ژنانی ڕۆژنامەنووس هێرشەکەی شەنگالیان شەرمەزار کرد
م.گ.ک هێرشەکەی شەنگال کە دژی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد ئەنجامدرا، شەرمەزار کرد
م.گ.ک هێرشەکەی شەنگال کە دژی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد ئەنجامدرا، شەرمەزار کرد
ڕۆژی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە دژی ئۆتۆمبێلی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازادی ئیزدخانی شەنگال هێرشێک ڕوویدا. لەم هێرشەدا، پەیامنێری چرا تیڤی، مەدیا حەسەن، پەیامنێری چرا ئێف ئێم مراد میرزا و خەباتکارێک بە ناوی خەلەف خدریش بریندار بوون. کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا سەبارەت بەو هێرشە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ڕۆژی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە دژی ئۆتۆمبێلی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازادی ئیزدخانی شەنگال هێرشێک ڕوویدا. لەم هێرشەدا، پەیامنێری چرا تیڤی، مەدیا حەسەن، پەیامنێری چرا ئێف ئێم مراد میرزا و خەباتکارێک بە ناوی خەلەف خدریش بریندار بوون ئێمە وەک خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد لە هەموو هەلومەرجێکدا ڕاستییەکان دەپارێزین و هەمیشە دەنگی ڕاستی گەلەکەمانین. هەروەها وتراوە، ئه م هێرشه هەڕەشەیەکی جددییه له سەر ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی وەرگرتنی هەواڵەکانی گەل.
ئەم جۆرە هێرشانە دژ بە خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد، ڕێگری کردنە لە بەدەست هێنانی هەواڵ و زانیاریی لەسەر گەلەکەمان. ئەم هێرشە تەنها کارمەندانی میدیا بە ئامانج ناگرێت، بەڵکو مافی بەدەست هێنانی هەواڵ و زانیاری پێشێل دەکات. بو هیوای چاکبوونەوە بۆ هەڤاڵانی بریندارمان. داوا دەکەین ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە ڕادەستی دادگا بکرێن.
سەرەتا داوا لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان دەکەین کە خاوەنداری لە خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد بکەن. ئێمە وەک خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد لە هەموو هەلومەرجێکدا ڕاستییەکان دەپارێزین و بەردەوام دەبینە دەنگی ڕاستی گەلەکەمان."