ژنان
دوایین ھەواڵ
-
چارەنووسی چوار ژنە چالاکوانی کورد نادیارە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند چوار چالاکوانی ژنی کورد لە دەستبەسەرکراوانی پیرۆزباییەکانی ٨ـی ئادار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چارەنووسیان نادیارە. -
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی سەردانی ژنانی پارتی سەعادەتیان کرد
لە چوارچێوەی ڕیزە سەردانییەکانییاندا ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، کە دوابەدوای بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ سەردانی لقی ژنانی پارتی سەعادەتییان کرد. -
تەژەئا: لە تێکۆشانەکانماندا ساکینە ئارات بە بیردێنینەوە
تەژەئا ڕایگەیاند کە دایکی ئاشتیی ساکینە ئارات کە لە ١٣ی ئادار گیانی لە دەستدا، هەمووکات لە تێکۆشانەکانماندا یادی بەرز ڕادەگرین. -
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ شاندی ئاکەپە کۆبوونەوە
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی دەربارەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، سەردانی پارتە سیاسییەکانیان کرد و لەگەڵ نوێنەرایەتی ئاکەپە لە پەرلەمان کۆبوونەوە. -
ساکینە ئارات لە دایکانی ئاشتی گیانی لەدەستدا
دایکی ئاشتی ساکینە ئارات، کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە نێو ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتییدا تێدەکۆشا، گیانی لە دەستدا. -
دوو ژنە چالاکوانی کورد دەستبەسەر کران
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو ژنە چالاکوانی کورد بە هۆی بەشداربوونیانەوە لە پیرۆزباییەکانی ٨ی ئاداردا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کران. -
'ژنان خاوەنی زانستن، خۆیان لە هەموو جۆرە مەترسییەک دەپارێزن'
گەریلاکانی یەژا ستار ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد و ئاماژەیان بەوەدا ژنان خاوەنی زانستن، دەتوانن خۆیان لە هەموو جۆرە مەترسییەک بپارێزن و ژنان بە فکری ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبن. -
تەژەکە-ئە: لە هەموو شوێنێکی ئەورووپا ٨ی ئادار بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆز کرا
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئەورووپا) ڕایگەیاند ژنانی کورد شانبەشانی دۆستانی لە هەموو شوێنێکی ئەورووپا ٨ی ئاداریان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرد. -
لە ئەمریکای لاتینەوە چالاکی پشتگیریدان بە شۆڕشی ژنانی کوردستان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، ژنانی زۆربەی شارەکانی ئەمریکای لاتین ڕژانە شەقامەکان و دژی هێرشەکانی سەر شۆڕشی ژنان و کوردستان دەنگیان بەرزکردەوە. -
کۆنگرە ستار کردەوەکانی هەتەشەی لە دژی ژنان شەرمەزار کرد
کۆنگرە ستار بانگەوازی لە هەموو ژنانی جیهان کرد و گوتی: "دەبێت ژنان لە بەرانبەر کۆمەڵکووژییەکان دەنگ و تێکۆشانی خۆیان بڵندتر بکەن." -
کەژەکە: ژنان جیهان ئازاد دەکەن
کۆردیناسیونی کەژەکە چالاکییەکانی ٨ـی ئاداری پیرۆز کرد و ڕایگەیاند ژنان سەنگ و ماناداری دەدەن بە ژیان، ئازادی، خۆیان و دەورووبەریان و جیهان ڕزگار و ئازاد و جوان دەکەن. -
لە ئێریڤان ٨ی ئادار بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرا
لە ئێریڤان ژنان ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرد و پێشوازییان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد. -
چالاکوانانی ژنان لە کەرکوک: ژنان قوربانیان داوە لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان
چالاکوانی بواری ژنان لە کەرکوک ناڕەزایەتییان بەرانبەر پەرەسەند و داکوتینی عەقڵێتی پیاوسالاری دەربڕی و گوتییان: "پێویستە سنورێک بۆ زاڵبوونی عەقڵیەتی پیاوسالاری دابنین، وە ئێمەی ژنان خۆمان بڕیار لەسەر چارەنووسمان بدەین". -
لە ستراسبۆرگ پێشوازیی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا
لە شاری ستارسبۆرگی فەرەنسا پەیوەست بە هەردوو بابەتی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵایەتی ڕێبەر ئاپۆ و 'پرسی زایندپەرستی' پانێڵێک سازدرا. -
گەشاو ئیبراهیم: بەرخۆدانانی شەڕڤانانی ژن جێگەی شانازی کوردانە
گەشاو ئیبراهیم پشتگیری بۆ بەرخۆدانی شەڕڤانانی ژن لە ڕۆژئاوا دەربڕی و وتی: "لە رۆژئاوای کوردستان ژنان توانیویانە خۆیان یەکبخەن بە یەک دەست و یەک ووتار بەگژ تاوانکارییەکانی داگیرکەران و چەتەکانیان بوەستنەوە." -
گردبوونەوەی "ئازادی"ـی ژنان لە وان کۆتایی هات
گردبوونەوەی کۆتایی لە وان کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ئەنجامدرا، بە درووشـمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بانگەوازەکە ڕێنیسانسە بۆ ژنان
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە وان لە گردبوونەوەی کۆتایی قسەی کرد و ڕایگەیاند خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و گوتی: "ئەم بانگەوازە ڕێنیسانسە بۆ ژنان". -
٣٠ ڕێکخراو بانگەوازییان بۆ پەخشان، وەریشە، شەریفە کرد
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران لە ناویدا ٣٠ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان کە لەسەر وەریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی سەپێنراوە، بانگەوازیان کرد. -
وریشە مورادی: بۆ هەموو ئەوانەی گیانیان بەخشی هەتا کەسانی دیکە هەناسەیەکی نوێ هەڵمژن
وریشە مورادی، زیندانیی سیاسی کورد کە سزای لەسێدارەدان بەسەریدا سەپێنراوە، بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر و کرێکار، نامەیەکی بڵاو کردەوە. -
ژنان لە مانهایم ٨ی ئادار ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، پلاتفۆرمی ژنانی مانهایم بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و کرێکار ڕژانە گۆڕەپانەکان و چالاکییان ئەنجام دا. -
لە شاری ئامەد ژنێک کوژرا
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ستارباکس لە شاری ئامەد ژنێک کوژرا. -
لە شارەکانی ئەڵمانیا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەنگی دایەوە
بە هەزاران ژن بە جلوبەرگی نەتەوەییانەوە ڕژانە گۆڕەپانەکانی شارەکانی ئەڵمانیاوە، لە پیرۆزکردنی ٨ـی ئاداردا بە بەرزی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان گووتەوە. -
لە سلێمانی ئاهەنگێک بۆ پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار بەڕێوەچوو
لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری کۆنگرە ستار و کەمپەینی پشتیوانی ژنان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئاهەنگێک بۆ پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار ڕۆژنی جیهانی ژنان ساز کرا. -
لە مەخموور پێشوازی لە پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ کرا
ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە جۆش و مۆراڵێکی مەزنەوە پێشوازییان لە پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ کرد. -
لە ٨ـی ئاداری ئەمستردام دا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە
بە هەزاران ژن لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا بە ڕێپێوانێک ٨ـی ئادارییان پیرۆز کرد، لە ڕێپێوانەکەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆیان خوێندەوە و بە جۆشەوە خاوەندارییان لێکرد.