ژنان
دوایین ھەواڵ
-
دەم پارتی سەردانی دایکانی ئاشتی کرد
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی دایکانی ئاشتی کرد. -
دەم پارتی و مەهەپە جەژنی یەکترییان پیرۆز کرد
مەهەپە بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی دەم پارتی کرد و لە سەردانەکەدا هەردوولا جەختییان لە پرۆسەی چارەسەری کردەوە و دەستنیشان کرا جێگەی چارەسەری پرسەکان تەنها پەرلەمانە. -
لە ڕۆژهەڵات و ئێران توندوتیژی لە دژی ژنان لە هەڵکشاندایە
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران توندوتیژی دژی ژنان، یاسای ناچاری پەردەپۆشکردن، فشار، دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و سزای لە سێدارەدان لە هەڵکشاندایە. -
لە مانگی ئایاردا لە باکووری کوردستان و تورکیادا ٤١ ژن کوژراون
بە پێی ئاماری پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین (کەجەدەپە)، بە تەنها لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٤١ ژن کوژراون، کە ٢١ ژن لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە کوژراون، تاوانەکان بە هۆکاری جیابوونەوە و ئابووری ئەنجامدراوە. -
دادگای وان سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانیکردنی بۆ شەش ژن بڕییەوە
پەیوەست بە شەش ژن کە لە ٢٠١٩ لە چالاکی شەرمەزارکردنی سەپاندنی قەیومدا دەستبەسەرکرابوون، دادگای وان سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندن. -
'دەمانەوێت رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت و ئاشتی بێتەئاراوە'
کۆمەڵێک ژن کە لە رێپێوانی 'ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەری دیموکراسی' لە ئامەد بەشدار بوون، ئاماژەیان بەوە کرد پێویستە دەوڵەت هەنگاوی ئاشتی بنێت و رایانگەیاند، "هیواخوازین رێبەر ئاپۆ و زیندانیانی تر ئازاد بکرێن". -
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک: ئێمە پشتیوانی لە نەڤین کامیلاگائۆغڵو دەکەین
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک(DAKB) بەرامبەر بەو دۆسیەیەی کە لە دژی نەڤین کامیلاگائۆغڵو هاوسەرۆکی AABK کە بە تۆمەتی "تیرۆر" کراوەتەوە کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "ئەم فشارە تەنها دژی تاکێک نییە، بەڵکو دژی باوەڕی عەلەوییەکانە." -
لە مانگی ئایاردا لانیکەم ١٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥دا لانیکەم ١٩ ژن بوون بە قوربانی فشاری سیاسی و کۆمەڵایەتی. -
دۆخی تەندرووستی زەینەب جەلالیان ناجێگیرە
ژنە کوردی زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان لە زیندانی یەزد بارودۆخی تەندرووستیی ناجێگیرە و لە چارەسەری پزیشکی بێبەشکراوە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە. -
کۆنگرەی ستار کوشتنی ژنانی شەرمەزار کرد
کۆنگرەی ستار بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو لە کانتۆنی جزیرە کوشتن و تیرۆرکردنی ژنانی شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە هەموو دامەزراوە یاسای و ڕیکخراوەکانی ژنان کرد لە دژی کۆمەڵکووژییەکانی سەر ژنان بوەستنەوە و گوتی: "ئازادی کۆمەڵگە بەندە بە ئازادی ژنەوە." -
لە مانگی نیساندا چوار ژن لە باشووری کوردستان کوژراون
ڕاگەیاندرا بە تەنها لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥دا لە باشووری کوردستان چوار ژن کوژراون و دوو ژنی دیکەش بیرندار کراون. -
تولای حاتەم ئۆغوللاری: ئامادەین پێکەوە کۆمەڵگای دیموکراتیک بنیات بنێین
تولای حاتەم ئۆغوللاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی پاش ڕێپێوانەکەی ئامەد قسەی کرد و ڕاگەیاند: "ئامادەین پێکەوە ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەین و کۆمەڵگای دیموکراتیک بنیات بنێن." -
ڕێپێوانی ئامەد: ژنان لە دەوری بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک یەکدەگرن
