ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كه‌جه‌كه زلار ستێرك به بۆنه‌ی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ره‌نج: ٨ی ئاداره
له‌سه‌رتای قسه‌كانیدا زلار ستێرك سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر واتای ٨ی ئادار و وتی، "٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ره‌نجدان و زه‌حمه‌تكێشان بوو. سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌دار بۆ رێگریكردنیش، به‌ڵام به جه‌ماوه‌ری بوو. خاوه‌نداری له‌و تێكۆشانه، گۆڕینی بۆ شێوه‌یه‌ك له داواكاری ماف، رۆژانی مێژوویی واتاداری وه‌ك ٨ی ئاداری ئافراند.
٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش له‌سه‌رتادا له ژنانی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ته‌واوی ژنانی جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. ئه‌و ژنانه‌ی له رێگه‌ی ئازادی و یه‌كسانیدا گیانی خۆیان به‌خشیوه، له كه‌سایه‌تی هاوڕێ سه‌كینه جانسز، شیرین عه‌له‌مهولی، ئارین میركان و ڤیان جاف‌دا به بیریان دێنمه‌وه. له به‌رامبه‌ر یادی ئه‌وان به رێز و پێزانینه‌وه به‌ژنی خۆم داده‌نه‌وێنم".
'له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژنانی كورد خاوه‌نداری له ٨ی ئادار ده‌كه‌ن'
زلار ستێرك ده‌ستنیشانی كرد كه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌مووان خاوه‌نداری له ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش ده‌كات بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنه و وتی، "ئه‌وانه‌ی هه‌ره زیاتر خاوه‌نداری لێده‌كه‌ن ژنانی كوردن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنانی كورد بینای ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌وڵه‌ته پاكتاوكاره داگیركه‌ره‌كانی شارستانیه‌تی سه‌رمایه‌داری پیاوسالار زۆر به باشی ده‌ناسێت. له هه‌موو بوارێكدا به‌ره‌نگاری ئه‌و گوشار، داگیركاری، سته‌م و توندوتیژیه‌ی ئه‌و رێكخراوانه ده‌بنه‌وه. وه‌ك ده‌زانرێت شارستانی سه‌رمایه‌داری پیاوسالار خۆی له‌سه‌ر كولتورێكی قوڵی ده‌ستدرێژی دامه‌زراندووه. هه‌ر بۆیه هه‌م بناغه‌كانی سیاسی دهوڵهتپهرهستهكانی شارستانیه‌ته‌كه هه‌م بناغه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی، له ناو رێككه‌وتنێكی گه‌وره و هاوكارییدایه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی پیاوسالاری له‌سه‌ر پێكانی بوه‌ستێت له هه‌موو بوارێكدا له هه‌وڵدان. هه‌م راستی كۆمه‌ڵگای ره‌گه‌زپه‌ره‌ست كه ژنانی كوردی تێدان، هه‌م سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ته دوژمنه‌كانی ژنان كه رژێمی شه‌ڕی تایبه‌تن له هه‌موو بوارێكدا سه‌رله‌نوێ ئه‌و راستیه ده‌خه‌نه‌وه‌ڕوو.
له روانگه‌یه‌كی دیكه‌وه، ٨ی ئادار رووداوێكی پاكتاوكردنی ژنه و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنانیش بزوتنه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له پاكتاو و پاكتاوكردنی ژنان رۆڵ و ئه‌ركێكی له‌و جۆره‌ی مێژوویی خستوه‌ته سه‌ر شانی خۆی. بزوتنه‌وه‌كه‌مان خاوه‌نی راستیه‌كی له‌و چه‌شنه‌یه. واته بزوتنه‌وه‌كه‌مان بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ٨ی ئاداره. دژه سه‌رمایه‌دارییه و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ژنه.
