ژنانی كورد و سویدی له‌ مه‌راسی ٨ی ئاداردا كۆبوونه‌وه‌

ژنانی كورد و سویدی له‌ ستۆكهۆڵو له‌ مه‌راسیمی ٨ی ئاداردا كۆبوونه‌وه‌.

له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید به‌ بۆنه‌ی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش له‌ ناوه‌ندی وه‌قفی هه‌ره‌وه‌زی ژنان مه‌راسیمێك ساز كرد.

مه‌راسیمه‌كه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ژنان كوردی سوید (ته‌ژه‌كه‌-سوید) و وه‌قفی هه‌ره‌وه‌زی ژنان ساز كرا و ژماره‌یه‌كی زۆر ژنی كورد و سویدی به‌شداربوون.

به‌ بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه‌وه‌ خواردن پێشكه‌ش كرا و دواتر له‌باره‌ی گرنگی ٨ی ئاداراوه‌ قسه‌ كرا.

قسه‌كه‌ر و وتاربێژه‌كان باسیان له‌ خه‌بات و كاره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد له‌ پێناو رێكسختنی ژنان.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ش له‌ لیستی 'رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان' واژۆ كۆكرایه‌وه‌.

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا گۆڤه‌ند سازكرا و چالاكیه‌كه‌ به‌ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" كۆتایی پێهات.

رۆژی ٨ی ئادار له‌ كاتژمێر ١٧:٠٠ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی كولتور و هونه‌ری كورد (Fridhemsplan) چالاكی سازده‌كرێت، جل و به‌رگی كورد و هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نیشان ده‌درێن.

هـ . ب