فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا باڵەکایەتیى هەولێریان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکیای داگیرکەر، ناحیەکانى وەرتێ و قەسرێیان لە ناوچەى باڵەکایەتى لە پارێزگاى هەولێر بۆردومانکرد.

 دواى بۆردومانکردنى بناری قەندیل، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناحییەکانى وەرتێ و قەسرێیان لە ناوچەى باڵەکایەتى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆردومانکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر نزیکەى ٢ کاتژمێر کوێستانى گوندەکانى گەرەوەن، چیاى ئاراسن و بنبەرد لە ناحیەى وەرتێی سنوورى قەزاى رەواندز بۆردومانکرد. لەو سنوورەدا دەیان بنەماڵە و رەوەند ژیان بەسەر دەبەن.

هەروەها کوێستانى گوندی کۆیل لە سنوورى ناحیەى قەسرێ بۆردومانکرا.

راگەیاندرا، خانووی هاووڵاتییەک بە ناوی جەبار عەبدوڵا بووەتە ئامانجى بۆردومانەکە و زیانى پێگەیشتووە.

ر.م