له هێرشه داگیركارییه‌كانی سوپای توركدا كه ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ له زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌ستیپێكردبوو، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌رخودانێكی مێژوویان نیشاندابوو. یه‌ك له گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌و به‌رخودانه‌ش سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان بوو، كه له ناوچه‌ی به‌رخودانی شه‌هید شاهین دوو مانگ رێگرییان له داگیركه‌ران كرد.
گروپێك له گه‌ریلاكان به فه‌رمانده‌یی باگه‌ر گه‌ڤه‌ر و ئاڤزه‌م چیا له‌و سه‌نگه‌ره له رۆژی یه‌كه‌می شه‌ڕ تا ٤٧ رۆژ له دژی هه‌موو جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی شه‌ڕ، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه، به گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌م سوپای توركیا تارومار كرد. ئه‌و گه‌ریلایانه كه له دۆخی پاراستندا نه‌مانه‌وه، زۆر جار گورزی دژواریان له سه‌ربازانی تورك وه‌شاند.
یه‌ك له‌و چالاكیانه‌ی كه له سوپای توركی تێك‌شكاند له ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢دا ئه‌نجامدرا. دوای ئه‌و چالاكیه كه چوار سه‌ربازی تورك تێیدا كوژران، گه‌ریلاكان به بێ گوێدان به هه‌موو مه‌ترسییه‌كان چوونه سه‌ر ته‌رمی سه‌ربازان. گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار ئه‌و رۆژه چوونه سه‌ر ته‌رمی ٢ سه‌رباز و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌كدا گرت.
ته‌رمه‌كانی خۆیان له شاخه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه
گه‌ریلاكان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین ده‌ستنیشانیان كرد كه سه‌ربازانی تورك ته‌رمه‌كانی خۆیان له شاخه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه. له رۆژی ٣٥ هه‌مینی به‌رخودان له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان، بهرماندهی گه‌ریلا باگه‌ر گه‌ڤه‌ر له‌سه‌ر ناوی گروپی گه‌ریلا به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕی له‌سه‌ر ئامێری په‌یوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌م زانیارییه‌ی دا:
"ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌رمان شه‌ڕده‌كات ده‌وڵه‌تی تورك نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌رمان شه‌ڕ ده‌كات چه‌كی كیمیایی و ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆیه. سه‌ربازانی دوژمن به هه‌موو چه‌شنه ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه خۆیان له هێرشه‌كان بپارێزن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نا‌وێرن بێنه ناو تونێله‌كانی شه‌ڕه‌وه به ته‌قه‌مه‌نی دژوار هێرشی سه‌ر تونێله‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌نێرن كه بۆمبیان لێ به‌ستوون. ته‌رمه‌كانی خۆیان له شاخه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه و هێزیان نه‌ماوه كه شه‌ڕ بكه‌ن. ئێمه زۆر بیر له‌وه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێین بزانین له ئێستا به دواوه دوژمن به چ ئامێر و كه‌رسته‌یه‌كی هێرش ده‌كاته سه‌رمان.
گه‌ریلا باگه‌ر گه‌ڤه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه له شاخی شه‌هید شاهین له دژی هه‌موو جۆره هێرشێكی سوپیا تورك ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی گه‌وره خۆڕاگری ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ست به شێوازه‌كانی شه‌ڕی چه‌په‌ڵی سوپای داگیركه‌ر به‌م جۆره قسه‌ی كرد: " تائێستا زۆر جار چه‌كی كیمیاییان به كارهێناوه و ئه‌و گازه به تونێله‌كانه‌وه ده‌لكێن، كاتێك جوڵه هه‌بێت ئه‌و كاته سه‌رله‌نوێ چالاك ده‌بن. ئه‌و گازه به قژ و جلوبه‌رگی هه‌ڤاڵانمانه‌وه ده‌لكێن. ئێمه ئه‌و دۆخه‌مان به به‌ڵگه تۆمار كردووه".
