دەوڵەتی تورک دایە مریەم سۆیلوی تەمەن ٧٩ ساڵ و دایە خاتون ئاسڵانی تەمەن ٧١ ساڵی زیندانیکرد

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی شوباتدا لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ئامەد ١٤ کەسی دەستگیرکرد. لە ناو دەستگیرکراوەکاندا سزای زیندانیکردن بەسەر دایە مریەم سۆیلوی تەمەن ٧٩ ساڵ و ئەندامی مەبیادەر و خاتون ئاسڵانی تەمەن ٧١ ساڵدا سەپاند.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی شوباتدا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە شاری ئامەد ١٤ کەسی دەستگیرکرد. لە ناو دەستگیرکراواندا ئەندامانی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) دایە مریەم سۆیلوی تەمەن ٧٩ ساڵ و ئەندامی مەبیادەر و خاتون ئاسڵانی تەمەن ٧١ ساڵ و بەرێوەبەری ناوچەى رەزانی هەدەپە فەتحوڵا ئیشک برانە دادگا.

دایە مریەم سۆیلوی تەمەن ٧٩ ساڵ و خاتون ئاسڵانی تەمەن ٧١ ساڵ لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" رەوانەى دادگای سزاکان کران و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا. ئیشکیش بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرا.

لەو هەڵکوتانەى پۆلیس دا ئەندامان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەبەپە و مەبیادەر دەستگیرکرابوون و ناوەکانیان بریتین لە شێخموس کاراداغ و یوکسەل ئەڵماس هاوسەرۆکانی مەبیادەر، زەکی داغ و عایشە چەلیکبیلەک ئەندام و بەرێوەبەرانیان، خەدیجە گیونەش بەرێوەبەری شاری ئامەدی دەبەپە، تاهیر گوڵ بەڕێوەبەری ناوچەى باغلەری دەبەپە، خانم ئاڵتنداغ هاوسەرۆکی ناوچەى کایاپناری هەدەپە، موراد ئوزگون بەڕێوەبەری رێکخستنی ناوچەى سووری هەدەپە، بەڕێوەبەری مەبیادەر بە بڕیاری یاسای سەردەمی باری نائاسایی زیندانیکران و لەگەڵ موزەفەر ئوڵاش بۆ درێژکردنەوەى ماوەى دەستگیرکردنەکەیان رەوانەى داواکاری گشتی کران.

داواکاری گشتی ماوەى دەستگیرکردنی ١١ کەسی بۆ ٢٤ کاتژمێر درێژکردبووە و کەسە دەستگیرکراوەکان رەوانەى بەڕێوەبەرایەیتی ئاسایشی ئامەد کران.

ژ.ت