ڕێکخراوی ڤیانی ژنانی کورد لە ڕووسیا ڕاگەیەندراوێکی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ داگیرکەران بڵاوکردەوە.
تارا قادر سەرۆکی ڕێکخراوی ڤیان باسی لە هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورک کرد و وتی: "ئیدی ئێستا ڕووڕەشیی ماڵی بارزانی و پارتی (پەدەکە) زۆر ڕوون و ئاشکرا بووە و مێژوو هەرگیز لێیان خۆش نابێت".
تارا قادر راشیگەیاند، ئەمڕۆ شەڕڤانانی ئازادی لە هەموو پارچەیەکی کوردستان گەلی خۆیان دەپارێزن و باسی لە گرنگیی تێکۆشانی گەل و گەریلا کرد و وتی: "ئێمە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ڕادەپەڕین. تێکۆشانی ئێمە و شەڕڤانانی تەڤگەری ئازادیی لە یەک دانەبڕاوە و دەبێت کۆمەڵگەکەمان لە هەموو شوێنێک بە بەرخۆدانی مێژووییەوە هەبوونی خۆمی بپارێزێت".
تارا قادر ئاماژەی بەوەدا، کۆتاییهێنان بە هێرشە پاکتاوکارییەکان تەنها بە ڕاپەڕینی هەموو کورد و کوردستان دەبێت و ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی کوردستان لە دژی کورد، کوشتن و تاڵان و داگیرکەری بەڕێوەدەچێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هێرشەکانی سەر شەنگال-یش شەرمەزار کرا و وتی: "کوردانی ئێزدی بە بەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژ کران و جیهان بێدەنگ بوو. ئەوانەی خەڵکەکەمانیان بەجێهێشت ئێستا دەیانەوێت پاکتاوکاری و تاوانەکانیان تەواو بکەن. بەناوی ژنانی کورد لە ڕوسیاوە دەڵێین، نە حکومەتی عێراق و نە پارتی (پەدەکە) ناتوانن لەوێ فەرمانڕەوایی بکەن، کۆمەڵگەی ئێزدیمان ئەو هێزەی هەیە و مافی بەڕێوەبردنی خۆی هەیە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوای خاوەنداریکردن لە کوردستان کرا و وتیان: "ئێمە بەرخۆدانی ئازادیخوازانی کوردستان دەپارێزین و داکۆکیی لێدەکەین. ئەمە سەرکەوتنی ئێمەیە. کات کاتی پاراستنی کوردستانە".
ژ.ت