بە دیمەن

دەوڵەتی تورک و پەدەکە فشار لە گوندنشینان دەکەن تا گوندەکانیان چۆڵ بکەن

ڕاگەیاندرا دەوڵەتی تورک و پەدەکە بۆ چۆڵکردنی ٤ گوندی باشووری کوردستان مۆڵەتی ٩ کاتژمێری داوەتە هاوڵاتیان.

چۆڵکردنی گوندەکان

ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، کامەران عوسمان لەم بارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دوا. کامەران ڕایگەیاند بەرپرسانی پەدەکە لە هەرێمی ئامەد فشاریان لە هاوڵاتیانی گوندەکانی مژێ و کەفنە مژێ و  سپیندارێ و گیرگاشێی هەرێمی بەر گارە کردووە کە دەتوانن کاتژمێر ٨:٠٠ـی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەمە ٢٧ـی تەمووز، تا کاتژمێر ٥:٠٠ـی ئێوارە سەردانی گوندەکانیان بکەن و دواتر گوندەکانیان بە تەواوەتی چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە ئەو شوێنانەی بۆیان دیاری کراوە.

هەروەها کامەران عوسمان گوتویەتی: "هاوڵاتیانی چوار گوند لە هەرێمی بەر گارە، بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورک بۆ سەر گوندەکانیان ناچاربوون گوندەکانیان جێبهێڵن و لە دێرەلووک و دهۆک نیشتەجێ ببن".

کامەران ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم و سوپای تورک ئەمڕۆ ٩ کاتژمێر مۆڵەتیان داوە بە هاوڵاتیانی گوندی مژێ و کەفنە مژێ و  سپیندارێ و گیرگاشێ تا بچنە گوندەکانیان و شتە جێماوەکانیان کۆبکەنەوە.

هەروەها ئەندامەکەی سی پی تی ئاشکرای کردووە، سوپای تورک بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم مۆڵەتی داوە بە هاوڵاتیانی گوندەکانی مژێ و کەفنە مژێ و  سپیندارێ و گیرگاشێی دەڤەری بەر گارەی ئامێدی، کە لە ماوەی ٩ کاتژمێردا سەردانی گوندەکانیان بکەن و شتە جێماوەکانیان کۆبکەنەوە و بیگوازنەوە. هەروەها ٩ کاتژمێر مۆڵەت دراوە بەم گوندنشینانە تا لە ماوەی ٩ کاتژمێردا مێش هەنگەکانیان کۆبکەنەوە و بیگوازنەوە.