرێت، دەخرێتە زیندان، تێرۆر دەکرێت. ئەوانەش تەواوی کێشەی دەسەڵاتدارین کە دەیانهەوێت دەسەڵاتی خۆیان لەسەرپێ رابگرن هەبوونی خۆیان لە لەنێو بردنی گەلان دا دەبینن. "

'ئیمراڵی و کوردستان بوون بە ناوەندی شەڕ'

ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (کەژار)، رووکەن نەغدە وتی: "ئەو قۆناغەی ئێستا تیایداین، قۆناغی شەڕی جیهانی سێهەمە، ناوەندی شەڕەکە لە کوردستانە بەڵام دەسەڵاتداران نایانهەوێت بیبینن و رووی گەل دەکەنە شوێنکی دیکە. نایانهەوێت پرسی سەرەکی دیار بێت. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دا بۆ یەکەم جار کەسێک دەرکەوت، لەپێناو هەموو جیهان و گەردوون و بۆ ئازادی تێکۆشانێکی بی وێنە دەکات، لە بەر ئەوە نایانهەوێت کەس بەوە بزانێت و بیبینێت. لەبەر ئەوەیە دەڵین شەر لە ئیمراڵی و لە کۆردستان دایە.

یەکەم ژیان کە سەریهەڵدا لە خاکی کوردستان بوو، کە پێشەنگەکەی ژن بوو، کەسێکی وەکو ڕێبەر ئاپۆ لەو ناو ئەم خاکە و ئەم جوگرادیایەدا کە ژنان تیایدا پێشەنگ بوون، بەو مێژووە گەورە بووە. لەئێستاشدا گەل بە پاڵپشتی لە ڕێبەر ئاپۆ لە راستی دا پاڵپشتی لە خۆیان دەکەن. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی خۆیان دەبینن. هەروەها روناکبیران گەیشتن بەو بڕوایەی، کە ئێستا  دەڵێن ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری ئێمەیە فکر و ڕامانی و ئەڵترناتیڤی ئەوە دەتوانێت ئازادمان بکات، دەنا لە ناودەچین. ئێدی دەزانین چی دەکەین چیمان دەوێت، داوای چی دەکەین، ئامانجمان لەو سەردەمە دا دیارە، تێگەیشتین کە بۆخۆمان پێویستیمان بە ئازادی هەیە، ڕێبەر ئاپۆ ئازادە ڕێبەر ئاپۆ روحە، زانستە، فەلسەفەیە، ژیانە یەک جەستە نییە کە تەنیا لە ئیمراڵیدا بێت. "

'دەوڵەتی ئێران بە گرتن و لەسێدارەدان دەیەوێت بەرەنگاری تێکۆشانی ژنان ببێتەوە'

 دەنیز دەریا، لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکانی بارودۆخی زیندانی سیاسی لە ناو ئێران دا نرخاند و وتی: "سەرەتا سڵاو ئاراستەی بەرخۆدانی وەریشە مورادی و سەرجەم ئەو کەسانەش دەکەم کە لە گەل ئەودا پێشەنگانە بەرخۆدان دەکەن. هەر کات ژنان مەترسییەکیان لە سەر گەلان و سەر ژیانی مرۆڤەکان بینیبێت، کولتوری بەرخودانیان زیندووکردوەتەوە و لەگەڵ گەنجاندا بەرامبەری وەستاونەتەوە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا بە فکر و ڕامانی ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئەو چاندە هەزاران ساڵەیەی بەرخودانی ژنان جارێکی دیکە زیندوو بووەوە و بووەتە دەنگ و رەنگی هەر کەس، ئەم تێکۆشانەش بە پێشەنگایەتی شیرین عەلەمهولی دەستپێکرد، بە زینەب جەلالیان بەردەوامە، کە ١٧سالە لەبەرامبەر سیستەمی دەسەڵاتی پیاوسالار بەرخۆدانیەکی گەورو بەڕێوەدەبات و دەبینین تادێت گەورەتر دەبێت دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیش ئەوە بە مەترسیەکی گەورە لەسەر خۆی دەبینێت. لە دژی ئەم هەڵوێستە شۆڕشگێڕانەیە، کە هەم خۆی هەم کۆمەلگەی خۆی بونیاد دەنێت و دژ بە سیستەم دەوەستێتەوە، دەیەوێت لە رێگەی گرتن و لەسێدارەدان بەرەنگاری ئەو تێکۆشانە ببێتەوە.

 سیستەمی داگیرکەری ئێران لە کەسایەتی زیندانیان سیاسیدا دەیهەوێت گەل و ژنان ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات، بەڵام ئەو بەرخۆدان و تێکۆشانە لە سەر سایەی تێکۆشانی 54 سالە ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ کە هەر کەس ئەوەی بینی ئێدی ناتوانرێت بەو سیستەمە ژیان بکات کە دوو رێگەی لەبەردەمیان هێشتووەتەوە؛ یان بوون بە کۆیلەی سیستم یان بێدەنگ بوون. بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا و پاڵپشت بە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ، لەئێستادا لە زیندانەکانی ئێراندا بە پێشەنگایەتی وەریشە مورادی تادێت تێکۆشان فراوانتر و بەهێزتر دەبێت. "

 'تیکۆشانی وەریشە لە دژی ئەو هێرشانەیە کە دەکرێتە سەر ژنان و وڵات'

لای خۆیەوە روکەن نەغەدە سەبارەت بە مانگرتنی وەریشە مورادی (جوانا سنە) لە زیندانی ئێڤین رایگەیاند: "هەڤاڵ جوانا خاوەن بەرخۆدانی و خەبات و تێکۆشانێکە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لەسەر وڵات و ژن هەیە لە سەردەمی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادیش دا هەنگاوی هەڵگرت بۆ بەڕێکخستنکردنی ژنان، بەڵام ڕژیمی داگیرکەری ئێران خۆی نەگرت لەبەرامبەر چالاکی و تێکۆشانەکانی و لە ئەنجام دا زیندانی کرد، وای دەزانی بێخاتە زیندان بێدەنگ دەبێت، بەڵام هۆشمەندی ژنی ئازاد، وشیاری ژنی ئازاد لە زیندانیشدا بەرجستەتر دەبێت، چونکە ئەم بەرخودانە بە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەستیپێکردووە و بە هەموو شوێنێکدا لەوانە بە زیندانەکانی ئێرانیشدا بڵاوبووەتەوە".

بانگەوازێک لەپێناو زیندانیانی سیاسی

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (کەژار)، دەنیز دەریا لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکانیدا ئەم بانگەوازەی راگەیاند: "دەبێت هەمووان بە دەنگ و رەنگی خۆیانەوە بەشداری لەو هەڵمەتەکانی ئازادیدا بکەن و ئازادی خۆیان ئاوێتە ئازادی زیندانیانی سیاسی بکەن".