بەندیخانەی پیتی (M)ی ئێلح ئاگری گرت

بە هۆکارێکی نادیار بەندینخانەی پیتی (M)ی ئیلح ئاگری گرت.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە حکومەتەکەی رژێمی ئاکەپە یاسای کەمکردنەوەی سزای زیندانیانی لە پەرلەمان پەسەند کردووە و ئەم یاسایەش هیچ زیندانیەکی سیاسی ناگرێتە خۆی.

دیمەنی ئاگرکەوتنەوەکە لە سەر لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە و وەکو دەبینرێت ئامبوڵانس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی بەندینخانەکە کراون.

بە پێی زانیاریەکان، زیندانیان ئاگریان کردووەتەوە، لە دیمەنەکاندا دەنگی راپەڕین لە بەندیخانەکەوە دەبیسترێت و دووکەڵی لێ بەرز دەبێتەوە.

ز.ش