فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورك ناوچه‌ی تل عوزێری شه‌نگالی بۆردومان كرد
ناوچه‌ی تل عوزێری شه‌نگال له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومان كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٥:٢٠ فڕۆكه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی تل عوزێری شه‌نگال بۆردومانیان ئه‌نجامداوه.
دوای بۆردومانه‌كه وێنه و دیمه‌نه‌كان كه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی ئاژانسه‌كه‌مان ده‌ریده‌خات كه زیان به چه‌ند ماڵێك گه‌یشتووه.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه زانیاری زیاتر به‌ده‌ستنه‌هێنراوه.
هـ . ب