باگه‌ر گه‌ڤه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان ئه‌و سڵاوانهیان پێگه‌یشتووه كه كه لێیان كراون و بڕوای خۆیانی به سه‌ركه‌وتن به‌م جۆره نیشان دا: "ئێمه سڵاوی هه‌ڤاڵانی خۆمان وه‌رده‌گرین و ئه‌وه زۆر ئێمه دڵخۆش ده‌كات. ئێمه هه‌وڵده‌دین شایسته‌ی ئه‌و سڵاوانه بین. ئێمه جارێكی تر ده‌ڵێین: سه‌ركه‌وتووی ئه‌م شه‌ڕه له ئێستاوه دیاره و ئێمه له هه‌موو كات زیاتر خۆمان له رێبه‌رمان به نزیكتر هه‌ست پێده‌كه‌ین. له‌ئێستاوه سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا له هه‌ڤاڵان، له‌گه‌له‌كه‌مان و له رێبه‌رمان پیرۆز ده‌كه‌ین".
'لێكدانه‌وه‌یان بۆ ههڵۆكانی زاگرۆس نه‌كردبوو'
گه‌ریلا باگه‌ر له ناو هه‌لومه‌رجی دژواری تونێله‌كانی شه‌ڕیشدا په‌یمانێكی ڤیدیۆیی ئاماده‌كرد و تێیدا باسی لهوهكر كه سه‌ربازانی تورك له ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ به‌دواوه له‌و شوێنانه‌ی له رێگه‌ی ئاسمانیه‌وه داده‌به‌زن، ناتوانن بجوڵێنه‌وه و وتی، "ناوی 'په‌نجه-كلیل'یان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه داناوه، كه ئه‌وه‌ش جارێكی تر گرنگی زاپ ده‌خاته به‌ر چاو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ئه‌وان زاپ كلیلی هه‌موو هه‌رێمه‌كانه. به داواكارییه‌كی به‌و جۆره هاتن. به‌ڵام دیاره كه لێكدانه‌وه‌یان بۆ ههڵۆكانی زاگرۆس نه‌كردبوو. له ناو چهنجهكانی ههڵۆكانی زاگرۆس‌دا مانه‌وه و تائێستا گورزی زۆر دژواریان به‌ركه‌وتووه".
باگه‌ر گه‌ڤه‌ر رایگه‌یاند، كه سوپای تورك به تایبه‌تی چه‌كی كیمیایی چه‌ندین جۆر گازی به‌كارهێناوه و وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی گه‌ریلاكان توند ده‌بێت، تووشی سه‌رئێشه ده‌بن یاخود لێدانی دڵیان توندتر ده‌بێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ش گه‌ریلا به ژیری و داهێنه‌ری خۆی دوژمن شكست ده‌دات. ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان هات بۆ پارته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌یكه‌ین. چونكه ئه‌وه‌ی له ئێمه داواده‌كرێت ئه‌وه‌یه. ئێمه جارێكی تر به‌ڵێن به هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان ده‌ده‌ین كه سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ین و درێژه به‌م كولتوری به‌رخودانه بده‌ین".
گه‌ریلا ئاڤزه‌م: ترس كه‌وتووه‌ته دڵی دوژمنه‌وه
ئاڤزه‌م چیا كه له هه‌مان سه‌نگه‌ردا شه‌ڕی ده‌كرد، باسی له‌وه‌كرد كه دوژمن له به‌رامبه‌ر ئه‌وان ترسه‌نۆكه و له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی داماڵدراوه. ئاڤزه‌م چیا باسی لهوهكر كه سه‌ربازانی تورك ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌كارنه‌هێنن ناتوانن ته‌نیا یه‌ك رۆژیش له گۆڕه‌پانه‌كه بمێننه‌وه و وتی، " دوای ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنن دێنه ده‌ره‌وه و خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات چه‌نده ترسهنۆكن و بڕوایان به كیمیایی كردووه. ئه‌گه‌ر له مرۆڤایه‌تی و ویژدان بێ به‌ش نه‌بوونایه سه‌گیان ره‌وانه‌ی تونێله‌كانی شه‌ڕ نه‌ده‌كرد، خۆیان ده‌هاتن و به‌رامبه‌ر ئێمه شه‌ڕیان ده‌كرد".
