بایک: چارەسەری و ئاشتی بە بەرخۆدان بەدی دێت – ١ -

بایک ئاماژەی بە گرنگیی تێکۆشان و بەرخۆدانی ئەم سەردەمە کرد و وتی، "ئەوانەی ئاشتی و چارەسەرییان دەوێت، پێویستە باش بزانن ڕێگەکەی بەرخوانە لە دژی داگیرکەری، قڕکردن و فاشیزم. بێجگە لەوە هیچ شتێک کورد لە مردن ڕزگار ناکات."

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە شەڕی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لەدژی گەلی کورد، هەڕەشە و هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باشووری کوردستان و بەرخۆدانی گەل لەدژی هێرشەکان کرد.

پ: دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ڕۆژ بە ڕۆژ وەک دەسەڵاتێکی فاشیست دەردکەوێت. بە هەنگاوەکانی هەوڵ دەدات بە ئامانجەکانی بگات. هەندێکجاریش ڕێگە دەدات پارێزەران ڕێبەر ئۆجالان ببینن، ئێوە دۆخەکە چۆن دەبینن؟

جەمیل بایک: وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی نەتەوە دەوڵەت دروستبکات، سیاسەتی لەناوبردنی لە دژی گەلان پەیڕەوکرد. دوای گەلی ئەرمەن، پۆتنووس، ئاشوری و سوریانی، هەوڵیدا گەلی کوردیش لەناوببات. بۆ ئەوەی بە ئامانجەکەی بگات پێویستە گەلی کورد لەناوبچێت. ئەو سیاسەتە ئەمڕۆ لەسەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، هەمان سیاسەتە. لە بەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ دەستی لە سیاسەتی داگیرکەری، فاشیست و قڕکردن وەردا. دەوڵەتی تورکیا هەوڵیدا هەموو شتێکی کورد و کوردستان لەناوببات. ڕێبەر ئاپۆش لە ئیرادە، ناسنامە و نرخەکانی گەلی کورد و کۆمەڵگای گەلی کوردی دروستکرد. ئەمەش لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە قبوڵنەکرا. لەبەرئەوەش لەدژی ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتێکی تایبەت پەیڕەوکرا. پیڵانگێڕی نێودەوڵەتییان لەبەرئەوە ئەنجامدا و سیستمی ئیمراڵیان دروست کرد. بە سیاسەتێکی وەحشیگەری لە هەموو لایەکەوە گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ دادەنێن. واتە تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەنەوە. دەڵێن، ئەگەر تو نەبویتایە، کۆتاییمان بە کورد دەهێنا. بەڵام رێگەت نەدا بە ئامانجەکەمان بگەین. سیاسەتی گۆشەگیری و وەحشیگەری بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، هەمان سیاسەتە کە لەدژی گەلی کورد بەڕیوەدەبرێت. پێویستە گەلەکەمان ئەوە باش ببینێت. تا گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەبێت. تەندروستی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، ئەو سیاسەتەی کە دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات و ژن، گەنج، کەسایەتی ئایینی، سیاسەتمەدار، سەرۆک شارەوانیەکان دەکاتە ئامانج و دار و بەرد و شاخەکان دەکاتە ئامانج، کۆتایی نایەت. خۆیان ئەوەش ناشارنەوە. بە ئاشکرا دەڵێن، کورد لەبن دێنین، هەر شتێک بە ناو کورد و کوردستان هەبێت، لەناویدەبەین. بە هۆی ئەوەوە ئەم سیاسەتە لە هەموو ڕوویەکەوە بەرامبەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبەن. بۆیە ئەم سیاسەتە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبەن.

