ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی ئاكارسه‌ل له سلێمانی تیرۆر كرا-نوێكراوه‌ته‌وه
له شاری سلێمانی باشوری كوردستان، ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل له هێرشێكی چه‌كداریدا تیرۆركرا.
له شاری سلێمانی باشوری كوردستان، ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل له هێرشێكی چه‌كداریدا تیرۆركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌رێمه‌كه له كاتژمێر ١٠:٠٠- ١١:٠٠ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا هێرشێكی چه‌كداری له دژی ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل ئه‌نجامدراوه.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی، چالاكوانی ژنان و ئه‌كادیمیسیان ناگیهان ئاكارسه‌ل له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ژیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی توێكاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی كرا.
ئاكارسه‌ل خه‌ڵكی شاری قۆنیا بوو، كاری رۆژنامه‌وانی، نوسین بۆ رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ژنانی كردبوو. تائێستا مۆركی خۆی له زۆر كاری لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژنان له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابوو. ماوه‌ی چه‌ند ساڵ بوو له سلێمانی بۆ دانانی بناغه‌ی ئه‌كادیمیای ژنۆلۆژی خه‌باتی ده‌كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كا ئاكارسه‌ل هاوكات به‌شداری له پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی ژنانی كوردستانیشدا كردبوو.
نازانرێت كه بكوژ ده‌ستگیركراوه یان نا، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
لەماوەی ساڵێكدا؛ لەشاری سلێمانی پێنج كردەوە تیرۆریستی پێكهاتوون
لەم دوایانەدا لەباشوری كوردستان تیرۆری سیاسی روو لەهەڵكشان دەكات. بەتایبەتی لەشاری سلێمانی لەماوەی یەك ساڵی دەربازبوودا تا ئێستا پێنج كردەوە و هێرشی چەكداری تیرۆریستی ـ سیاسی پێكهاتوون و لەئەنجامی ئەو كردەوە تیرۆریستیانەشدا چوار كەس شەهید بوون.
یەكەمین هێرش:
لەبەرواری ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١دا لەشاری سلێمانی هاووڵاتیەك بەناوی فەرهاد بارش كۆندۆ كوردێكی باكوری كوردستان كرایە ئامانج و بەسەختی بریندار بوو.
دووهەمین هێرش:
لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەندامی كۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەكەكە لەباشوری كوردستان"یاسین بۆلووت"، ناسراو بەهەڤاڵ شۆكری سەرحەد لەشاری سلێمانی لەئەنجامی هێرشێكی ئەندامانی میتی دەوڵەتی داگیركەری تورك كرا ئامانج و شەهید بوو.
سێیەمین هێرش:
شەوی ١٧ی گوڵانی ٢٠٢٢ محەمەد زەكی چەلەبی كەسایەتی وڵاتپارێزی باكوری كوردستان و خاوەن رستۆرانتی دەنیز لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی درایە بەدەسترێژی گوللە و لە ١٨ی گوڵان لەنەخۆشخانەی شاری شەهید بوو. تا ئێستا لەسەر بكەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستیانە هیچ زانیاریەك ئاشكرا نەكراون.
چوارهەمین هێرش:
لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ وڵاتپارێز و كەسایەتی ناسراو و ئەندامی دیوانی سەرۆكایەتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان"سۆهەیل خۆرشید عەزیز"مامۆستا شەماڵ" تیرۆر كرا.
پێنجەمین هێرش:
لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی لەچواری تەشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ سەرنوسەری كۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینی ژنۆلۆژی و چالاكی بواری ژنان و ئاكادیمسین"ناگیهان ئاكارسەل"، تیرۆر كرا.
جێگای سەرەنجە تا ئێستا لەسەر دەستگیركردنی بكەرانی ئەو كردەوانە هیچ زانیاریەك بۆ رای گشتی لەلایەن دەزگا ئەمنی و ئاسایشیەكانەوە بڵاو نەكراوەتەوە.
هـ . ب