٨ی مارس لە نورنبێرگ پیرۆزکرا
لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا بە سەدان ژن ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.

ژمارەیەک گروپی ژنان لە ئەڵمانیا، ژنانی چەپی تورک و ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کورد بەشداریان لە ڕێپێوانی گۆڕەپانی پلیرەری نۆرنبێرگ بوون.
ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کورد بەرگی نەتەوەییان پۆشی و لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ژن، ژیان، ئازادیان وتەوە.
لە ڕێپیوانەکەدا بۆ کەمپینی ' ١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر و ١٠٠ هەزار واژۆ' ئیمزایان کۆکردەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا ژنان بە پانکارت و دۆویز کوشتنی ژنانیان شەرمەزار کرد.
ف.ق