دژە تیرۆری باشوری کوردستان: لە هێرشەکەدا سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری باشوری کوردستان، ڕایگەیاند، لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، ٣ پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆر (CTG)، سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت، گوتی: " ئەمڕۆ داگیرکەران و ئەو هێزانەی دەیانەوێت ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدەن، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی سەر بە سلێمانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومان کرد. لەو هێرشەدا بەداخەوە ٣ لە هەڤاڵانی قارەمانمان شەهید بوون و سێ پێشمەرگە بریندار بوون".

هەروەها  ئاماژە بەوە کراوە، باشووری کوردستان و نوێنەری وڵاتان لە عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان پێکەوە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و دەڵێت: "هاوکارانی ئەم هێرشە بێ سزا دەرباز نابن. ئەرکی ئێمەیە تۆڵەی شەهیدەکانمان بکەینەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو پێشمەرگانە کراوە کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خوازراوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لەبەر پرسی ئەمنی و لێکۆڵینەوەکان، جارێ هەندێک لە زانیارییەکان بڵاوناکرێنەوە، دواتر زانیاری زیاتر لەسەر هێرشەکە دەخرێتە بەردەم ڕای گشتی.