 لێرە دەمەوێت، بۆ گەلی ولاتپارێز، مرۆڤی خاوەن شەرەفی کورد شتێک بڵێم. هەندێک کەس دەڵێن، ئەگەر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن بکرێت، پرسەکە چارەسەر دەبێت. چاوپێکەوتن ئەنجامدرا و وایان زانی گۆشەگیری کۆتایی پێهات. ئەوە فێڵکردنە لە خۆیان. ئەوە نووستنە لە بەرامبەر مردن. هەندێک کەس دەڵێن، ئێمە بۆ ئاشتی کار دەکەین. ئێمە ئاشتیمان دەوێت. لەئێستادا بەرامبەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن بەڕێوەدەبرێت. بە ئاشکرا دەڵێن و بەڕێوەی دەبەن. سیاسەتەکە، سیاسەتی قڕکردنە. چۆن لەژێر سیاسەتی قڕکردندا بژین، ئێمە بۆ ئاشتی کار دەکەین، باشە لە ژێر سیاسەتی قڕکردندا ئاشتی چۆن بەرقەرار دەبێت؟ هەر کاتێک لە دژی قڕکردن، داگیرکەری و فاشیزم تێکۆشانەکە فراوانکرا و تێکۆشانەکە ئەوانی تەنگەتاو کرد، ناتوانن درێژە بە سیاسەتەکەیان بدەن و ئەو کاتە ناچارن چارەسەری قبوڵبکەن. تا لە تورکیا کۆتایی بە سیاسەتی دژی کورد نەیەنرێت، ئەو کەسانەی سیاسەتەکە بەڕێوەدەبەن، لەسەر کار و کردەوەکانیان بەردەوام دەبن. بە تایبەتی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئەگەر نەڕووخێنرێن، هیچ کاتێک چارەسەری دروست نابێت و ئاشتی بەرقەڕار نابێت. قڕکردن بەردەوام دەبێت، دەستوەردان بەردەوام دەبێت، دەکوژن و ئەشکەنجە دەکەن، چ شتێک بە ناوی کورد و کوردستان هەبێت، هەوڵی لەناوبردنی دەدەن. ئەگەر چاوێک بە مێژوودا بخشێنین، دەبینین لەسەر ئەو بناغەیە سیاسەتیان کردووە. پێویستە لەوە باش تێبگەین. ئەگەر بمانەوێت سیاسەتەکە کۆتایی پێبێنین، پێویستە دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین. ئەوەش بە چ ڕێگەیەک دەبێت؟ ئەگەر لەدژی فاشیزم، داگیرکەری و قڕکردن بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدانمان فراوان کرد، ناتوانن درێژە بە سیاسەتەکەیان بدەن و بە ناچاری ئیرادەی کوردان، سەرۆکایەتی کوردان، ناسنامەی کوردان و چارەسەری پرسی کورد قبوڵ دەکەن. ئەو کاتە چارەسەری دروست دەبێت و لەسەر چارەسەری ئاشتی بەرقەڕار دەبێت. بە پێچەوانەوە ئاشتی بەرقەڕار نابێت، گەلەکەمان هەموو کاتێک لەژێر مەترسی قڕکردندا دەبێت و هەموو کات لە ناو شەڕدا دەژین. پێویستە ئەوە بزانین.

ئەگەر بە تەنها جارێک ڕێگە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بدرێت، ئەوە لە ئەنجامی شەڕی تایبەتدا دەکرێت. پێویستە گەلەکەمان باش تێبگات. کاتێک تەنگەتاو دەبن، بۆ ئەوەی ڕای گشتی نێودەوڵەتی و فشارەکان لەسەر خۆیان کەمبکەنەوە، بۆ ئەوەی گەلی کورد، دیموکراتخوازان و ڕای ناوخۆ و نێودەوڵەتی بەلاڕێدا ببەن، رێگە بە چاوپێکەوتن دەدەن. رێگەدان بە چاوپێکەوتنەکان، بە واتای کۆتاییهاتن بە ئەو سیاسەتەی لەبەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت نایەت. ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینن، هەرکاتێک دەیانەوێت، ڕیگە بە چاوپێکەوتنەکان دەدەن و چەند دەقەیەک چاوپێکەوتن بەردەوام دەبێت. کێ دەچێتە چاوپێکەوتنەکە، هەڵدەبژێردرێن. کاتێک دەسەڵاتی داگیرکەر و فاشیست هەموو شتێک بەو شێوەیە دەکات، مرۆڤ تێدەگات، بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان رێگە بە چاوپێکەوتنەکان دەدەن. لەبەرئەوەش پێویستە گەلەکەمان بە هیچ شێوەیەک هەڵنەخەڵەتێ. شەڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت بە باشی تێبگات، شەڕەکە قبوڵنەکات، لەدژی شەڕەکە خۆی بەرێکخستن بکات، تێبکۆشێت. بەرخۆدان بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو ڕوویەکەوە فراوان بکات. ئەو کاتە ناتوانن سیاسەتی پیس و قێزەون، شەڕی تایبەت و دەروونی لەبەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەڕێوەبەرن. ئەو کاتە کۆتایی بە سیاسەتەکەیان دێت.

