لەم دواییانەدا سوپای تورک هەم لە باکوری کوردستان و هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گورزی قورسی لەسەر دەستی هێزەکانی گەریلا لێدەدرێت. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بۆ هاتنە دەرەوە لە ژێر باری شکستەکانیدا بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و بەتایبەتی دەزگا سیخوڕییەکەی بە ناوی 'پاراستن' زانیاری لەسەر جموجوڵ و ناوچەکانی گەریلا کۆبکرێتەوە و ئەو زانیارییانە بە دەزگای سیخوڕی و هەواڵگریی تورک (میت) بدات و تاوەکو هەوڵ بدەن لەو رێگەیەوە گەریلا پاکتاو بکەن.
دوای ئەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە هەوڵی ئەوەدایە لەگەڵ سوپای تورک لە دژی ناوچەکانی گەریلا دەست بە هێرش و پەلامار بکات، ئێمە لێرەدا هەڵوەستە لەسەر جموجوڵ و کارە قێزەون و چەپەڵەکانی دەزگای سیخوڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە ناوی پاراستن دەکەین، کە چۆن دروستکراوە و چۆن خزمەتی دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت) دەکات.
کاتێک مرۆڤ سەیری دروستکردن و ناوەڕۆکی دەزگای پاراستن دەکات، مرۆڤ ئەوەى بۆ ڕوون دەبێتەوە، کە دەزگایەکە تەنها بۆ بەرژەوەندیی ئیسرائیل - ئێران و بنەماڵەی بارزانی دامەزراوە.
دەزگای پاراستن چۆن دروست کرا
دەزگای 'پاراستن'ی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ساڵی ١٩٦٥ لەلایەن ئیسرائیل و ئێرانەوە دروستکرا. شا رەزای پەهلەوی ئەوکات بەڕێوەبەری ئێران بوو و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا هەبوو، چونکە لەو سەردەمەدا لەلایەن ئەمریکا و هێزە هەژموونگەراکانەوە پەسند کرابوو و بەو هۆیەوە لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی باش دا بوو. لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەدا بۆ دامەزراندنی بناغەکانی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەر یەک لە شەکیب ئاکرێیی و عەزیز ئاکرێیی و محەمەد هەرسین چوون بۆ ئیسرائیل. ئەو سێ کەسە بەتایبەتی لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە هەڵبژێردرابوون.
شەکیب ئاکرێی تاوەکو کاتی گیان لە دەستدانی لە رێگەى ژەهرخواردکردنەوە بەرپرسی دەزگای پاراستن بوو و لە نێوان ئیسرائیل - ئێران - بارزانیدا بووە پردی پەیوەندی. مەلا مستەفا ئیدریسی کوڕی کردە بەرپرسی کاری سەربازی و دارایی و مەسعودیشی کردە بەرپرسی کاروباری ئەمنی و پاراستن. محەمەد هەرسین لە ژێر فەرمانی مەسعود بارزانی دا کاری دەکرد، پاراستن تا ساڵی ١٩٧٥ واتە تاوەکو ساڵی 'ئاشبەتاڵ' لەلایەن شلۆمۆ ناکدیمۆن (Shlomo Nakdîmon)-ەوە سەرپەرشتی دەکرا.
ناکدیمۆن لەبارەی دروستکردنی دەزگای پاراستنەوە وتبوی: "لەبەر ئەوەى دەزگا هەواڵگرییەکانی موسادی ئیسرائیل و ساواکی ئێران بە پێویستیان دەزانی تۆڕێکی سیخوڕی بۆ بنەماڵەى بارزانی دروست بکەن، دەزگای پاراستنیان دروستکرد". ئەوەش نیشانی دەدات، کە چۆن دەزگای پاراستن لە لایەن ئیسرائیل و ئێرانەوە دروست کراوە. خودی بنەماڵەی بارزانیش پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل ناشارنەوە. مەلا مستەفا لە ساڵی ١٩٦٨ سەردانی ئیسرائیلی کرد و لەگەڵ دەسەڵاتداران کۆبوویەوە و یارمەتیی سەربازی و ئەمنیی وەرگرت. پاشانیش مەسعود بارزانی، عەزیز ئاکرێیی، تاهیر عەلی وەلی، شەکیب ئاکرێیی و محەمەد هەرسین و چەند کەسێکی دیکە لە ئیسرائیل مەشق و راهێنانیان لەسەر شێوازە جۆراوجۆرەکانی کاری سیخوڕی و هەواڵگری پێکرا.
