ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژنان چالاکی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆیان ئەنجامدا
ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە کانتۆنی دەیرەزۆر و ڕەقە دەربارەی کتێبی "پرسی کورد و چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، بە بەشداری ژنان، چالاکی خوێندنەوەی ئەنجامدا. -
ڤیان ئادار: تێکۆشانی یەپەژە بۆ هەموو ژنانی سووریایە
ڤیان ئادار یەک لە فەرماندەکانی یەپەژە ئاماژەی بەوەدا زهنیەت و سیستەمی دەسەڵاتی دیمەشق جیاواز نییە لە سیستەمی ڕژێمی بەعس و دەستنیشانی کرد وەک یەپەژە لە پێناو هەموو ژنانی سووریادا بەبێ جیاوازی تێدەکۆشن. -
تەژەئا بەڕێزەوە دایکە ئوەیشی بیرهێنایەوە
تەژەئا یادی دایکە ئوەیش، دایکی ڕێبەر ئاپۆیی کردەوە و گوتی: "هیواکانی ئاشتی و ئازادی تەواوی دایکانمان کە بوون بە دەنگی ئاشتی، بە بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەدی دێنین." -
کۆنگرە ستار دایکە ئوەیشی بیرهێنایەوە
کۆنگرە ستار دایکە ئوەیش دایکی ڕێبەر ئاپۆیی بیرهێنایەوە و گوتی: "سڵاو لە هەموو دایکان و بە تایبەت لە دایکانی کورد دەکەین کە لەدژی نا حەقییەکان دەوەستنەوە و بۆ ڕەخساندنی ئایندەیەکی ئازادی بۆ منداڵەکانیان تێدەکۆشن." -
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە ئیزمیر لەگەڵ ژناندا کۆبووەوە
لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی "کۆبوونەوەکانی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ ژناندا کۆبووەوە. -
لە حەلەب بە پانێڵێک گفتوگۆیی کاریگەرییەکانی فکری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ژنان کرا
کۆنگرە ستار لە حەلەب بە هاوکاری دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ پانێڵێکی دیالۆگی دەربارەی کاریگەرییەکانی فکری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر گەشەیی فکری و ژیانی ژنان ئەنجام دا. -
خالیدە تورک ئۆغڵو: پێویستە بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوبات ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکیمان
خالیدە تورک ئۆغڵو وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، لە ئایدن لە کۆبوونەوەی ژناندا قسەی کرد و ڕایگەیاند: "پێویستە بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوبات ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکی ئێمەی ژنان، پێویستە ژنان ڕۆڵی خۆیان لە ڕێکخستن کردنی ئەم پرۆسەیەدا بنوێنن." -
خالیدە تورکئۆغلو: بەبێ ژنان پرسەکان چارەسەر نابن
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو لە "کۆبوونەوەی ژنان بۆ بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، گوتی: "ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ژنان و باوەڕ و ناسنامە جیاوازەکان، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بنیات بنێین". -
یەپەژە شەهید بوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ڕایگەیاند ژنە شەڕڤانیان گەریلا قامیشلۆ لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤دا لە تل ڕەفعەت شەهید بووە. -
پرشنگ عەزیزی: پەخشان عەزیزی هەموو کات لە خەمی ژنانی ئێزدیدا بوو
پرشنگ عەزیزی خوشکی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارە لە زیندانی ئەوین لە تاران نامەیەکی لەبارەی دوایین سەردانی خێزانەکەی و نیگەرانییەکانی خوشکەکەی و هاندانە مرۆییەکانی بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە. -
پەیامی پشتیوانی لە نێرگز محەمەدییەوە بۆ وریشە مورادی
داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران زیندانی، نێرگز محەمەدی بۆ وریشە مورادی پەیامێکی پشتیوانی نارد کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و گوتی: "دژ وەستانەوەی سزای لە سێدارەدان ئەرکی هەمووانە و دەبێتە ئامارازێکی نوێی سەرکەووتن." -
