دەوڵەتی تورک ماڵێکی کەمپی مەخموری بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر، ماڵێکی کەمپی مەخموری بۆردومان کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر، ماڵێکی لە کەمپی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) بۆردومان کرد.

لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە هیچ زانیاریەک بەدەستنەهێنراوە.
 

چاوەڕێ دەکرێت ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی کەمپی مەخمور لەسەر هێرشەکە راگەیەنراوێک بڵاوبکاتەوە.

سەرنجڕاکێشە کە هێرشەکە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە، شاندێکی باڵای عێراق سەردانی مەخموری کردبوو.

بەپێی زانیاریەکان، سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای عێراق، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی هێزەکانی هاوبەش و زۆر ئەفسەری باڵای سوپای عێراق سەردانی مەخموریان کردبوو.

ف.ق