چەولیک: شەڕ لەسەر هێڵی زیلان بەڕێوەدەبرێت

زۆزان چەولیک فەرماندەی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار رایگەیاند کە شەڕ بە تەنها لە کوردستان نییە و ئەنجامی ئەم شەڕەش بە تەنها لە کوردستان نابێت.

زۆزان چەولیک فەرماندەی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.

*ئێمە لە مانگی حوزەیرانداین کە وەک مانگی فیداییبوون پێناسە دەکرێت. بارودۆخی ئەو کاتەی چالاکیەکەی زیلان و ئێستا لە چ ئاستێکدا هاوبەشن؟ چالاکیەکەی زیلان بۆچی گرنگە؟

- گەڕان بۆ ئازادی و شەڕی خۆگەیاندن بە ناسنامە، بۆ گەلان و ژنان لە قۆناغێکی شۆڕشگێری تێکۆشانی باجی زۆر گەورەدا تێپەڕیوە. بەم شێوەیە دەستیان پێکرد و پێشکەوت. سەرەڕای کارەکتەری تێکدەر و چەوسێنەرانەی ئایدیۆلۆژیای باوکسالاری هەمیشە نەریتێکی خۆڕاگری زیندوو و ڕەنگاوڕەنگ هەبووە کە لە بەڵگەنامە فەرمیەکاندا ناوی نایەت. هێزی داهێنەری ئەم نەریتەش شەهیدانی ئێمەیە. ئەم مۆنۆمێنتانەی بەرهەڵستی و ژیان لایەنی سەرەکی ڕۆشنکردنەوەی تاریکی سیستەمی سەردەستە. هەر کە مێژووی خۆمان زیاتر فێر دەبین، خۆشەویستی ژنان و گەل زیاتر دەکەین و بە هەنگاوی بەهێزتر بەرەو ئازادی و داهاتوو هەنگاو دەنێین.ئەم دەنگە مانادار و ئازادیخوازەی مێژوو شوناسی خودایی دروست دەکاتەوە، بە جوانی دڵ و ڕۆحییەوە دەبێتە هێزی ژیانی مانادار. بە بۆنەی مانگی حوزەیران کە مانگی فیداکاریە، لە کەسایەتی فەماندە گەورەکانمان، زیلان، سەما و گوڵاندا، لە کەسایەتی هەڤاڵان، شارستان، مزگین رۆناهی، ئەکین، ماهیر مەزلۆم، باگەر گەڤەر، شەڕڤان ئەرکەندی، رۆژدا جزیر، ئوزگور، زەمانی، نالین، سەرەن، سیابەند و لاشەڕدا کە بە شێوازی زیلان شەڕیان کرد، یادی هەموو شەهیدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە رێزەوە دەکەمەوە، سڵاوم بۆ هەموو هاوڕێکان دەنێرم کە لە هەر پارچەیەکی کوردستان شەڕ دەکەن و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە ژیانی ئازاد و واتادار مسۆگەر دەکەین.