  پ: وەک دەزانرێت، رێبەر ئۆجالان بۆ چارەسەریی پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک بانگەوازێکی بڵاوکردەوە، بەڵام دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە وەک وڵامێک، دەستیان بە سەر شارەوانییە کوردییەکاندا گرت. ئێوە هێرشەکان چۆن دەبینن. واتا و ئامانجی هێرشەکان چییە؟ هەروەها لەلایەن گەلی کورد و ژمارەیەکی زۆر کەسەوە وەک کودەتایەک پێناسەکرا. هەڵوێست و نەڕازییەکان چۆن دەبینن؟

جەمیل بایک: وەک گەلەکەمان دەزانێت ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی هەبوو. بانگەوازەکە بۆ هەموو کەسێک بوو. چۆن وڵامیان دایەوە؟ نەک تەنها دەستیان بەسەر سێ شارەوانیەکەدا گرت. لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنیان لەدژی هێزەکانی گەریلا دەستپێکرد. لەدژی گۆڕەپانی سیاسی، وڵاتپارێزان لە ژمارەیەک شار دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکانیان بەیەکەوە ئەنجامدا. ئەمە نیشانەی چییە؟ بە واتای وڵامدانەوەی ڕێبەر ئاپۆ دێت. ڕێبەر ئاپۆ وتی، ئەگەر ئامادەبن، من ئامادەم کێشەی کورد بە سیاسەتی دیموکراتیک چارەسەر بکەم. بۆ چارەسەری پێویستە دەوڵەتیش ئامادە بێت و قبوڵی بکات و هەنگاو بنێت. دەوڵەت چ هەنگاوێکی نا؟ هەنگاوەکانی دەوڵەت بە واتای چی دێت؟ دەوڵەتی تورکیا هیچ کاتێک کێشەی کورد قبوڵ ناکات. کۆمەڵگای کورد، ئیرادەی کورد و سیاسەتی کورد قبوڵ ناکات. ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکات. دەیەوێت ڕیشەی کورد دەربێنێت. بە هۆی ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ وتی، دەمەوێت پرسی کورد لەگەڵ دەوڵەت چارەسەر بکەم، دەکەوێتە خزمەتی هەموو گەلانی تورکیا. ئەوان وتیان، ئێمە دەمانەوێت کورد کۆتایی پێبێت و بەرژەوەندییمان لەوەدا نییە. وڵامێکی بەو شێوەیەیان دا و لە ڕووی پراتیکەوە دەستیان بە سەر شارەوانیەکاندا گرت، ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەداریان دەستگیر کرد. ئۆپەراسیۆنی فراوانیان ئەنجامدا. بە سەدان مرۆڤیان دەستگیرکرد. لەدژی گەریلا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنیان دەستپێکرد. ئەمانە بە واتای چی دێت؟ گەلێک بە ناوی کورد قبوڵ ناکرێت. کۆمەڵگا قبوڵ ناکرێت. سیاسەت، ڕێبەرایەتی، چارەسەری، ئیرادەی گەل، کلتوری گەلی کورد و نرخەکانی قبوڵ ناکرێت.

 دەیانەوێت ئەو دەستکەوتانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کوردی بەدەستهێنا، لەناوببەن. لەسەر لەناوبردنی کورد دەوڵەتی تورکیا بەهێز بکەن. کۆمەڵگای تورکی بەهێز بکەن. ئەمە ڕاستییەکانی دەوڵەتە. ئەم دەوڵەتە لەپێناو بەهێزکردنی کۆمەڵگای تورک هەوڵی لەناوبردنی گەلانی دیکە دەدات و ئەمەش وەک سەرکەوتنێک دەبینێت. لەسەر مردنی گەلان دەیەوێت سەرکەوێت. لە جیهاندا دەسەڵاتێک و ڕژێمێکی دڕەندەی بەم جورە لەم سەردەمەدا کەمە. لە مێژوودا هەندێک کەس سیاسەتی بەو شێوەیان بەڕێوەبردووە، بەڵام لەم سەردەمەدا هیچ کەسێک ئەم سیاسەتە بەڕێوەنابات. بە تەنها دەوڵەتی تورکیا (ئاکەپە – مەهەپە) ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. ئۆپەراسیۆنەکان لەبەرامبەر گۆڕەپانی سیاسی، کۆمەڵگای کوردی، گەریلا و شارەوانیەکان، بە تەواوی سیاسەتی فاشیست و قڕکردنی داگیرکەرییە. کوردستان بە یاسای تایبەت بەڕێوەدەبرێت. بە قڕکردن ئیدارە دەدرێت. لەبەرئەوەش پاڕێزگاری داگیرکەر دادەمەزرێنن.

