١٥ی تەباخ لە قەڵادزێ پیرۆزکرا
بەبۆنەی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوەـ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان ئاهەنگێکی پیرۆزبایی سازکرا.
بەبۆنەی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوەـ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە شاری قەڵادزێی باشووری کوردستان ئاهەنگێکی پیرۆزبایی سازکرا.
جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لە پارکی دەروازەی لە شارۆچکەی قەڵادزێ بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان پیرۆزکرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، شاهین شەنگاوی ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانجی چالاکییەکەیان پیرۆزکردنی خەبات و تێکۆشانی فەرماندە عەگید بوو، کە یەکەم گولـلەی لە دژی داگیرکەری لە کوردستان تەقاند. ڕاشیگەیاند، "١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردە. ئەم ڕۆژە رۆژی سەلماندنی گەلی کورد و هەرگیز لە دژی دوژمن و داگیرکاری دەستبەرداری خەبات و تێکۆشانی خۆی نابێت".
دواتر فیلمەک لەسەر ١٥ی تەباخ نمایش کرا. چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" و "بژی بەرخۆدان" کۆتاییپێهات.
ژ.ت