ژنان
دوایین ھەواڵ
-
پارێزەری ڤورگون: دەزگای داد و دادوەریش شەڕی تایبەت لە دژی ژنانی کورد بەڕێوەدەبات
پارێزەر ئۆزوم ڤورگون هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە / OHD) لە ئامەد ڕایگەیاند، هێرش لە دژی ژنانی تورکیا ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە دژی ژنانی کوردستان سیاسەتی شەڕی تایبەت و جیاکاریکردن بەڕێوەدەبێت و ئەو سیاسەتە لە دادگاکاندا دەبینرێت. -
راوێژی ژنانی كورد كۆتایی به كارهكانی هێنا
راوێژی ژنانی كورد به ناوی ‘كۆتایی به پاكتاوی ژنان بهێنن‘ به ئهنجامنامهیهك كۆتایی به كارهكانی هێنا. -
ڕاوێژی ژنانی کورد لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد
ڕاوێژی ژنانی کورد بە بەشداریی ژنانی کورد لە هەر چوار لای کوردستانەوە بە دروشمی 'کۆتایی بە کوشتنی ژنان بهێنن' دەستیپێکرد. -
کەژەکە سڵاوی لە 'رابونی' ٨ی مارس کرد
دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، ئەو هەڵوێست و تێکۆشانە، کە لە ٨ی مارسدا پیشاندرا، لەو ئاستەدایە، کە چارەنووسی سەدە دیاری بکات. سڵاویش لە بەرخودانی شکۆمەندانەى ژنان لە ٨ی مارس دا کرد. -
له باشوری كوردستان ژن دهكوژرێن، بكوژان سزا نادرێن
لهماوهی رابردوودا له باشوری كوردستان بههۆی گومان و هۆكاری بێبنهماوه چهندین ژن كوژراون و تۆمهتباران بێ سزا دهرباز بوون. لهسهرهتای ئهمساڵهوه زیاتر له ١٠ ژن بهشێوهی دڕندانه كوژراون. -
ڕۆناهی سەرحەد: وانەیەکی مێژوویی لە ٨ی مارسدا درا
رۆناهی سەرحەد ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) ڕایگەیاند، ژنانی گەلانی جیاواز ڕژانە گۆڕەپانەکان بۆ ٨ی مارس و وانەیەکی مێژووییان بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە دا. -
زهینهب جهلالیان: قهڵهم ناتوانێت ئێش و ئازارهكانم بنوسێتهوه، بهردهوام له ههمان تهمهنهد
زیندانی سیاسی كورد زهینهب جهلالیان رایگهیاند، "قهڵهم ناتوانێت ئێش و ئازارهكانم بنوسێتهوه، گهوره نابم، بهردهوام لهو تهمهنهدام، من تهنیا بهشێك لهو ئهشكهنجانهی له من كراون نوسیومنهوه ". -
بەسێ ئەرزینجان: پێویستە ژنان بزووتنەوەی ئاشتیی جیهانی ڕێکبخەن
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، پێویستە ژنان لە دژی سیاسەتی شەڕی سیستمی هەژموونگەرا بزووتنەوەی ئاشتی رێکبخەن و راشیگەیاند: "ژنان دەتوانن بە دروستکردنی سیستم و بەڕێوەبەریی خۆیان ئازادی ڕاستەقینە بەدەست بهێنن". -
ژنانی کورد و ڕووس و ئۆکراینی و تاتار لە ئاهەنگی ٨ی مارسدا کۆبوونەوە
٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش لە هەرێمی ساراتۆڤی ڕوسیا لەلایەن ژنانی کوردەوە پیرۆزکرا. ژنانی کورد، ڕووس، ئۆکراینی، کازاخ و تاتار و چەندین نەتەوەیی جیاواز بەشداری ئاهەنگەکە بوون. -
'کتێبخانەی رۆشنبیری ژن' لە کەرکوک کرایەوە
لە شاری کەرکوک بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە کتێبخانەیەکی تایبەت بەژنان بەناوی "کتێبخانەی رۆشنبیری ژنان" کرایەوە. -
لە ئەڵمانیا هەزاران ژن بۆ ٨ی مارس لە گۆڕەپانەکاندا بوون
لە زۆرێک لە شارەکانی ئەڵمانیا هەزاران ژن رژانە سەر شەقامەکان و بە پەرۆشی و جۆش و خرۆشەوە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشیان پیرۆز کرد. -
لە گرکێ کەگێ پەیکەی ژن دانرا
شارەوانی گەلی گرکێ لەگێی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوەندی ناوچەکە پەیکەی سمبوڵی ڕەنجی ژنی دانا. -
ئەبرۆ گونای: رێگەی ئاشتی و چارەسەری عەبدوڵلا ئۆجالانە
ئەبرۆ گونەی وتەبێژی هەدەپە لە سێرت لە میتینگی ٨ی ئازاردا قسەی کرد و وتی، "بۆ ئاشتی پێویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە، عەبدوڵلا ئۆجالان چارەسەریە. پێویستە گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان هەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی ئاشتی بێتە ئەم وڵاتە." -