یەکەمین کاری هەواڵگری و سیخوڕی لە چۆمان ئەنجامدرا
مەحمود عوسمان لە وتارێکیدا لە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودیە، کە لە ئەوروپا چاپ و بڵاودەکرێتەوە لەسەر پەیوەندیی بارزانی – ئیسرائیل وتبووی: "لە ساڵانی ١٩٦٥ بۆ ١٩٧٥ موساد چوار خولی گەورەی ڕاهێنان و پەروەردەکردن بۆ کاری سیخوڕی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کردەوە. جگە لەوانەش خولی کورت کورتیان بۆ دەکردنەوە. بەوەش موساد کاری هەواڵگری و سیخوڕیی خۆی لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە زیاتر کرد. بۆ ئەوەش خولی یەکەمی سیخوڕییان لە ناوەندی پاراستن لە چۆمان کردەوە. دواتر سەنتەر و ناوەندی نوێ لە ناوچەکە کرایەوە. ناوی هەندێک لەو کەسانەى بەشداری ئەو خولانە بوون بریتین لە:
"غازی ئەتروشی، کەریم سنجاری، یونس ڕۆژبەیانی، جەوهەر نامیق، ئازاد محەمەد نەجیب بەروەری، بیروت ئەحمەد، حوسێن ئەسجاری، عەبدولڕەحمان ئیسماعیل ئاکرێیی، محەمەد ئەمین ئاکرێیی، کامەران مفتی، مستەفا خوخە، ئیبراهیم بێداوی، حسین بێداوی، نوری حەیدەر، جەمال ڕەشید، فرانسۆ حەریری، تەحسین ئەتروشی، عبدالخالق ڕەشید مەعروف، محەمەد سەعید دۆسکی، کەمال ئەحمەد بەرقی، فەلەکەدین کاکەیی، وریا ڕەووف سعاتچی، تەها عەبدوڵا، خەیات و محەمەد مەعروف".
پێشتر ماڵپەری لێکۆڵین دۆت ئۆرگ (Lêkolin.org) ناوی چەند کەسێکی بڵاوکردووە، کە لەگەڵ میت و پاراستن لە باشووری کوردستان کار دەکەن و ناو و ژمارەی پاسپۆرتەکانیان بەم شێوەیەیە:
کەریم کالەلی- چەتەی کۆماری تورکیا – میت (Pass no: P00032641)، موستەفا مەستن چەتەی کۆماری تورکیا – میت (Pass no: P00016350)، کەمال دەمیرتاش – چەتەی کۆماری تورکیا – میت (Pass no: P00032405)، حوسێن کرمت – چەتەی کۆماری تورکیا – میت (Pass no: P00032667)، مستەفا توکەر – چەتەی کۆماری تورکیا – میت (Pass no: P00020641)، ساواش کوتلوک – چەتەی کۆماری تورکیا – میت (Pass no: U10997962)، ڕێبین محەمەد حەمەد – چەتەی باشوور – میت – پاراستن، نەوزاد عەبدوڵا – چەتەی باشوور – میت – پاراستن و پۆڵا عومەر حەسەن – چەتەی باشوور – میت – پاراستن.
لە هەر یەکەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا ئەندامێکی پاراستن هەیە. ئەوانەی کاری هەواڵگری دەکەن لەلای خۆیان بەڕێزترین و پایەدارترین ئەندامی ئەو دەزگا و یەکە و فەرمانگەیەن. هەموو ئەندامانی پاراستن راستەوخۆ سەر بە بنەماڵەی بارزانین. پێش هەموو شتێک ئەرکیان پاراستنی هەموو بارزانییەکان و میراتی مستەفا بارزانی و بنەماڵەی بارزانییە. شەکیب ئاکرێیی، فرانسۆ حەریری و کەریم سنجاری گروپی یەکەمی ئەو کار و ئەرکانە بوون، کە لە ژێر فەرمانی مەسعود بارزانی دا کاریان دەکرد.