کاتێک مرۆڤ هەلومەرجی چالاکیەکەی زیلان و هەلومەرجی ئەم سەردەمە بەراورد دەکات، دەبینن کە لە زۆر ڕووەوە لەیەک دەچن. زۆر کەس بە ناسنامە و کلتور و فەلسەفە و ڕەوشتی خۆی حسابی بۆ ناکرێت. ڕەگەزێک لە قاڵبی بێناموسانە و بێنرخدا دانراوە و جەنگێک بە دڵڕەقانەترین و پیسترین شێوە دژ بە گەل و گەلان بەرپا دەبێت. لەم هەلومەرجەدا مرۆڤ ناتوانێت بە بێدەنگی بژی. چالاکی هەڤاڵ زیلان لە ساڵی ١٩٩٦دا لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٦ی ئایار لە دژی ڕێبەرتی ئەنجامدرا، دژی سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد و لە هەمان کاتدا نۆ لەناوبردنی چەتەکانی ناوخۆ هەڵوێست بوو. ژیانی مانادار چالاکی و تێکۆشانە لە دژی ئەم سیستەمە دەسەڵاتدارە، کە دەبێت مرۆڤ بتوانێت ژیانی خۆی بکاتە قوربانی. ئەمە بەڵێن بوو، ئەوە جەوهەر بوو، پراکتیک بە هەمان شێوە بوو. نیشانەی ڕاستگۆیی و پاکی و بوێری و قووڵی ژنان و دڵسۆزی بۆ دڵ و مێشک و میلیتانی یەکلاکەرەوە و سەرکەوتوو و فەرمانی سەرکەوتن بوو. هەموو ئەو بەربەستانەی لابرد کە ئەگەر هەبوو ببێتە هۆی شکست. هەڤاڵ زیلان خۆی بوو بە ئامانج و چالاکییەکە. کاریگەریی هەڤاڵ زیلان لەسەر تەڤگەرمان بە گشتی و بزووتنەوەی ژنانمان زۆر بەرزە. ڕێبەرتیش هەڤاڵ زیلانی بە خوداوەندی سەرکەوتن وەسفکرد. لە کەسایەتیی هەڤاڵ زیلاندا تێڕوانینی هەم بۆ بزووتنەوە بە گشتی و هەم بۆ پێوەرەکانی فەرمان و تاکتیک و هەمیش بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان ڕێنمایی دروست بوو. پەیوەندی نێوان ڕێبەرتی و هەڤاڵ زیلان پەیوەندییەکی ئازادانە بوو. هاوڕێ زیلان ئەو کەسە بوو کە بەخێرایی هەڕەشەی سەر ڕێبەرتی و بزووتنەوەکەمانی بینی و بێ ئەوەی چاوەڕێی فەرمانەکە بکات چالاکی کرد.

*ئەنجامی چالاکیەکەی سەما چی بوو؟ وەڵامێکی چۆن درا؟

-هەڤاڵ سەما لەسەر شوێنپێی هەڤاڵ زیلان هەنگاوینا. هەڤاڵ سەما یوجە ساڵی ١٩٩٨ لە نەورۆزدا بە زمانی چالاکی و گەشبوونی ئاگر قسەی کرد. وەک شوێنکەوتووی مەزڵوم، چاران، زەکییە، بێریڤان- ڕۆناهی، زیلان، ئەم چالاکیەی لە دژی دوژمنی ناوخۆیی و دەرەکی لە دژی مەترسییەکان ئەنجامدا. لای هەڤاڵ سەما پاکی و ڕاستگۆیی و بوێری و قووڵی تێگەیشتن و گەڕان بەدوای مانادا زۆر لە ئاستێکی بەرزدابوو. چالاکی هەڤاڵ سەما لە دروستکردنی تیۆری ئایدیۆلۆژیای ڕزگاری ژناندا یەکلاکەرەوە بوو کە ڕێبەرتی لە ٨ی ئازاری ١٩٩٨دا ئەوەی راگەیاند. بێگومان ڕێبەرتی بە پێشکەوتن و یەک هەنگاو وەڵامی هەموو شەهیدەکان دەداتەوە. لە وەڵامی شەهیدبوونی هەڤاڵ سەمادا، هەنگاوێکی وەهای بەرەو بزووتنەوەی ژنان هەڵدا و خەباتی ڕزگاریی ژنان قوڵتر بووەوە و لەلایەن کەسایەتییەوە ئایدیۆلۆژیای ڕزگاری ژنان گۆڕدرا بە پارتێکی ژنان و لەڕێگای گەشەی ڕێکخراوەییەوە گەیشتە ئەمڕۆ.

*فیداکارەکانی مانگی ئایار چۆن بەشداریان لە تێکۆشاندا کرد؟

- یەکێک لە شەهیدەکانمان لە مانگی حوزەیراندا هەڤاڵ گوڵانە. تێگەیشتن و ڕێپێوان لەسەر هێڵی ژیان و تێکۆشانیی بووە هۆی سووربوونی لەسەر خەبات و ژیانی ئازاد و قوربانی دا. لەو کەسانە بوو کە ژیانی زۆر خۆشدەویست، تا بتوانێت گیانی خۆی بۆ بکاتە قوربانی. کاراکتەرەکانی داواکاری و وشیاری و پێداگری و دڵسۆزی بۆ هێڵی کەسایەتیی خۆی پێداگری و سووربوون و دڵسۆزییان لە تێکۆشانی ئازادیماندا بەهێز کردووە.

