ژنانی جیهان لە بەرشەلۆنا پشتگیریان لە بەرخۆدانی ژنانی کورد کرد

لە بەرشەلۆنا گروپێکی سەربەخۆی ترانسفیمینیستی ئازادی – ژن ٣مین کۆنفڕانسی خۆیان ئەنجامدا. لە کۆنفڕانسەکەدا پشتگیری لە بەرخۆدانی ژنانی کورد لەدژی فشار و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرا.

 گروپێکی سەربەخۆی ترانسفیمینیستی ئازادی – ژن لە شاری بەرشەلۆنای هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا ٣مین کۆنفڕانسی خۆیان ئەنجامدا.

کۆنفڕانسەکە بە دروشمی 'هێزی ژن لە چەک بەهێزترە' دەستیپێکرد.

لە کۆنفرانسەکەدا باسی تێکۆشانی هەموو ژنانی جیهان کرا، باسی بەرخۆدانی ژنانی کورد لەدژی سیستمی کاپیتالیست، لەدژی سیستمی فاشیست و داگیرکەری دەوڵەتی تورککرا.

بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە بە شێوەیەکی گروپ، بە پانکارتێک پشتگیری خۆیان بۆ ژنانی پیشاندا و سڵاویان بۆ بەرخۆدانی ژنانی کورد لەدژی داگیرکەری نارد.

ف.ق