تیرۆره‌كانی پاراستن
شه‌ڕی ناوخۆی پاراستن لە دوای فرانسۆ حه‌ریری بەوە دەستیپێکرد، کە كه‌ریم سنجاری بووه راوێژكاری پاراستن و فازڵ میرانیش بووه وه‌زیری ناوخۆ. ئیتر له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به خۆیانه‌وه كه‌وتنه هه‌وڵی له ناوبردن. شه‌كیب ئاكرێیی له ئه‌مریكا ژههرخواردووكرا و كوژرا، كه‌سێك به ناوی رێناس، کە کادێر و بەرپرسی باڵای حیزبی "زەحمەتکێشانی كوردستان" بوو له بادینان كوژرا. هه‌روه‌ها ئه‌بو نهتهری كریستیانیش هه‌مان شتی به‌سه‌ردا هات. دوای ئه‌وانە، فرانسۆ شه‌بۆ عه‌لی كوخی، غازی ئه‌تروشی، کە زانیاریی زۆریان له‌سه‌ر په‌ده‌كه و دەزگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق له‌لابوو، به‌هه‌مان شێوه له‌ناوبران. یه‌ك له سیخوڕه‌كانی پێشووی پاراستن محه‌مه‌د سه‌لمان به‌رواری له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی تیرۆركردنی په‌ده‌كه‌و وتبووی: "ساڵی ١٩٧٣عیسا سیروان و ١١ كادری حزبی شیوعی عێراق كاتێك له رێگه‌ی سوریا و توركیاوه له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ده‌گه‌ڕانه‌وه گیران و كوژران. ئه‌و رووداوه له‌سه‌ر رێگای زاخۆ - پێشخابور و چیای بێخێر له‌لایه‌ن عیسا بارزانی، عوسمان قازی زاخۆلی، عه‌لی هه‌ڵۆ سندی و شه‌فیق زاخۆلییهوه ئه‌نجامدرا.
دەزگای پاراستن جگه له كورد خزمه‌تی هه‌موو هێزه‌كانی تری كردووه
نازانرێت چه‌ند كه‌س و به كام شێوازانه له‌لایه‌ن پاراستنی په‌ده‌كه‌وه كوژراون. پاراستن رێكخستنێك نییه له دژی مه‌ترسی و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و به گژداچوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كورد و كوردستان دامه‌زرابێت. هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له پێناو پاراستن و ئاسایشی ئیسرائیل دا پاراستن له په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆدا بوو. زانیارییه‌كانیان كۆده‌كرده‌وه و ده‌یانگه‌یانده موساد. پاراستن وێڕای ئیسرائیل خزمه‌تی به هێزه ناونهتهوهییهكانی وه‌ك ئێران و ئه‌مریكاش كردووه.
موساد به ته‌نها ناتوانێت زانیاری هه‌واڵگری له هه‌موو شوێنێكه‌وه كۆبكاته‌وه، له دامه‌زراندنی پاراستندا ئیسرائیل رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، به ناوی گه‌یاندنی زانیاری به موساد له‌گه‌ڵ میت و ساواكیش په‌یوندییه‌كی به‌هێزی هه‌بوو.
كاتێك مرۆڤ له هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانێت ده‌بینێت كه ئه‌ركی پاراستن، له‌گه‌ڵ پاراستنی باڵاده‌ستی و به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه داگیركه‌ره‌كانی ئێران و كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی بنه‌ماڵه‌ییان پاراستووه. پاراستن تاكه ئه‌ركی رێگریكردن بووە له یه‌كگرتنی چوار پارچه‌ی كوردستان و ئەوەی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. هه‌موو كات به کار و كرده‌وه‌كانی و ئاژاوەگێڕییەکانی زیانی به گه‌لی كورد گه‌یاندووه.
