بانگهێشتنامەی نەورۆزی قەندیل پێشکەشی هاوڵاتیان دەکرێت
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە سنووری شارۆچکەی بازیان و شارەدێی تەکیە بانگهێشتنامە بۆ بەشدارییکردن لە ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل بەسەر هاوڵاتییانی سنوورەکەدا بڵاودەکەنەوە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە سنووری شارۆچکەی بازیان و شارەدێی تەکیە بانگهێشتنامە بۆ بەشدارییکردن لە ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل بەسەر هاوڵاتییانی سنوورەکەدا بڵاودەکەنەوە.
ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارۆچکەی بازیان و شارەدێکانی تەکیە و بایجان و گوندی گۆپاڵە، بانگھێشتنامەی نەورۆزی قەندیلی بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشکرد.
ئەندامانی تەڤگەر بەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی ئەو شارۆچکە و شارەدێیانەدا دەگەڕان و بانگهێشتنامەیان پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرد، بۆ ئەوەی بەشداریی لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بکەن.
بڕیارە ئەمساڵیش ئاهەنگی نەورۆز ڕۆژی ٢١ی ئازار لە بناری قەندیل بەڕێوەبچێت. هەشت هونەرمەند لە هەرچوارپارچەی کوردستان و گروپێک لە شەنگالەوە بەشداریی لە ئاهەنگەکە دەکەن.
ف.ق