کاتێک کۆماری تورکیاش دروستکرا، هەمان شت هەبوو و ئێستاش هەمان دۆخ هەیە. پلانی چاکسازیی رۆژهەڵات (شارک ئیسلاحات)یان داڕشت. دواتر یاسای نیشتەجێکردن(ئیسکان)یان دەرکرد. دواتر ژمارەیەک یاسای دیکەیان دەرکرد. ئەمڕۆ یاسای قەیومیان دەرکردووە. ئەمانە تەواوکەری یەکترین. ڕێگە نادەن پارێزگایەک دروست ببێت کە کورد و گەلانی تورکیا و دیموکراتەکان، هەناسەیەکی ئازاد هەڵمژن. کاتێک بۆشایی دروست بوو و هەناسەیەکیان هەڵمژی، هەوڵی لەناوبردنی دەدەن و بێهەناسەیان دەهێڵن و هەوڵی کوشتن و لەناوبردنیان دەدەن. بەو شێوەیە ئامانجەکانیان جێبەجێدەکەن. هەندێک بیانوویان نیشانداوە و دەستیان بەسەر شارەوانیەکاندا گرت. کەس بڕوای بە قسەکانیان نەکرد. هەم لە ناوەوە و هەمیش لە دەرەوە. لەبەرئەوی بە تەواوی یاسای نێودەوڵەتی و یاساکانی خۆشیان پێشێلکرد. کردەوەکانیان سیاسییە. پەیوەندیی بە یاسا و ماف و ئەخلاقەوە نییە. پەیوەندیی بە مڕۆڤایەتییەوە نییە. بە تەواوی بەپێی یاساکانی قڕکردن دەجوولێنەوە. بۆیە هەموو کەسێک ئەوە دەبینێت و قبوڵی ناکات و لەدژی دەوەستێتەوە. ئەمەش پێشکەوتنێکی باشە.

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی لەدژی دەوەستنەوە زیاتر دەبێت. دەتوانین بڵیین، یەکەمجارە لە تورکیا، لەنێو گەلانی تورکیا، سیاسەتمەداران، سۆسیالیست، دیموکرات، لیبڕاڵ، هونەرمەندان و نووسەران بەرەیەک لە دژی ئەو سیاسەتانە دروست دەکەن. چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکان دەکەن. دەڵێن لەگەڵ ئێوەداین. دەتوانین بڵێین، یەکەمجارە لە تورکیا دۆخێکی بەم شێوەیە هەیە. ئەمەش مانای وایە، ئەو سیاسەتەی کە لە تورکیا لە دژی گەلان بە تایبەتی لەدژی گەلی کورد بەرێوەدەبرێت دەناسرێتەوە. دەبینن و دەزانن، ئەگەر لەدژی ئەو سیاسەتە نەوەستنەوە، ئەوانیش دەگرێتەوە. ئەوانیش لەناودەبەن. ئەوە دەبینن و لە دژی سیاسەتەکە دەوەستنەوە.

 بەڵام پێویستە بەرخۆدانەکە فراوانتر بکرێت. لەبەرئەوەی فراوان نییە. بە تەنها لە چەند شارێک هەیە. پێویستە لە هەموو شارەکانی تورکیا دەست بە بەرخۆدان بکرێت. لە شارەکانی تورکیاش پێویستە دەست بە بەرخۆدان بکرێت. پێویستە میتینگ، ڕێپێوان و خۆپیشاندانی شەرمەزاری ئەنجامبدرێن. لە کۆڵان و جادەکان  و هەموو دەڤەرێک سیاسەتی دەوڵەت ئیدانە بکرێت. هەڵوێستی ڕاستەقینە بەو شێوەیەیە نەک تەنها لەچەند شارێک یان لەبەردەم ژمارەیەک شارەوانی دانیشن و لیدوان بدەن. ئەوانەش باشن، بەڵام کەمە و بەش ناکات. لەبەرئەوەش پێویستە بەرخۆدانەکە لە هەموو شارەکان بڵاوبکەینەوە. ئەو کاتە بەرخۆدانەکە بە ئەنجام دەگات. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت. ئەردۆغان و باخچەلی دەڵێن: ئێمە دەتوانین هەندێک هەنگاوی تریش بنێین. دەتوانین دەست بەسەر ژمارەیەکی تر شارەوانیدا بگرین. دەتوانین لە هەموو تورکیا ئەم سیاسەتە بەرێوەبەرین. بەم شێوەیە بیردەکەنەوە. بەڵام زەمینێکی لەبار و ڕەوا هەیە. هەموو کەسێک لەدژی ئەم سیاسەتەیە. ئەگەر بەرخۆدانەکە بەهێز بکرێت، ئەنجامێکی باش دەردەکەوێت. هەڵوێستە ڕاستەکەش ئەمەیە. لە ئێستادا نەک تەنها پرسی شارەوانیەکان هەیە، پرسی حەسکیف، موونزوور، چیای کاز، دەستدرێژی لە سەر منداڵان، ژن کوشتن، دەستگیرکردنی وڵاتپارێز، دیموکرات، سیاسەتمەدار، هونەرمەند و ڕۆشنبیران هەیە.

