فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانى قەندیلیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر گوندەکانى سلێ، بۆتێ و کورتەکی قەندیلیان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر گوندەکانى سلێ، بۆتێ و کورتەکی قەندیلیان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئێوارەى ئەمڕۆ و لە کاتژمێر ١٩:٠٠دا سنوورى ئەو گوندانەیان بۆردومانکرد و بەهۆى بۆردومانەکەوە ئاگر بەربوویە زەوی و زاری هاووڵاتییانى ئەو گوندانە.
بۆردومانەکە بە پشتیوانی و چاودێریى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئەنجامدراو و بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو.
ر.م