*چۆن دەتوانین باسی ئەو شەڕ و بەرخۆدانەی ئەمڕۆ بکەین کە لەسەر هێڵی فیداییبوون بەڕێوە دەچێت؟

- راستی شەهیدانی مانگی حوزەیرانی ئێمە ،بۆتە راستی ژیان و مرۆڤی نوێ کە لەدنیایەکی ئازادانەی سیستەمی فاشیستدا ئازادبوون. لەکێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ کێشەی زایەندی و هێزی چارەسەر و ویست و تێکۆشانی ئازادی لەم بوارەدا خەبات و ژیان و مردنیش ڕێزدارترینە. ئەمڕۆ لە وڵاتەکەمان لە باکوورەوە بۆ باشوور، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، شەڕ لە سەر هێڵی زیلان بەڕێوەدەبنرێت. ڕاستە تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان بە ئاسانی نەگەیشتۆتە ئەم سەردەمە و گەنجانی جوان، ئازا و بوێر باجێکی زۆریانداوە. بەڵام ئەو شەڕەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەڕێوەدەبرێت لە هیچ سەردەمێکی دیکە ناچێت.

لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا شەڕێکی مێژوویی و ستراتیژی هەیە. هێرشی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و قڕکردن کە لە ١٧ی نیسانەوە دەستی پێکردووە، لە ٢٥ی ئایاردا چوونە قۆناغێکی نوێوە. هەم لە ناوچەیەکی بەرفراوانتر بڵاو بوونەوە و هەم چەکی کیمیایی و گازی قەدەغەکراو بەکاردەهێنرێت. هێزەکانی دوژمن کە ناتوانن هەڤاڵانمان شەهید بکەن دەیانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن. چونکە نەیتوانی ئەو کارە بکات. بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر تونێلەکانی جەنگ و تایەی سووتاند و هەوڵیدا هاوڕێکەمان بە شێوەیەک بخنکێنێت. کاتێک هێرشە داگیرکەریەکان دەستیانپێکرد، هەم بەڕێوەبەری پارتەکەمان و هەم فەرماندارەتیی ئێمە ڕایانگەیاند کە ئەم شەڕە شەڕی مان و نەمانە. ئەم شەڕە تەنیا لە کوردستان نییە. هەر وەک چۆن گەریلاکانی سەر لوتکەی چیاکە تەنیا یەک کەس نین، شەڕی دژی گەریلا و وڵاتەکەیان، تەنها لێرە نییە. شەڕی دژ بە گەریلا واتە شەڕکردن لە دژی بەهاکانی ئەو تێکۆشانەی کە گەریلا نوێنەرایەتی دەکات، واتە شەڕکردن لە دژی راستیی گەلەکەیان و شەڕکردن دژی گەلانی دیکە. لە هەمان جوگرافیا دەیانەوێت کۆتایی بە هیوای ئازادی ژنان و گەلان بهێنن. بە هێرشکردنە سەر ئەو گەریلایە کە نمونەی جووڵانەوەی دژی سیستەمەکەیە، لە هەوڵی ئەوەدان ئەو بیرۆکەیە بخەنە ناو دڵ و دەروونیانەوە کە هیچ شانسێکی سەرکەوتنیان لە دژی ئەم سیستەمە نییە. دەیانەوێت تۆوی ئازادی وشک بکەن کە لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیی ئێمەدا گەشەی کردووە، هەرچەندە ئەو هێرشە داگیرکارییانە لە ناوچەی سەربازیدا دەبینرێن، بەڵام هێرشی ئایدۆلۆژین. هەموو کەس دەبێت ئەمە بزانێت، واتای ئەو هێرشەی ساڵی ٢٠١٤ی داعش بۆ سەر کۆبانێ ،بۆ گەلی کورد و گەلی کوردستان چ واتایەکی هەبوو، هێرشە داگیرکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیاش هەمان واتای هەیە.

*هێرشی داگیركەری لەسەر هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا دوو مانگە بەردەوامە و تێپەڕی مانگی سێیەمین بوو، ئێوە ئاستی بەرخۆدانی گەریلا چۆن دەبینن و خوێندنەوەتان بۆی چییە؟

-هێرشی داگیركەری لەسەر هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا دوو مانگی دەرباز كرد و لەئێستادا لەمانگی سێیەمی هێرشەكانداین. گەریلاكانی ئازادی كوردستان بەشەو و رۆژ، برسی و تینۆ، گوێ لەماندبوون ناگرن و شەڕێكی مێژوویی و ستراتیژیك بەرێوە دەبەن. حكومەتی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە لەشوێن ئەوەیە كە لەسەر خوێنی گەریلاكانەوە خۆی لەسەر پێ راگرێت. چەتەی چوار لایەنەی ئەردۆغان ـ باخچەلی ـ ئاكار ـ سۆیلۆ وەكو خۆنخۆران بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتداری خۆیان مرۆڤەكان دەكەنە قۆربانی. دیارە كە هێزەكانی دۆژمن لەساڵانی رابردوو بەچەندی قات زیاتر هێرش و پەلامار دەدەن. خۆی لەخۆیدا دوای چالاكیە بەهێزەكان لەچیای رەش و كۆڕەژارۆ بەپێشەنگایەتی هاوڕێبازمان هەڤاڵ هاوڕێ مەزلووم بەرێوە چوو، ئەوان خۆشیان رایانگەیاند كە چوونە قۆناخی هێرش كردنەوە. لەهەمان رۆژدا خلوسی ئاكار و چەتەكانی بۆ ئەوەی هێزی شەڕەكە مۆتیڤە بكەن و بۆ ئەوەی دەربازی قۆناخێكی نوێ بكەن، سەردانی كوردستانی كرد.

*دوای سەردانەكەی خلوسی ئاكار چی گۆڕانێك روویدا؟

- پاشان لەچوارچێوەی رێبازی هێرشكردندا گۆڕانكاری روویدا. ئەرتەشی تورك لەساڵانی رابردوو زیاتر چەكی كیمیایی بەكارهێنا و هەوڵیدا بكەوێتە نێو تونێلەكانی شەڕەوە. بەئەندازەی تەكنەلۆجیای بەرزی شەڕ، هێزەكانی پارا میلیتاریشی رەوانەی بەرەكانی شەڕ كرد. بێگۆمان فەرمانداری و شەرڤانانی یەژئا ـ ستار و هەپەگەش لەپراكیتكی ساڵی ٢٠٢١ وانەی زۆریان بەدەستخست و بەو ئەزموونانە شەڕێكی فیدایانەیان پێشخست و بەرێوە برد. چالاكی گەریلاكانی لەم ساڵەدا تەنیا بەشەڕی تونێلەكانەوە پێكدێ. گەریلاكانی ئازادی كوردستان لەتونێلەكانی شەڕ بەرخۆدان و خۆڕاگری دەكەن. بەڵام ئەم بەرخۆدانە لەهەمانكاتدا خاوەن جیاوازیەكیشە. هێزەكانی گەریلا كە لەتونێلەكانی شەڕ دەردەكەون و پەلاماری دۆژمن دەدەن، چەك  و كەل و پەلەكانی  دۆژمن لەسەربازەكان دەستنێنن و سەرلەنوێ دەچنەوە شوێنەكانی خۆیان. لەهەمانكاتدا تیمە گەڕۆكە شارەزاكانمان ئەمساڵ چالاكی زۆر بەكاریگەریان پێكهێنا. لەبەر ئەوەی كە هەڤاڵانم چەك و ناسنامەكان لەسەر دۆژمن هەڵدەگرنەوە، دۆژمن بەناچاری هەندێ لەكۆژراوەكان ئاشكرا دەكات.

