چالاکیی شەنگالییەکان لە ٢٧هەمین رۆژدایە
چالاکیی شەنگالییەکان بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە رۆژی ٢٧هەمدایە.

چالاکیی خەڵکی شەنگال لە دژی رێککەوتنی حکومەتی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەسەر شەنگال ماوەی ٢٧ رۆژە بەردەوامە.
خەڵکی شەنگال لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان چادریان هەڵداوە و خاوەنداری لە ئاسایشی خۆیان دەکەن.
چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکە لەلایەن دەستەیەکی تری ئێشکگرانەوە درێژەى پێدەدرێت.
دانیشتوانی شەنگالیش دەستە دەستە سەردانی چادری چالاکییەکە دەکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ چالاکییەکە نیشان دەدەن.
ژ.ت