ژنان لە ئێلح ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان پیرۆز کرد
ژنان ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان بە چاندنی نەمام پیرۆز کرد و گوتیان: "تێکۆشانمان تازە دەستی پێ کردووە". ژنان ڕایانگەیاند تێکۆشانی ڕزگاریی ژن دەگەیەنین بە ئەنجام. -
شەریفە محەمەدی: هێزەکانی ئێران ئەشکەنجەیان دام
زیندانیکراوی سیاسی شەریفە محەمەدی کە لەزیندانی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ڕایگەیاند هێزەکانی ئێران ئەشکەنجەیان داوە و گوتی: "نابێت مرۆڤ لەنێو خەم و پەژارەدا بژی و چۆک دابدات، دەبێت مرۆڤ بەهیواوە بژی". -
ژن نیوز: لە مانگی ئاداردا لایەنی کەم ٢٤ ژن کوژراون
بە پێی ئامارەکانی ژن نیوز، لە مانگێکدا لایەنی کەم ٢٤ ژن و ٤ منداڵ کوژراون. ١٤ ژن و منداڵێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە. -
ژنان لە هامبۆرگ بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد
بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دژی شانەکانی داعش ئۆپراسیۆنەکانی دەستپێکرد
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژن لە کەمپی ڕۆژ لە شاری دێرک کە بنەماڵەی چەتەکانی داعشی تێیدا نیشتەجێن، ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی دەستپێکرد. -
شەرڤانانی یەپەژە: وەک پێنج خوشک بە هەموو هێزمانەوە تێدەکۆشین
چوار شەڕڤانی یەپەژە کە خوشکن گوتیان: "یەپەژە سیمبولی ئازادی و بەرخۆدانە. وەک پێنج خوشک بە هەموو هێز و جۆشێکمانەوە بۆ ئازادی ژنان و کۆمەڵگەکەمان تێکۆشان فراوانتر دەکەین." -
ڕاپۆرتی ئاداری مەکەگە: فشار لەسەر ڕۆژنامەوانان زیاتر بوون
مەکەکە ڕاپۆرتی مانگی ئاداریی ئاشكرا کرا و ڕایگەیاند لەو مانگەکەدا فشار لەسەر ڕۆژنامەوانان هەڵکشاوە و ٩ ڕۆژنامەوانی ژن خراونەتە زیندانەوە. -
یەپەژە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
یەپەژە ڕایگەیاند شەڕڤانیان دەستان ڕۆژهات (دەریا حاجی) لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بووە. -
هەپەژە ٤ی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد
فەرماندەیی گشتی هەپەژە ٤ی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و سەرنجی خستەر گرنگی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی." -
نەورۆز ئەحمەد: لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی یەپەژەیە
ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە نەورۆز ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ وەک هێمای ئازادی ژنان دەبینن و گوتی: " لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی یەپەژەیە." -
ژنانی زەنوبیا: لەگەڵ دەستوورێکیداین ڕۆڵی کاریگەر بە ژنان بدات لە پرۆسەیی سیاسییدا
ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنای زەنوبیایی دێرەزۆر بانگەوازی بۆ کۆدەنگی نیشتیمانی بەرفراوان کرد بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی ڕەوا، کە تێیدا ڕۆڵی ژنان لەبەرچاو بگرێت. -
تەژەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی ٤ ی نیسان
تەژەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی ئەوروپا بۆ پیرۆزکردنی ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ. -
ژنان ٤ ی نیسانیان پیرۆزکرد
ژنان ٧٦ هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیان لە چیای ڕەش پیرۆز کرد. -
لە لۆزان ناوی هۆڵێکی دامەزراوەیەکی مێژووی کرا بەناوی ژینا ئەمینییەوە
بەڕێوەبەریی ماڵی گەلی لۆزان مێژوویەکی ١٠٠ ساڵەی هەیە، بەپێی بڕیارێک لە ساڵی ٢٠٢٤دا دراوە، ناوی سێ ژن کە شەهید کروان، پێشەنگایەتی تێکۆشانی ژنانیان دەکرد لە سێ هۆڵی ئەو دامەزراوە مێژووییە دەنرێت.