 

*دەسەڵاتداریەتی تورك لەباكوری كوردستان پەرە بەهێرشەكانی دەدا. لەبواری ئامانج، چوارچێوە و جموجوڵی گەریلاوە، رەوشەكە چۆن دەبینن؟

- لەباكوری كوردستان بەبێ راوەستان هێرشەكان بەردەوامن. دۆژمن ئەمساڵی ناوی"چەنگی قوفڵ" لەهێرشەكانی كرد و بەم پێناسەوە ئامانجی هێرشەكانی خۆشی ئاشكرا كرد. بەو هێرشانە دەیانەوێت پەیوەندی لەنێوان گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار لەباكوری كوردستان لەگۆڕەپانەكانی شەڕ و ناوەندی گەریلا و جیهان لەیەكدی داببڕن. هێرش بەمشێوەیە لەسەر گۆڕەپان و هەرێمی بۆتان بەرێوە دەچێت. هێزەكانمان لەهەرێمی بۆتان دەربازی قۆناخی دووهەمین كە ئەگیدن بۆتانن بوون و رایانگەیاند كە قەڵەمبازی شەهید شەرڤان ئەركەندی و شەهید دڵژین ماریایان دەست پێ كردوە. ئێمە هێزەكانی بۆتانمان بەهۆی ئەو قەڵەمبازەوە پیرۆز دەكەین و لەچالاكیەكانیاندا هیوای سەركەوتنیان بۆ دەكەین. هاوكات لەجودی، بەستا و كاتۆی هێزەكانی یەژئا ـ ستار چالاكی بەهێزیان ئەنجام دا. بێگۆمان ئەو هێزانەمان لەهەرێمەكانی بۆتان، سەرحەد، دێرسیم، گارزان، مێردین و ئامەد چاوەڕوانیمان زۆر زۆرترە. ماتەوزەی هەڤاڵان لەوەی كە هەیە زیاترە. لەسەركەوتنی تێكۆشانماندا هێزەكانمان لەباكوری كوردستان خاوەن رۆڵێكی ستراتیژیەك و دیاریكەرن. دەبێت هێزەكانمان بەم تێگەیشتن و بەرپرسیاریەتیەوە بەشداری سیاسەتی ساڵی ٢٠٢٢ ببەن.

*لەو هەرێمانەی شەڕ و بەرخۆدان، پێشەنگایەتی یەژئا ـ ستار بەردەوامە؟

- ساڵی ٢٠٢٢ هێزەكانی یەژئا ـ ستاریش لەو ئاستەی هەیانە، دەربازی ئاستی نوێ بوون و خۆیانیان گەیاندوەتە ئاستی لووتكە. ژمارەیەكی زۆر چالاكیان بەرێكخستن، كۆردینە و پێكهێنا. بێ ترس هەڵیانكۆتایە سەر دۆژمن، گەریلاكانی ژن كە لەسەر هێڵ و رێبازی زیلان شەڕ دەكەن، بەرۆحی ئازادیان و بەهەڵوێستی خۆیان بوونە جێگای شانازی. راستیەكی ژن وەها خولقاوە كە لەرووی دۆژمندا رادەوەستێ و دەڵێت:"لێرە كوردستانە، هاتنتان هەیە و چوونتان نییە. دۆژمن لەبەرامبەر بەم رۆحەوە زۆر لەمێژدا شكستی هێناوە. لەكەسایەتی مزگین، رووناهی، نالین، شارستان و ڤیانان، رێباز و هێڵی زیلان رۆژانە بووە. لەبنەمای ئەم هێزە گەورە و جموجۆڵ و هەڵوێستە بەرزەی گەریلاكانی یەژئا ـ ستاردا هێزی ئایدئۆلۆژی ئازادی ژن و رێبەرایەتی بوونی هەیە. پێوانی سەرەكی ئایدئۆلۆژی ئازادی ژن، دڵسۆز و حەزكردنی شوێن و واری خۆتە. ئەو گەریلایانەی بەعەشقێكی مەزنەوە دڵسۆزی وڵاتی خۆیانن، بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان لەهێرشی داگیركەران بپارێزن و ژیانێكی بەروومەت، لەهیچ فیداكاریەك دەریغ ناكەن.

