ژنانی ئێزدیی لە تل عوزەیر ڕۆژبوونی ئۆجالان-یان پیرۆزکرد

ژنانی ئێزدیی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدیی( تاژێ) ، لە ڕؤژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تل عوزەیر باخچەیەکی نوێ-یان دانا.

ژنانی ئێزدیی دانیشتووی تل عوزەیر بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەتاکوو ئەو باخچەیەی کە نەمامیان تێدا چاند ڕێپێوانیان کرد.

بە ناوی 'باخچەی ڕێبەرایەتی' نەمامی داری مێوە وەک " هەنار، هەنجیر و ترێ" چێندرا.

دوای چاندنی دارەکان ژنان بە یەکدەنگ درووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ"، " ڕۆژبوونی تۆ پیرۆزبێت"یان دەوتەوە.

ک-ش