ئەو هەموو هۆکارانە دەبنە هۆی ئەوە مرۆڤ لە دژیان بوەستێتەوە و راپەڕن. لە هەر وڵاتێکدا شتی لەو  جۆرە رووبدات قیامەت هەڵدەستێت. لەبەر  ئەوەش پێویستە لە تورکیاش قیامەت دروست ببێت و ئەوەش کارە راست و دروستەکەیە. لەبەر ئەوەش ئەو بەرخۆدانەى هەیە باشە، بەڵام کەمە و دەبێت بەهێزتر بکرێت و گەلی کورد لەگەڵ دیموکراتەکانى تورکیا و ئەوانەى لە دژی فاشیزمن پەیوەندییەکانى خۆی بەهێزبکات. لە دژی فاشیزم دەستوورێکى دیموکراتیک بئافرێنن. بۆ ئافراندنی دەستوورێکى لەو جۆرەش دەبێت لە  دژی فاشیزم بەرەیەک بئافرێنرێت و هاوپەیمانى بئافرێنرێت. ئەو چالاکییانە ئەنجام بدەن، کە دەبنە هۆی بونیاتنان و ئافراندنی دەستوورێکى بنەڕەتیى دیموکراتیک.

هەروەها پێویستە کورد لە کوردستان یەکێتیى خۆی بەهێز بکات و خاوەنداری لە زمانی خۆی و لە چاند و رۆشنبیریى خۆی بکات. دەوڵەتى داگیرکەر بۆ ئەوەى کۆمەڵگە تێکبدات لەشفرۆشی بڵاودەکاتەوە، ماددەى هۆشبەر بڵاودەکاتەوە، دزیکردن پەرەپێدەدات، برسیبوون دەسەپێنێت و تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆن پێشدەخات، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەى کورد لە خۆی، لە ناسنامەکەى خاوەنداری بکات. لە دژی لەشفرۆشی، ماددەى هۆشبەر، ئەو شتانەی گەلی کورد لە ناو دەبەن بوەستێتەوە و مرۆڤەکانى خۆیان بپارێزن و خاوەنداری لە خۆیان بکەن و پێکەوە تواناکانی خۆیان بەسەر یەکتردا دابەش بکەن و یارمەتیى یەکتر بدەن. خاوەنداری لە ناسنامەى خۆی، زمانی خۆی، کولتور و رۆشنبیریى خۆی، داهاتووی خۆی، بەهاکانى خۆی بکات، چونکە داگیرکەر دەیەوێت ئەوانە لە ناو ببات و بیانسڕێتەوە. لەو کاتەدا داگیرکەر خواستى هەر چییەک بسڕێتەوە و لە ناوی ببات دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لەو شتە بکەن، خاوەنداریکردنەکانیان لە دژی سیاسەتەکانیان بە هەموو شێوەیەک پێش بخەن و کارە راست و دروستەکەش ئەوەیە.

  پ: لەمدواییانەدا لە هەڵبژاردنى هەرێمى (شارەوانییەکانییەکاندا) ئاکەپە – مەهەپە و ئەردۆغان دۆڕان. بە وردبوونەوە لە رای گشتی ئەوە دەبینرێت، کە پشتوانییەکانى گەل بۆ ئەوان کەمبووەتەوە. بە تایبەتى لەو ناوچانەدا کە سیاسەتى هێرشبەرانەیان گرتووەتەبەر. بەپیى ئەو هەلومەرجە ئێوە ئەو سیاسەتە چۆن لێکدەدەنەوە؟ هەروەها دەسەڵاتى ئاکەپە – ئەردۆغان هەڕەشە لە دژی باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا دەکەن. ئێوە ئەو هەڕەشانە چۆن لێکدەدنەوە؟ دەبێت گەلی باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا لە دژی ئەو هەڕەشانە چۆن هەڵوێستیکان هەبێت؟ هەروەها لە نێوان ئەمریکا و رووسیادا سیاسەتى هاوسەنگی بەڕێوەدەبات. باشە ئەو سیاسەتە سەردەکەوێت یان نا؟  هەروەها لە ئیدلب هەندێک شت روو دەدەن و دەڵێن 'ئەردۆغانی خائین، تورکیای خائین'. کاتێک ئێوە لێکدانەوە بۆ هەموو ئەوانە بکەن، دۆخی تورکیا و سوریا چۆن لێکدەدەنەوە؟

