یوسف محه‌مه‌د کرایه سه‌رۆکى لیستى نیشتیمان
یوسف محه‌مه‌د کرایه سه‌رۆکى لیستى نیشتیمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، که لیستێکى هاوبه‌شى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى-یه.
یوسف محه‌مه‌د کرایه سه‌رۆکى لیستى نیشتیمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، که لیستێکى هاوبه‌شى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى-یه.
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو هه‌ریه‌ک له گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکرسى و دادپه‌روه‌رى هاوپه‌یمانێتییه‌کیان دروستکرد بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، ئه‌وان ئه‌مڕۆ یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستانیان کرده سه‌رۆکى لیسته‌که.
د. ڕێبوار که‌ریم وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و و دادپه‌روه‌رى به ڕۆژنیوزى وت: یوسف محه‌مه‌د کراوه‌ته سه‌رۆکى لیسته تازه‌که‌مان، لیستى نیشتمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان.
وتیشى: چه‌ند لایه‌نێک په‌یوه‌ندیان پێوه کردوین، بێنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌رجه‌کان ڕێکنه‌که‌وتوین.
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ناوى ئه‌و لایه‌نانه‌ى نه‌هێنا، که ویستویانه بچنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌وه.