هونەرمەندان بانگەوازی بۆ بەشداریکردنی چالاکیەکەی سلێمانی دەکەن

هونەرمەندانی باشووری کوردستان ڕۆژی هەینی چالاکیەک لە دژی داگیرکاری سوپای تورکیا ئەنجام دەدەن و داوا دەکەن گەل بەشدار بێت.

چین و توێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان بە شێوازی جیاواز و هەرکەس و بە ڕەنگی خۆی پشتیوانی خۆی بۆ بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان و دژایەتی دەوڵەتی تورک ڕادەگەیەنن، لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک هونەرمەدەنی دیاری باشووری کوردستان بریاریان داوە ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٢:٣٠ پاش نێوەرۆ لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی چالاکیەکی بەرفراوان  ئەنجام بدەن.

هەریەک لە هونەرمەندانی موزیک ژەن مامۆستا ئەنوەر قەرداغی، دەر‌‌هێنەر شوان عەتوف و گۆرانیبێژ دایری کورد  و هونەرمەند ناسر ڕەزازی لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە  بانگەوازی لە تەواوی گەلی باشوری کوردستان دەکەن کە بەشداری چالاکیەکە ببن.

ف.ق