هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

دەوڵەتى تورک خۆپیشاندانى لە شرنەخ بۆ ١٥ رۆژ قەدەغە کرد

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە شرنەخ بۆ رێگریکردن لە چالاکییەکانى ناڕەزایەتى لە دژی دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانى هەدەپە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ چالاکی و خۆپیشاندانى لە شرنەخ قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە شرنەخ بە پاساوی دانانی قەیوم لە ٣ شارەوانیى گەورە شارەکانى هەدەپەدا، چالاکی و خۆپیشاندانى لە شرنەخ بۆ ماوەى ١٥ رۆژە قەدەغە کرد.

قەدەغەکارییەکە لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ / تاوەکو ٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ بەردەوامیى دەبێت.

سەرنجڕاکێش ئەوەیە، راگەیاندراوی پارێزگاری تورک بۆ ئەو قەدەغەکارییە ٣ رۆژ لە دواى بڕیارەکەیان بڵاوکراوەتەوە.

ژ.ت