لەیلاگیوڤەن لەبەندیخانە ئازادکرا، درێژە بە مانگرتن لەخواردن دەدات
لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی گشتیی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ لەبەندیخانە ئازادکرا. پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە ئاشکرای کرد ، بڕیاری ئازادکردنی گیوڤەن ئەرێنییە، ئەوا لەیلاگیوڤەن ببەنە ماڵەکەی خۆی ودرێژە بە مانگرتن لەخورادنەکەی دەدات.

لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی گشتیی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ ، کە ماوەی ٧٩ ڕۆژە بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان مانی لەخواردن گرتووە، لەناوهەلهەلە و دروشمی جەماوەردا لەبەندیخانەی ئامەد ئازادکرا.
گەل دروشمی،" لەیلاگیوڤەن کەرامەتی ئێمەیە'، " بژی بەرخۆدانی لەیلاگیوڤەن" دەوتەوە.
پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە ئاشکرای کرد ، بڕیاری ئازادکردنی گیوڤەن ئەرێنییە، ئەوا لەیلاگیوڤەن ببەنە ماڵەکەی خۆی و مانگرتن لەخورادن بەردەوام بکات.
ک-ش