جەمیل بایک: ئەو سیاسەتەى ئەردۆغان – باخچەلی بەڕێوەى دەبەن تاوەکو دێت بە سیاسەتەکەیان تورکیا لاواز و تەنگاو دەکەن و کێشەکانى گەورەتر دەکەن. ئەو سیاسەتە تەنها لە ناوخۆی تورکیا تووشی تەنگاوی نەبووە و ناڕەحەتیى دروست نەکردووە، بەڵکو لە دەرەوەی تورکیاش چەندین تەنگاوی و دژواریى بۆ تورکیا دروستکردووە. دەسەڵاتى ئاکەپە – مەهەپە تاوەکو دەچێت واز دەبێت. ئەوە بەهۆی سیاسەتەکانى خۆیانەوە خۆیان دروستی دەکەن نەک ئەوەى بەرخۆدانێکى زۆر بەهێز لە دژیان هەیە و ئەو بەرخۆدانە ئەوان لاواز دەکات و کێشەیان بۆ دروست دەکات. راستە بەرخۆدانى رێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانى گەریلا، پەکەکە و گەلەکەمان ئەوان لاواز دەکات و تاوەکو دەچێت ئەو بەرخۆدانە کێشەکانیان زیاتر دەکات، بەڵام ئەو سیاسەتە ئەوان بەڕێوەی دەبەن ئەو بەرخۆدانە بەهێز دەکات. لەبەر ئەوەش هەر چەند دەیانەوێت سیاسەتى پاکتاوکردن و سڕینەوە، فاشیزم بەهێز بکەن بەو رادەیەش بەرخۆدان لە دژیان بەهێزتر دەبێت. ئەوەش ئەوان زیاتر لاواز دەکات و بەرەو مردنیان دەبات. لەبەر ئەوەش لە ناو کۆمەڵگەى تورکیادا ئەوانەى لە سیاسەتەکانى ئەوان بێزارن زیاتر دەبێت. تەنانەت لە ناو ئاکەپەدا چەندین کەس لە دژی ئەو سیاسەتە راوەستاونەتەوە. ئەوانەى پێشتر لەگەڵ ئەردۆغان بوون ئێستا دەیانەوێت حیزبی نوێ دروست بکەن. چەندین کەس لە ناو ئاکەپەدا دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و دەیانەوێت بەشداری ئەو حیزبە نوێیە ببن.

لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا ئەوەش دەرکەوت گەلی تورکیا لە سیاسەتەکانیان ناڕازییە و ئەوانی قبوڵ نییە. هەر خۆی لە خۆیدا لە ئەنجامی هەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا ئاکەپە – مەهەپە لە دەسەڵاتدا دۆڕان و تێکشکان. ئەگەر ئەوان تۆزێک دیموکراسییان هەبوایە و رێزیان لە گەل بگرتایە و پەیوەست بوونایە  بە بەها مرۆڤایەتییەکانەوە دەستیان لە کار دەکێشایەوە. دەستیان لەکار نەکێشایەوە، چییان کرد؟ وەک ئەوەیە گوایە هەڵبژاردن رووینەداوە و لە دەسەڵاتدا نەدۆڕاون، دەیانەوێت بەردەوامی بە خۆیان بدەن. ئەوە چۆن دەکەن؟ بە ترس، ئەشکەنجە، زیندانیکردن، کوشت و شەڕ دەیانەوێت هەموو کەس بێدەنگ بکەن و دەیانەوێت رێگری لەو حیزبە نوێیانە بکەن، کە بڕیارە دابمەزرێن. بە تایبەتى دەیانەوێت هەموان بە شەڕ بترسێنن و رادەستى خۆیانیان بکەن و کەس لە دژیان نەوەستێتەوە و لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. بە شێوەى تر ناتوانن لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. ئەو دەرفەتەیان لە دەستچووە و تەنها دەیانەوێت بە شەڕ لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. لەبەر ئەوەش تاوەکو دەچێت شەڕ بۆ خۆیان هەم لە ناو تورکیا و هەم لە دەرەوی تورکیا دەکەنە بنەما.

 دەسەڵاتێکە، کە چارەنووسی خۆی بە تەواوی بە شەڕەوە بەستووەتەوە. ئەو شەڕەش لە بنەڕەتدا لە دژی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە، گەریلا و گەلی کورد بەڕێوەدەبەن. ئەوەیان کردووەتە بنەما بۆ خۆیان، چونکە ئەمانە گەورەترین لەمپەریان لە بەرامبەریاندا. ئەگەر ئەو لەمپەرە لە ناو ببەن دەتوانن لە شەڕدا ئەنجام بەدەست بهێنن و لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. ئەوە کارەکتەری فاشیستەکان، داگیرکەران و قڕکەرانە. لە مێژوودا دەسەڵاتى لەوجۆرە، حیزب و رێکخستنى لەو جۆرە هەموو کات بە شەڕ لە دەسەڵاتدا ماونەتەوە. تاوەکو رووخان بەردەوام بوون لە شەڕ. دەسەڵاتى لەو شێوەیە بە شەڕ ناڕۆن. تەنها بە بەرخۆدان دەڕوخێن و دەڕۆن. هەر خۆی دواى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانیش ئەوە سەلمێنرا کە بەبێ بەرخۆدان دەست لە دەسەڵات هەڵناگرن و دەستبەرداری شەڕ نابن. ئەوە زۆر بە روونی دەرکەوت. بۆیە دەبێت هەموو کەس باش لەو راستییە تێبگات و لە دژی ئەو دەسەڵاتە بەرخۆدان بکات. بە بەرخۆدان دەتوانن کۆتاییان پێ بهێنن، ئەگەرنا هەرگیز دەستبەرداری دەسەڵات و شەڕ نابن. لەبەر ئەوەش دەبێت هیچ کەسێک خۆی فریو نەدات. با نەڵێن؛ ئێمە بۆ ئاشتی تێدەکۆشین، ئیمە بۆ دیموکراسی تێدەکۆشین، ئێمە ئاشتیخوازین، چونکە لە ژێر فاشیزمدا، لە بن قڕکردندا، لە ژێر شەڕ و لە ژێر کوشتن، زیندانکردندا ئاشتی بەدی نایەت. لە دژی ئەوە تێکۆشان پێویستە. ئەوەش کارە راستەکەیە.