لە دەرسیم میتینگی ٨ی ئازار: تێکۆشانمان بەرز دەکەین
لە ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژناندا، ژنانی دەرسیم میتینگیان لە گۆڕەپانی سەید رەزا ئەنجامدا. لە میتینگەکەدا ژنان رایانگەیاند کە هاواری ٨ی ئازاری ژنانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان لەگەڵ خۆی یەکیەتی دەهێنێت. -
لە مەخمور ٨ی ئازار پیرۆزکرا: ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین
لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە جۆش و خڕۆشێکی زۆر ٨ی ئازار پیرۆزکرا. ژنان بە یەک دەنگ رایانگەیاند، " ڕێبەر ئاپۆ لە روی جەستەییەوە لە سیستمی ئیمڕالی رزگار دەکەین." -
لە سلێمانی کوشتنی ژنان شەرمەزارکرا
لە سلێمانی لەگەڵ هەموو ئاستەنگیەکانی هێزەکانی ئەمنی، ژنان بە بۆنەی ٨ی ئازارەوە چالاکیان ئەنجامدا و لەدژی کوشتنی ژنان دروشمی ' نا بۆ کوشتنی ژنان، ژن، ژیان ، ئازادی' وتەوە. -
لە ئێریڤان ژنانی کورد ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد
لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا یەکێتی ژنانی ئازاد بەبۆنەی ٨ی ئازار ئاهەنگیان ئەنجامدا. -
گەلی وان بە دروشمی ' گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن' ڕێپێوانیان ئەنجامدا
دوای میتینگی ٨ی ئازاری وان، بە بەشداری سەدان گەنج ڕێپێوان ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا گەنجان دروشمی ' گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن' یان وتەوە. -
ژنانی نسێبین: گۆشەگیری تێدەکشکێنین
لە ناوچەی نسێبینی مێردین ژنان بەبۆنەی ٨ی ئازار کۆبونەوە. لە ئاهەنگەکەدا راگەیەنرا، " گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵدەگرین. سیستمی ئیمڕالی کە بەڕێز ئۆجالان تێیدا گۆشەگیرکراوە، هەڵدەوەشێنین." -
لە سلێمانی یادی ئەو ژنانە کرایەوە کە لەلایەن پیاوانەوە کوژراون
یەکێتی ژنانی کوردستان لەبەردەم هۆڵی تەواوی سلێمانی بە چالاکیەک ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و یادی ئەو ژنانەیان کردەوە کە لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. -
ژنانی شەنگال ٨ ئازاریان پیرۆز کرد
ژنانی شەنگال ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و رایانگەیاند کە لە رووی عەقڵیەتەوە شۆڕش بۆ ژنانی ئێزدی و عێراقی دەکەن. -
میتینگی ئامەد: ژنان دەرگای ئیمڕالی دەشکێنن
ئایشە ئاجار باشاران هاووتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە وتی، " بە هەڵوێست و بڕیارمان گۆشەگیری دەشکێنین و دەرگای ئیمڕالی دەکەینەوە. -
ژنانی وان لەدژی پیاوسالاری و گۆشەگیری هەستانە سەرپێ
ژنانی وان لەدژی عەقڵیەتی پیاوسالاری دەوڵەت و گۆشەگیری لە میتینگی ٨ی ئازاردا کۆبونەوە. -
كوشتن و خۆكوشتنی ١١٢ ژن و دهستبهسهركردنی دهیان ژن له رۆژههڵاتی كوردستان
بهپێی ئامارێكی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان له ماوهی ساڵێكدا ١١٢ حاڵهتی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان له ناوچه جیاجیاكانی رۆژههڵاتی كوردستان تۆمار كراوه و دهیان ژنیش لهلایهن هێزه ئهمنیهكانی ئێرانهوه دهستبهسهركراون. -
زلار ستێرك: سهرلهنوێ دروستكردنهوهی جیهان له دهست ژناندایه
ئهندامی دهستهی سهرۆكایهتی گشتیی كهجهكه زلار ستێرك رایگهیاند، "داوا لهسهرجهم ژنانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكهم، كه لهپێناو ئازادی خۆیان گوڕ به تێكۆشان بدهن. وێران كردنی جیهان و ئاوهدانكردنهوهشی بهدهست ژنانهوهیه".