بە دیمەن

بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکان لە دژی گەریلا بە بەڵگەوە ڕاگەیاندرا

تەقەمەنی قەدەغەکراو و ماددە کیمیاوییەکانی سوپای داگیرکەری تورک کەوتە دەستی گەریلاکان. ئەم تەقەمەنیانە بە تایبەتی لە دژی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بەکارهێنراون.

تاوانەکانی دەوڵەتی تورک

گەریلاکانی هێزەکانی یەژا ستار ڕایانگەیاند کە دەستیان بەسەر ئەو تەقەمەنیانەدا گرتووە کە لە دژی تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدان بەکارهێنراون و هەروەها کاریگەرییەکانیان ڕاگەیاند.

گەریلاکانی یەژا ستار ڕایانگەیاند کە هیچ شتێکی ڕوون لەبارەی تەقینەوەی ئەم ماددانەوە باس ناکرێت و ڕایانگەیاند کە کاریگەری بۆن و غازی ئەو ماددانە زۆر قورس و مەترسیدارە.

جگە لە تەقەمەنییە جیاوازەکان، دەست بەسەر نەوعی تەقەمەنی "Thermobaric (TBX)" گیراوە.

ئەو وێنانەی لە پێوەندی لەگەڵ ئەم تەقەمەنیانەدا تۆمار کراون، ئاماژەیەکی ڕاست و ئاشکران لە تاوانە ئەنجامدراوە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکە. ئەو وێنانەی لە هەرێمە جیاوازەکانەوە تۆمار کراون، ساتی تەقینەوەکە، کاریگەری و شوێنەواری دوای ساتی تەقینەوەکە نیشان دەدەن.

لە لایەکی ترەوە بەهۆی تەقینەوەی، تەقەمەنیەکانەوە دوکەڵ و خۆڵ لە سەر ئاسمانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە.

لەو دیمەنانەی دەست ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، ئەو بۆمبانەی لەسەر نووسراوە "Thermobaric (TBX)" بە ڕوونی دەردەکەون. لەم دیمەنانەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە تەقەمەنی ترموباریک و کیمیایی بەکارهێنراوە. کاریگەری و پاشماوەی ئەم تەقینەوانە دەیسەلمێنن کە شەپۆلەکانی فشار بەهۆی گەرمبوونی زۆر و هەڵوەشانەوە و تێکدانی چەندە جددییە.

ماددەی تەقەمەنی ترمۆباریک(TBX): لە زۆرێک لە وێنەکاندا، نوسراوی "Thermobaric (TBX)" دەبینرێت. تەقەمەنی ترمۆباریک دەبێتە هۆی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز و دواتر شەپۆلی فشاری گەرمییەکی زۆر دروست دەکات (وەک چەکی سووتانی هەوا). بەم شێوەیە تەقەمەنیەکە لە شوێنی داخراودا کاریگەرییەکی زۆر وێرانکەری دەبێت.

پارچە و پاشماوەی تەقینەوەکان: لە زۆرێک لە وێنەکاندا پارچە و پاشماوەی تەقەمەنیەکان و تۆزی سپی لە دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکە بە ڕوونی دەردەکەوێت.

بلاستینگ کاپ(سەری تەقینەوە): لە هەندێک وێنەی تەقەمەنیدا کە نوسراوی "DANGEROÛS BLASTING CAP" و میکانیزمی گولەباران (وەک بۆمبی هێشوویی) دەبینرێت. بەم شێوەیە (بلاستینگ کاپ) بۆ ئامادەکردنی تەقینەوەیەکی سەرەکی بەکار دەهێنرێت.

پاشماوەی بەشێکی تەقینەوەکە کە تێدا مادەی کیمیایی بەجێ دەکرێت: لە وێنە و دیمەنەکاندا تۆز و خۆڵ و دوکەڵی سپی لە ماددە کیمیاییەکانەوە بە سەر ئاسمانی ناوچەکە دەبینرێت. پاشماوەی کاریگەرییەکانی ئەم جۆرە ماددانە نیشان دەدات کە مادەی کیمیایی تێدا جێگیر کراوە.