ئاستی خاوه‌نداری ژنانی كورد له ٨ی ئادار به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی دیكه له گۆڕه‌پان و بواره‌كانی دیكه‌ش داده‌نێت. ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی زه‌حمه‌تكێش به تایبه‌تی له كوردستان به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پێشوازی لێده‌كرێت. له راستیدا له‌و رۆژه‌دا ژنانی كورد هه‌ڵوێستی ئازادی خۆیان هێنده‌ی تر به جه‌ماوه‌ری ده‌خه‌نه به‌رچاو".
زلار ستێرك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له كوردستان چالاكیه‌كانی ٨ی ئادار نه‌ك هه‌ر له ٨ی ئاداردا ئه‌نجام ده‌درێن و وتی، " وه‌ك له پلانی چالاكیه‌كانی ئه‌مساڵی ژنانی كورددا ئاشكرا بوو، چالاكییه‌كان له مانگی شوباته‌وه ده‌ستیان پێكرد و تا نه‌ورۆز به‌رده‌وام ده‌بن.
'له به‌رخودانی ئێمه‌دا رێبه‌ر ئاپۆ هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه'
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كه‌جه‌كه زلار ستێرك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ژنانی كورد خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه كه هێز به به‌رخودان و چالاكیه‌كانیان ده‌به‌خشێت و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا:
"سه‌رمایه‌ی سه‌ره‌كی رێبه‌ر ئاپۆیه، كه پێویسته رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ببینرێت. رێبه‌ر ئاپۆ له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌یگوت، 'من كرێكارێك و زه‌حمه‌تكێشێكی تێكۆشانی ئازادی ژنانم'. به‌راستیش رێبه‌ر ئاپۆ له رێگای ئازادی ژناندا زهحهتێكی زۆری كێشا و هێشتاش ده‌یكێشێت. ئه‌وه‌ی ژنانی كوردی گه‌یانده مێژووه جیهانیهكهیان و له‌و بابه‌ته‌دا به‌ره‌و پێشی برد رێبه‌ر ئاپۆ. قوڵبوونه‌وه و هاندانهكانی ئه‌و له‌سه‌ر رێگای ئازادی ژن بۆ هه‌موومان بووه پێشه‌نگ. رێگای ئێمه‌ی ژنانی كوردی هه‌موو رۆژێك رووناكتر كرده‌وه. له كه‌سایه‌تی هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌دا راستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی، هه‌روه‌ها شارستانیه‌تی پیاوسالاری شرۆڤه كرد".
زلار ستێرك رایگه‌یاند، هه‌ر كه تێگه‌یشتن له‌سه‌ر بیردۆزیهكانی ئازادی و ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ساز بوو و بۆ جێبه‌جێكردنیان تێكۆشان كرا، بڕوای ژن به خۆی زیاتر بوو، زیاتر بووه خاوه‌نی هێز و ئیراده و وتی، "هه‌ر بۆیه ژنانی كورد به دیلگیرانی رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمراڵی وه‌ك به دیل گیرانی خۆیان ده‌بینن. ئازادی رێبه‌ر ئاپۆش وه‌ك مسوگه‌ركردنی ئازادی خۆی ده‌بینێت. هه‌ر له خۆیدا له گۆڕه‌پانه‌كانی ٨ی ئاداریش ده‌ڵێت 'ژیان به بێ رێبه‌رایه‌تی نابێت'.
سه‌رمایه‌ی بنچینه‌یی دوه‌می ژنانی كوردیش به‌هاكانی تێكۆشانی ئازادی كورده. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تی ژنی ئازاد بخوڵقێنێت، له كه‌سایه‌تی سه‌كینه جانسز، زه‌ینه‌ب كناجی، گوڵناز كاراتاش، ئارین میركان، شیرین عه‌له‌مهولی، ڤیان جاف و به ده‌یان هه‌زار رێبوار و شوێنكه‌وتووی ئه‌وان وه‌ڵامی خۆی وه‌رگرته‌وه. له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی شۆڕشدا بڕوا و وه‌فاداری به تێكۆشان، سه‌رمایه‌ی و سپارده‌ی هه‌ر مه‌زنی ژنانی كورده له تێكۆشاندا".