*بەهاوپەیمانی فاشیزم هێرشەكان بەرفراوانتر بوون. ئەوانەی لەدژی فاشیزمن دەبێت زیاتر چی بكەن؟ یا ئەركی سەرەكی دژبەرانی فاشیزم چییە؟

- هەم گەلەكەمان، هەمیش مرۆڤایەتی پێشڤەڕو و هەم ئەو هێزانەی تێكۆشانی شۆڕشگێڕی بەرێوە دەبەن دەبێت لەسەرەتا ئەوە بزانن كە هێرش لەبەرامبەر بەبزوتنەوەكەمان و رێبەرایەتیمان، بەهاوكاری هێزی نێونەتەوەیی، هێزی نۆكەر و خیانەتكاری كورد لەلایەن ئایدئۆلۆژی، سەربازی، دیبلۆماتیك، سیاسی و كۆمەڵایەتی و راگەیاندنیەوە بەشێوەیەكی یەكپارچە بەرێوە دەچن. هێزی فاشیست و پاشڤەروو"كۆنەپەرەست" لەبەرامبەری هێزەكانی ئازادی بەیەكەوە كۆبوونە و هەوڵدەدەن ئەو قەیرانەی تێدانە پەردەپۆش بكەن و بشارنەوە.

لەتێكۆشانی دژ بەفاشیزمدا رەوا بوون بەتەنیا بەس نییە. بەتەنیا بەس نییە كە مرۆڤ خاوەن ویستێكی ئازادیخوازانە و پێشكەوتنخواز بێت. سەركەوتن لەدژی فاشیزم بەتێكۆشانی بەرنامە بۆ دارێژراو، رێكخستن بوون و هاودەنگی و یەكگرتن پێكدێت. ئەگەر چەپگراكان، سۆسیالیستەكان، ئازادیخوازەكان لەدژی سیستەمن و شۆڕشەكەمان یەكانگیر بكەین، ئەو كاتەیە كە ئێمە دەتوانین زەبری كۆشندە و كۆتایی لەفاشیزم بوەشێنین و لەسەریەك هەڵیوەشێنین. بەڵام ئەگەر تێكۆشان یەك لایەنە بێ یا تەنیا بەچەند هەرێمەوە سنوردار بێ، ئەو كاتە تەنیا بەرخۆدان پێكدێت. لەحاڵێكدا ئێدی ئێمە ویستمان سەركەوتنە. نە زۆر لەفاشیزم بكەین، ئێمە دەمانەوێت فاشیزم هەڵوەشێنین.

*ئێوە باستان لەوە كرد كە ئەم شەڕە تەنیا بەو شوێنانەی شەڕی لێیە، سنوردار نەمێنێ. ئاخۆ دەتوانن زیاتر ئەمە روون بكەنەوە، دەتانەوێت چی بكەن؟

