ژنێک لە مانیسا کوژرا

لە ناوچەی سۆمای مانیسای بەهار کرباش لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە ناوی ئەمرە .س کوژرا.

لە گەڕەکی سامساجی ناوچەی سۆمای مانیسا ئەمرە . س (تەمەن ٢٥ ساڵ) بەهار کرباش هاوسەری پێشووی خۆی کوشت. بکوژ ئەمرە. س دوای کوشتنی کرباش هەوڵیدا هەڵبێت، بەڵام دەستگیرکرا.

راگەیەندرا کە بەهار کرباش بەر لە سێ مانگ لە بکوژەکە جیاببووەوە و بەهۆی کچە تەمەن ٣ ساڵەکەیەوە ناچار بوو هەر لەو ماڵەدا لەگەڵ هاوسەری پێشووی بژی.

هـ . ب