گه‌ریلا ئاڤزه‌م رایگه‌یاند، كاتێك دنیا ده‌بێته ته‌مومژ و هه‌ور، ترسێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته دڵی سه‌ربازانی تورك و وتی، " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته هه‌لومه‌رجی كه‌شوهه‌وا رێگه به باڵاده‌ستی گه‌ریلا ده‌دات، ئه‌وانیش به‌وه ده‌زانن هه‌ر بۆیه ده‌كه‌ونه ترسی مه‌رگه‌وه. ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌بینن، ئه‌و كاته به‌هێز ده‌بن. به‌پێچه‌وانه‌ی دوژمن، دوایین شت كه گه‌ریلا لێی بترسێت مه‌رگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ریلا كاتێك به‌شدار ده‌بێت هه‌موو شتێك له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. ئێمه خاوه‌نی به‌ڵێنێكی گه‌وره‌ین و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت".
بوونه چوارهكانی به‌رخودانی زاپ
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ٢١ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردبوو كه چوار گه‌ریلا له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان شه‌ڕیان ده‌كرد: باگه‌ر گه‌ڤه‌ر (ئه‌ركان دارا)، ئاڤزه‌م چیا (بێریڤان جومعه)، ئارین كۆبانێ (ئه‌میره مو‌سا) و شه‌ڕزان هنگرڤان (سه‌ركان ئۆچكون) ٢ حوزه‌یران شه‌هید بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: دوای ئەوەی دەرفەتە سنووردارەکانی سەنگەرەکانی جەنگ کۆتایی پێهات، بڕیار درا سەنگەرەکانیان بگۆڕدرێت. هەر چۆنێک بێت هەندێک لە هەڤاڵانمان کە لە سەرەتاوە لەم بەرخۆدانەدا بەشداربوون بەپێی ئەو بڕیارە سەنگەری شەڕیان گۆڕی و هاوڕێیانمان باگەڕ، ئاڤزەم، ئارین و شەڕزان پێداگرییان کرد لەسەر پێدانی وانەیەکی مێژوویی بە سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین دا. هەرچەندە دەرفەت هەبوو بۆ ئەوەی سەنگەرەکانیان بگۆڕن و بە سەلامەتی لەوێ بڕۆن، بەڵام هەر چوار هەڤاڵەکەمان دەستەیەک لە هەڤاڵەکانیان ڕەوانەی سەنگەرەکانی تر کرد و بڕیاریان دا خۆیان چالاکیی فیداییانە بکەن. ڕۆژی ٢ی حوزەیران و کاتژمێر ١٠:٠٠دا بە ڕۆحی هێرشی بەرز، چالاکییەکی فیدایییان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. هەڤاڵانمان چوونە سەر دوژمن و قارەمانانە شەڕیان کرد، بەلانیکەمەوە ١٢ داگیرکەریان سزا دا.
هه‌په‌گه قاره‌مانێتی گه‌ریلاكان له شاخی شه‌هید شاهین باگه‌ر، ئاڤزه‌م، ئارین و شهڕزانی چوواندووه به چالاكی چواره‌كان فه‌رهاد كورتای، ئه‌شره‌ف ئانیك، مه‌حمود زه‌نگین و نه‌جمی ئۆنه‌ر كه ساڵی ١٩٨٢ له زیندانی ئامه‌د ئاگریان له جه‌سته‌یان به‌ردا وه‌ك 'چواره‌كان' جێگه‌یان له ناو مێژووی گه‌لی كورددا گرتووه.
هـ . ب