به مه‌به‌ستی پاكتاوكردنی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان دامه‌زراوه
رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له پارێزنامه‌ی خۆیدا به ناوی پرسی كورد و چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك‘دا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو: ‘(...) له كه‌سایه‌تی په‌ده‌كه‌دا ویستیان كوردی سپی دروست بكه‌ن. هه‌مان ناوه‌ند هه‌م له ناو توركەکان و هه‌میش له‌ناو كوردان به هه‌مان شێوه، دوو هێز كه ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌یه دروست ده‌كه‌ن، له پێشه‌وه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا به‌رژوه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسایشی ئیسرائیل) خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌ك نه‌بێت نابێ بوو. له چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو هێزانه‌ی سه‌ر به خۆیان كه ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌یه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له هه‌رێمه‌كه سیاسه‌تی هه‌ره لۆژیكیانه بوو. په‌یدابوونی په‌كه‌كه هێنده‌ی مێژوویی بوون و تێپه‌ڕاندی رۆژه‌ڤی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی تێكده‌دا. هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٨ كۆتایی به‌و گه‌مه‌یه هێنا. له‌به‌ر ئه‌وه رێگه‌یان به چاره‌سه‌رییه‌كی به‌و جۆره نه‌دا. هه‌وڵی تیرۆركردن و پیلانگێڕی گه‌وره‌یان كرد. بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له ژێر چاودێری په‌كه‌كه ده‌ربهێنن، له‌سه‌ره‌تادا توركیا و كۆمه‌ڵگاكانی تر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تر بێنێته لای یه‌ك، له بواری درێژه‌دان به گه‌مه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و هێزه هه‌ژمۆنخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زه‌برێكی ستراتیژیك بوو. پیلانگێڕی ١٩٩٨یش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه ئامانجه‌كه چه‌نده گه‌وره و ستراتیژی بوو".
كه‌س ناتوانێت راستی پاكتاوكردنی رێكخراوه‌كانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارچه‌كانی تر په‌رده‌پۆش بكات. ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئێمه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كرده‌وه جێی سه‌رنج و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی په‌ده‌كه‌ی ماڵی بارزانی و هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رامبه‌ر به گه‌ل، رێكخراو و پارته كوردییه‌كان و خۆ هاوێشتنه ناو ئامێزی دوژمنه.
په‌كه‌كه هێشتا له قۆناغی یه‌كه‌مدا بوو رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌باره‌ی په‌ده‌كه و كرده‌وه‌كانی ئه‌مه‌ی وتبوو: "گروپه‌كه‌مان وه‌ك لقێكی تهههكەپه-جه (THKP-C) هه‌ڵده‌سه‌نگێنرا و له‌و بڕوایه‌دان كه به پاكتاوكردنی تهههكەپه-جه گروپه‌كه‌ی ئێمه‌ش پاكتاو ده‌بێت. ره‌نگه ویستبێتیان گروپه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و له ژێر ده‌ستی خۆیاندا بیهێڵنه‌وه. دوای ساڵی ١٩٧٥، هه‌ركه زانرا گروپه‌كه‌مان سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌و كاته له رێگه‌ی په‌ده‌كه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ستێركا سور ده‌ستوه‌ردانیان له گروپه‌كه‌دا كرد. كه‌سێكی سیخوڕ به ناوی عه‌لائه‌دین كاپڵان، حه‌قی قه‌راری تیرۆر كرد. په‌ده‌كه له پێشه‌وه راسته‌وخۆ سه‌ر به ئیسرائیل و ناتۆیه. دواتر زانرا كه ئه‌و رێكخراوه، له ته‌واوی كوردستان وه‌ك رێكخراوێكی چاودێری یارمه‌تی داون و ئه‌و ده‌ستنیشان كردنه ئیتر سه‌لمێنراوه. مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت، له ژێر ده‌ستی گلادیۆدا، به تایبه‌تی ساڵانی ١٩٦١ به‌دواوه به پاڵپشتی گلادیۆی تورك چه‌كداریان كردن و پاڵیان پێوه‌نان به‌ره‌و رابوون و سه‌رهه‌ڵدان. دواتر به چه‌ندین به‌ڵگه ده‌سه‌لمێنرێت كه به رێگه‌ی پاشایه‌تی ئێرانیشه‌وه هه‌مان هاوكاری به‌رده‌وام بووه. یاخود له رێگه‌ی په‌ده‌كه‌وه ده‌ستوه‌ردانیان له گروپه چهپگرهكان له كوردستاندا كرد و گرنگه مرۆڤ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان بكات، ئه‌وه به پشتیوانی ناڕاسته‌وخۆی گلادیۆ دروست بووه".
ژ.ت / هـ.ب