- ئێمە سەرەتا باسمان لێوە كرد. ئەو شەڕەی روودەدا، تەنیا بەو شوێنانە سنوردار نامینێت. هێرشی سەر مەخمور و شەنگاڵ نموونەی هەرە بەرچاوە. هاوكات چەند حەفتەیەكە باس لەهێرشێكی پێنجەمین لەسەر رۆژئاوا لەرۆژەڤدایە. دەوڵەتی تورك هەوڵدەدات پشتیوانی لەناتۆ وەربگرێت. لەم دنیای بەرژەوەندیەدا دەتوانن لەهەر خۆلەكێكدا شتێك بفرۆشن و لەهێرشی سەر رۆژئاوا پشتگیری ئەو هێزانە بۆ خۆی مسۆگەر بكات. فاشیزمی دەوڵەتی تورك هەرێمی پاراستنی مێدیا ئەو ئەنجامی دەیویست بەدەستی نەهێنا و لەزاپ دا چەقیووە، بۆ ئەوەی ئەو كلیدە بكاتەوە چاوی برێوەتە سەر هەرێمی جۆدا لەكوردستاندا. لەبەر ئەوەش تەنیا پەكەكە نا، بەڵكۆ هەر كوردێك كە دەیەوێت بەشێوەیەكی ئازاد و بەروومەت بژین لەهەر كوێیەكی ئەم دنیایە لەژێر مەترسیدان. دەبێـت ژیانیان بەگوێرەی ئەمە بەرێكخستن بكەن. هێزەكانی شۆڕشی رۆژئاواش بەرپرسیارن لەبەرامبەر بەو نرخەی بەخوێنی سەدان هەزار شەهید بۆنیاد نراوە، بپارێزن. دەبێت پشت بەهێزی گەوهەری خۆیان ببەستن. ئەو هێرشانە وەرچەرخێننە شەڕێكی مێژوویی و خاكی رۆژئاوای كوردستان بۆ فاشیزم بكەنە گۆڕستان و زڵكاو. دەبێت لەبیری نەكەن، ئەم شەڕەی بەرێوە دەچێت، شەڕێكی مێژوویی و ستراتیژیكە. هێزەكانی شۆڕشی رۆژئاواش دەبێت لەئەرك و بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان خاوەنداری بكەن. بۆ بەرێوە بردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەبێت ئامادەكاریەكانیان تەواو بكەن. ئەگەر راستینەی گەلی شەڕكەر بۆنیاد بنن لەوێدا بەمسۆگەری سەركەوتن بەدەست بخەن.

دەرئەنجامی ئەم شەڕەی لەچیا، شار و دەشت بەرێوە دەچن، ئەوا تەنیا بەوڵاتی ئێمەوە سنوردار نەمینێتەوە. ئەو هەڤاڵانەی لەتونێلەكانی شەڕ لەشەهید شاهین، شەهید بەرخۆدان، خۆڕاگری دەكەن، لەو پەیامەیاندا كە بانگەوازی سەركەوتن و ئازادی دەكەن لەژێر فەرماندەیی هەڤاڵ جۆمەلی و چاڤڕێدا كە ساڵی پار لەتونێلەكانی شەڕ لەوەرخەلێ شەڕیان كرد، بانگەوازی و پەیامێكی نوێیان زێدە كرد. ئەم پەیامە بۆ مرۆڤایەتی خاوەن ویژدانە. ئەو فیدایانەی كە دەڵێن؛ سەركەوتنی ئەم شەڕە لەئێستاوە دیارە، لەنێو شەڕدا لەهەلومەرجی هەرە قورسدا بەرخۆدانیان نۆاند و پەیامی سەركەوتنیان دا. ئەو هەلومەرجەی تێدان چەندەش قورس بێت، دەزانن كە بەرخۆدانی رێبەرایەتیمان و گەلەكەمان لەبەرخۆدانی گەریلاوەیە، لەبەر ئەوەش دەڵێن ئێمە تا كۆتایی بەرخۆدان بكەین و شەڕ بكەین. ئەمەش نیشانەی شكستی فاشیزمە لەتونێلەكانی شەڕ لەشەهید بەرخۆداندا. لەتونێلەكانی شەڕ لەكوردستان، تاكپەرەستی، چەكی ژیانی ماددی و لیبرالیزم و مۆدیرنیتەی سەرمایەداری تێكچووە و لەبەرامبەر بەمەش ئاخاوتن تێر ناكات. 

دەبێت هەر كەس بزانێت كە ئێدی ئاخاوتن تەواو بووە. لەم كاتەدا كە تێكۆشانەكەمان پێشكەوتووە، ژیان، تێكۆشان بەرەنگی زیلان، ئەوا سەركەوتن لەگەڵ خۆیدا مسۆگەر بكات. سەركەوتن و ئازادی لەنێو ئەم كارەكتەرەدا شاراوەیە. لەدەستی ژن و گەلانە كە بەپێشەنگایەتی گەریلا سەركەوتن مسۆگەر بكات و ژیان بگەیننە ئاستێك كە مرۆڤ بتوانێت تێدا بژی.

ف.ق