 ئێستا ئەو دەسەڵاتە نەک تەنها لە دژی باکوور، گەلی کورد، پەکەکە و گەریلا شەڕ دەکات، بەڵکو لە بەشەکانى تر لە باشوور، لە رۆژهەڵات و رۆژئاواش شەڕ دەکات. ئێستا هەموو رۆژێک هەڕەشە لە سوریا و لە رۆژئاوا دەکات. ئەگەر تورکیا ئەمڕۆ تورکیا سیاسەت لە دژی سوریا و رۆژئاوا بەڕێوەدەبات ئەوە بەهۆی بەهێزبوونیانەوە نییە، بەهۆی ئەوەوەیە هەندێک لە دەوڵەتەکان هێزیان پێدەدەن، چونکە بەرژەوەندیى ئەو دەوڵەتانە ئەوەى دەوێت. بەرژەوەندیى سەرمایەدارانى تورکیاش ئەوەى دەوێت، چونکە بەرژەوەندیى هەندێک سەرمایەداری تورکیا و هەندێک لە دەوڵەتەکان پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە. ئەوان لە پشت دەسەڵاتى ئەردۆغان – باخچەلییەوە راوەستاون. دەزانن لە رێگەى ئەوانەوە دەتوانن بەرژەوەندییەکانى خۆیان بەدەست بهێنن و بیپارێزن. لەبەر ئەوە لەوان باشتر کەسیان دەستناکەوێت. ئەردۆغان – باخچەلی بە تەواوی لە خزمەتى ئەواندان. ئەوانیش گەل فریو دەدەن و  دەڵێن 'ئێمە نەتەوەیین، ئێمە بۆ هەموو شتێک نەتەوەین و تورکیا بۆ خۆمان بە بنەما دەزانین'. درۆی گەورە گەورە دەکەن. بە یارمەتیى دەوڵاتانى دەرەوەى چوونە سەر دەسەڵات، بە یارمەتیى سەرمایەدارانى تورکیا چوونە سەر  دەسەڵات و لە ژێر خزمەتکردن بەوان ئەو سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. ئەوە راستییەکەیە. ئەوە نەتەوەیى نییە. هەمووی لە دژی تورکیایە و لە دژی گەلانە. ئەوانەى بە شەڕ دەسەڵات بەڕێوەدەبەن و چارەنووسی خۆیان بە شەڕەوە بەستووەتەوە هەرگیز ناتوانن نەتەوەیى بن. ئەوە خزمەت بە گەلی تورکیا و بە مرۆڤایەتى ناکات. ئەگەر ئەمڕۆ ئەوان هەڕەشەى لەو جۆرە دەکەن، ئەوە بەهۆی ئەوەوە نییە، کە ئەوان لە بەهێزییەوە ئەو هەڕەشانە دەکەن، بەڵکو هێز لە پشتیانەوە هەیە.