سه‌رمایه و سپارده‌ی بنچینه‌یی سێهه‌می ژنانی كوردیش هه‌بوونی هێزی گه‌ریلا ژنه‌كان له چیاكانی كوردستان. داواكاری و ئیراده‌ی تێكۆشان كه هێزه‌كانی گه‌ریلای ژنی ئێمه ئافراندویانه، وایكرد كه ژنانی كورد هێنده‌ی تر بڕوای به خۆی هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌وه‌ی كه چیاكانی كوردستان ده‌ستیان به دایكایه‌تی بۆ هێزه‌كانی گه‌ریلای ژن كرد، ئه‌و شتانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای ره‌گه‌زپه‌رستی پیاوسالار به ژنانیان ده‌گوت كه 'نابێت'، 'ناتوانێت بیكات'، ئاشكرابوو كه هه‌مووی درۆیه. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته كولتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایدۆلۆژیكی، سیاسی و سه‌ربازی كه هێزه‌كانی گه‌ریلای ژنی ئێمه ئافراندویانه، بۆخۆیان وه‌ك گه‌وره‌ترین پێشه‌نگ ده‌بینێت. ده‌یانكات به نمونه بۆخۆی. خاوه‌نداری له‌و ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كات. وه‌ك دایكێك كه خۆی له ئه‌زمون و ده‌ستكه‌وته‌كانی هێزه‌كانی گه‌ریلا له چیا ده‌كات به خاوه‌ن".
بانگه‌واز بۆ ژنان
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كه‌جه‌كه زلار ستێرك له كۆتاییدا به بۆنه‌ی ٨ی ئادار ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئاراسته‌ی ژنانی كورد و سه‌رجه‌م ژنان كرد:
"به‌ناوی بزوتنهوهكهمانهوه، بڕیارداری و پێداگریمان به‌هێزه كه ستراتیژ و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ی دوژمنی ژنان و دوژمنی كوردان تێكبشكێنین. ئێمه له ئیمراڵیهوه ده‌ستپێده‌كه‌ین و له ته‌واوی كوردستان و توركیا سیستمی گۆشه‌گیری له‌ناو ده‌به‌ین و دیكتاتۆری پیاوی فاشیست بهسهردهستهیی ئه‌ردۆغان-باخچه‌لی له‌ناو ده‌به‌ین. له‌سایه‌ی باوه‌ڕ و پشتئهستوربوونی ژنان و گه‌له وڵاتپارێزهكهمان به ئێمه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی له ئێمه‌یان هه‌یه، ئێمه ئه‌وه پێكده‌هێنین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌سه‌ره‌تادا ژنانی كوردی وڵاتپارێز ئێمه داوا له ژنانی توركیه‌یی سوری، عێراقی و ئێرانی و هه‌موو ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین، له‌پێناو ئازادی خۆیان پشتیوانیمان بكه‌ن، تێكه‌ڵ به هێزی تێكۆشانی ئێمه ببن.
داوا له ژنانی جیهانیش ده‌كه‌م كه شۆڕشی ئازادی ژنان له رووی ئایدۆلۆژیك، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری و رۆشنبیریه‌وه، خۆیان رێكبخه‌ن و ئیراده‌ی هاوبه‌ش بخوڵقێنن. ئه‌گه‌ر وه‌ك ژنان جیهان بتوانین یه‌كبگرین و پێكه‌وه به هاوبه‌شی بجوڵێینه‌وه، ئه‌و كاته‌یه كه سیستم كه به كلتوری پیاو باڵاده‌سته له جیهان له‌ناو ده‌چێت. نابێت له‌بیر بكرێت، كه رووخاندن و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی جیهان به‌ده‌ست ئێمه‌ی ژنانه‌وه‌یه. به‌و تێگه‌یشتنه‌وه ئێمه له هه‌موو شوێنێك پێكه‌وه تێكۆشان ده‌كه‌ین".
هـ . ب