داگیرکەران بە چەکی قەدەغە هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە گۆڕەپانی چەمچۆ.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند:
"زانیارییەکان لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە ئەنجامیداون:
لە ١٧ی ئاداردا سەنگەرەکانی بەرخودان لە چەمچۆ بە چەکی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ١٧ی ئاداردا سەنگەرەکانی بەرخودانی چەمچۆ، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و گۆڕەپانی گۆلکا و شاخی چارچەلی مەتینا بە فڕۆکەی شەڕ ٤ جار بۆردومان کران.
لە ١٦ و١٧ی ئادار سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و ئەوانەی لە گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدان بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس ٧٣ جار بۆردومان کران".
هـ . ب