لەسەرەتای سوریاوە تاوەکو ئێستا ئەوانە پشتیوانییان لێدەکەن و هانیان دەدەن، لەبەر ئەوەش تورکیا ئەو کار و هەنگاوانەى لە سوریا گرتەبەر. لەبەر ئەوەیە ئێستا ئەوان هەڕەشە دەکەن. ئەوە راستییەکەیە. ئێستا تورکیا و ئەمریکا رێککەوتوون. ئەردۆغان چیی وت؟ وتی 'ئێمە هەنگاوی یەکەممان نا، ئێمە لەو هەنگاوەدا ئەنجاممان بەدەستهێنا. ئێمە لەسەر ئەم هەنگاوە هەنگاوی تر دەنێین'، بەڵام دواى ئەوە دێت چێ دەڵێت؟ دەڵێت 'لە چوارچێوەى داوای ئێمەدایە، ئێمە دەچینە رۆژئاوا و باکووری سوریا. ئێمە بەرنامەکەى خۆمان جێبەجێ دەکەین و ئەوە قبوڵ ناکەین. ئەگەر ئەوە روونەدات ئێمە ئەمە ئەنجام دەدەین'. ئەوانەى بە روونی وت.  یانی دەڵێت، من باکووری سوریا و رۆژئاوا بە تەواوی دەخەمە ژێردەستى خۆم. ئێوە ئەوە قبوڵ بکەن. لە بەرامبەر ئەوروپادا دەڵێت 'ئەگەر ئێوە قبوڵی نەکەن، من رێگا بۆ کۆچبەرەکان دەکەمەوە' و بەو شێوەیە شانتاژ و هەڕەشە دەکات. بە ئەمریکا دەڵێت 'ئەگەر ئێوە قبوڵی نەکەن، من تێیدەکەوم'. لەبەر ئەوەش هەر هێزی خۆی لەسەر سنوور زیاتر دەکات. بۆچی؟ چونکە لە هەنگاوی یەکەمدا رەوایبوونێکى بەدەستهێنا. دەیەوێت لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوی تر بنێت. یانی باکووری سوریا بە تەواوی داگیر بکات. پێویستە گەلەکەمان و هەموو گەلانی سوریا بە باشی ئەو راستییە ببینن. بە سازش و باجدان ناتوانن رێ لە تورکیا بگرن. تەنها بە بەرخۆدان دەتوانن رێ لە تورکیا بگرن و دەشتوانن بەرخۆدانێکى بەهێزیش بکەن، چونکە رەوایبوونێکیان بەدەستهێناوە. لە دژی داعش تێکۆشاون و لەلای مرۆڤایەتی رێزێکى گەورەیان بەدەستهێناوە. لە دڵی مرۆڤایەتیدا رەوایەتییان بەدەستهێناوە.

 کاتێک بزووتنەوەیەک، بەرخۆدانێک رەوا بێت کەس ناتوانێت لە دژی بوەستێتەوە. ئێستا گەلی رۆژئاوا، گەلی باکووری سوریا هەموویان جا چ عەرەب، کورد، ئەرمەن، سوریان و چەرکەس بە تێکۆشانی خۆیان، بە رەنجی خۆیان، تێکۆشین، شەهید و بەرخۆدانی خۆیان کردە هێزێکى رەوا. لەبەر ئەوەش کەس ناتوانێت رێی لەو هێزە و رێ لەو گەلانە بگرێت. دەتوانن لە دژی تورکیا بەرخۆدانێکى گەورە ئەنجام بدەن. پێویستە خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بکەن. ئەوەى ئەوان بپارێزێت ئەوەیە. ئەوەى دیموکراسییەکەیان، برایەتیان بپارێزت ئەوەیە. ئیدی هیچی دیکە ناتوانێت بیانپارێزێت، چونکە تورکیا هەنگاوێکى هەڵگرتووە و دەیەوێت لە چوارچێوەى ئەو هەنگاوەدا هەنگاوی تریش بنێت. ئەوە بۆ خۆی بە هەق دەزانێت و دەڵێت 'مافی منە، من ئەو ناوچانە دەخەمە ژێر دەستى خۆم'. چونکە ئەو ئامانجەى بۆ خۆی دایناوە، سنوورەکانى میساقی میللی (پەیمانى نەتەوەیى)یە. یانی دەیەوێت لە عەفرین تاوەکو کەرکوک، کوردستانى ژێردەستى عوسمانى جارێکیتر بخاتەوە ژێر دەستى خۆی. ئەردۆغان ئەوەى نەک جارێک، بەڵکو زۆر جار بە روونی باسکردووە. کاتێک جەهەپە وتی 'ئێمە هیچ کارمان لەو ناوچانەدا نییە' ئەردۆغان وتی 'ئێوە لە لۆزان تێناگەن. یانی ئێمە لە لۆزان ئەوانەمان لە دەستدا، ئەو ناوچانە ناوچەى ئێمەن، وڵاتى ئێمەیە، دەبێت ئێمە جارێکیتر ئەو ناوچانە وەربگرینەوە'. ئەوانە قسەکانى ئەو بوون. ئەوەى ئەمڕۆ ئەنجامی دەدات ئەوەیە. لەبەر ئەوەش هەم گەلی کورد و هەم گەلانى باکووری سوریا دەبێت لە دژی چوونی تورکیا خۆیان ئامادە بکەن. دەبێت بەخۆدانێکى مێژوویى ئەنجام بدەن، ئەگەر بیانەوێت دەتوانن تورکیا بخەنە ناو بیرێکى قوڵ.


ژ.ت