بەیاننامەی 'مژار' بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ( مژار ) ڕایانگەیاند، لە پیرۆزکردنی جەژنی ٢٧ی تشرینی دووەم لە جولەمێرگ و گەڤەر، لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویداوە.
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ( مژار ) ڕایانگەیاند، لە پیرۆزکردنی جەژنی ٢٧ی تشرینی دووەم لە جولەمێرگ و گەڤەر، لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویداوە.
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ ڕایانگەیاند لە پێرۆز کردنی جەژنی٢٧ی تشرینی دووەم لە جولەمێرگ و گەڤەر لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکاندا شەڕ ڕوویداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا کە لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، پۆلیسی داگیرکەر بووە ئامانجی چالاکی ئاگر و فیشەکی ئاسمانی جەنگاوەرانی ژن و گەنجانی وڵاتپارێز و گورزی قورسیان بەرکەوت.
"لە ٢٧ی تشرینی دووەم، ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هەرێمەکانی باغلەر و سۆمبولی جولەمێرگ پێرۆز کرا. دوای دەستپێکردنی پیرۆزباییەکە، بە فیشەکی ئاسمانی دوژمن کرایە ئامانج.
لە شەوی هەمان ڕۆژدا، یەکینەکانمان لە گونگورن، مەزارلیک، ئەسەن تەپە، یشیلدەر، جومهوری و ینی مەحەلەی گەڤەر ٢٧ی تشرینی دووەمیان بە فیشەکی ئاسمانی پیرۆزکرد. لە دەوروبەری کاتژمێر ٢٣:٠٠ ئاڵای پەکەکە لەبەردەم بنکەی پۆلیسی گەڕەکی ئەسەنتەپە هەڵواسرا و لەسەر دیوارەکان نووسرا "پەکەکە تێکناشکێت" ،"بژی پەکەکە". دوژمن دەستوەردانی کرد بەڵام بەهۆی ئەوەی یەکینەکانمان ئامادە بوون لە گەڵ گەنجانی وڵاتپارێز بە بۆمب مولوتۆف و فیشەکی ئاسمانی وەڵامی دوژمنیان دایەوە و تا کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەیانی چالاکیەکە بەردەوام بوو. لە ئەنجامدا دوژمن ناچار بوو پاشەکشە بکات. یەکینەکانمان و گەنجانی وڵاتپارێز دواتر بە سترانی؛ سەردەمی ڕاپەڕینە و سەماکردن کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.