بەهەزاران ژن لە ئامەد بۆ 'چارەسەری کۆمەڵایەتی' ڕێپێوانیان کرد و پەیامی "ئێمە لە دەوری بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک لەدەور یەکتر کۆدەبینەوە. ئەم پرۆسەیە بە چارەنووسی عەقڵی پیاوسالاری ناسپێرین" بەرز کردەوە. -
دەوڵەتی ئێران سزای پێنج ژنی دیکەی دا
دەوڵەتی ئێران لە درێژەی چەوساندنەوەی ژناندا پێنج ژنی دیکەی سزادا. -
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئامەد لەگەڵ DAKAP کۆبوونەوە
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ پلاتفۆرمی ژنانی دیجلە-ئامەد (DAKAP) کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تیشکی خستە سەر گرنگی پیشەنگایەتی ژنان و تێکۆشانی ڕێکخستنی لە پرۆسەی ئاشتیدا. -
نەدا: پێویستە دەستبەجێ قڕکارییەکانی سەر سودان و غەززە کۆتای پبێت
هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (نەدا) ڕایگەیاند، لە غەززە و سوودان ئاوارەبوونی زۆرەملێ وەک ئامرازی سەرکوتکردن بۆ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە. -
ئارەزوو قارەمان بۆ 'ڕێپێوانی ئاشتی کۆمەڵگەی' بانگەوازی کرد
چالاکوانی تەژەئا ئارەزوو قارەمان بۆ 'ڕێپێوانی ئاشتی کۆمەڵگەی' ٣١ی ئایاری ئامەد بانگەوازی بەشداربوونی کرد و گوتی: "زۆر گرنگە ژنان پێشەنگایەتی ئەم پڕۆسەیە بکەن." -
مرۆڤی بە ئیرادە دەتوانێت هەموو ئاستەنگیەک تێپەڕێنێت
بارین کۆبانێ کە هەردوو چاوەکانی لە بەرخۆدانی کۆبانێدا لە دەستدا، ئاماژەی بەوەدا هیچ ئاستەنگیەک لە بەرانبەر ئیرادەی مرۆڤ خۆی ڕاناگرێت و گوتی: "مرۆڤ بە هێز و ئیرادەی دەتوانێت هەموو ئاستەنگیەک تێپەڕێنێت." -
چیگدەم کلچگون ئوچار: ژنان ئەم سیستەمە دەگۆڕن
لە کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورددا، چیگدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی بەدەپە تیشکی خستە سەر تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنان و وتی: "ژنان چارەنووسی ئەم سیستەمە دیاری دەکەن." -
پەرلەمانتارانی ژنانی کورد بڕیاری 'یەکێتی ژنان' و 'بنیاتنانی تۆڕی ڕێکخستنی'یان دا
یەکەمین کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد کە لە ئامەد بەڕێوەچوو تیشکی خستە سەر "ڕێنێسانسی ژنان" و بڕیاری "بنیاتنانی یەکێتی و تۆڕی ڕێکخستنی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد"درا. -
ئیلاریا سالیس پشتگیری لە ژنانی زیندانیکراو کرد
ئیلاریا سالیس ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا دژ بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی مافی زیندانیان دەربڕی. -
بارودۆخی تەندرووستیی وریشە مورادی ناجێگیرە
ڕاگەیاندرا دۆخی تەندرووستی ژنە زیندانیکراوی کورد و سزادراو بە سزای لە سێدارەدان وریشە مورادی دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە. -
چالاکییەکانی یەکەمین کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە
یەکەمین کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) کە لە ناوەندی کەلتووری ئامەد بەڕێوەدەچێت، لە دووەمین ڕۆژییدا بە چالاکی جۆراوجۆریی وۆرک شۆپ بەردەوامە. -
ژنانی پەرلەمانتار: لە تێکۆشانی ئاشتییدا پێشەنگایەتی ژنان زۆر گرنگە
بەشدارانی کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد ئاماژەیان بە گرنگی کۆنفرانسەکە کرد و گوتیان: "بۆ هاوبەشکردنی ئەزموونەکانمان و دابینکردنی چارەسەری هاوبەش لێرەین. کۆنفرانسەکە بۆ هەموومان دەبێتە هیوا". -
ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد کۆتایی پێهات
یەکەم ڕۆژی یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد کۆتاییهات، سیاسەتمەداران ئاماژەیان بەوەدا کە تێکۆشانی ژنانی کورد لە تورکیا و سەرانسەری جیهان بووە بە نموونەیەک و ڕایانگەیاند کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کاریگەری لەسەر ژنان هەبووە.