'گەلی ئیلح ڕێگە بە قەیوم نادات'

هاوسەرۆکانی ئیلحی دەم پارتی، ئەوەیان دەربڕی کە ئیلح ئەو شارەیە لە ساڵی ١٩٧٠دا بزوتنەوەی وڵاتپارێزی تێدا سەریهەڵدواوە و گەشەی کردە و کۆمەڵایەتی بووە و وتییان : "گەلی ئیلح خاوەنی باوەڕی خۆیانن و ڕێگە نادەن قەڵاکە لاواز ببێت".

هاوسەرۆکانی ئیلحی دەم پارتی موستەفا مەسعود تەکیک و سۆنول کۆرکماز، بارودۆخی تایبەتی ئیلح وکارەکانی هەڵبژاردنیان هەڵسەنگاند.

تەکیک باسی لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن کرد و وتی: "بە شێوەیەکی سروشتی و بە ورییاییەوە خۆمان بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئامادەکردوە. لە ڕویی مۆراڵ و چالاکییەوە هەوڵمانداوە لە ئاستی پێویستدابین و چالاکیەکانمان بگات بە هەموو ماڵێکی کۆمەڵگا".

'بچینە هەموو ماڵەکانی ئیلح'

تەکیک باسی لەوەکرد لە ئیلح بەشێوەیەک کارەکانیان بکەن بچنە هەموو ماڵەکان و تەناتەت یەک ماڵیش نەهێڵنەوە و وتی: " لە هەموو ڕویەکەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەکردوە. بۆ پاراستنی دەنگی دەنگ دەرانمان هەمو کارێک دەکەین. دەسەڵاتداری دەیانەوێت فەزایەکی سیاسی بۆخۆی بخوڵقێنێت، ٤٥ ساڵە لەسەر ئەم ڕێگەیە بەردوامە. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ئیلح شوێنی سەرهەڵدانی بزوتنەوەی وڵاتپارێزی و گەشەیکردوە و کۆمەڵگایی بوەتەوە، بۆیە دەسەڵاتداری بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئیلح دەکات".

'ژنان نابێت ڕێگە بەدەسەڵاتداری پیاوان بدەن".

هاوسەرۆکی ئیلح سۆنگول کۆرکماز ئەوەی دەرخست، دەم پارتی سیاسەتی ژیانێکی دیموکراتیک و ئاشتیانە ئەنجام دەدات و وتی: "دەبێت هەموو کەسێک بە دیموکراتیکانە و ئاشتیانە سیاسەتی خۆیبکات، بەو واتایەیی کەس بە دوژمن نابینین. ئیلح بنەمای سیاسەتی ئێمەیە، تێکۆشانمان بپارێزن و بەرفراوانی بکەین. وەک ژنانی ئیلح گرنگییەکی تایبەت دەدەین بەم هەڵبژاردنە. بە باوەڕ و ئیرادەی خۆمان پرۆسەی هەڵبژاردن بەهێزتردەکەین. بۆیە دەبێت لەم خەباتەدا ماڵ بە ماڵ ڕوانگەیی دیموکراتیکانەی خۆمان بگەیەنین بە هەموو ژنانی ئیلح و تێکۆشانمان بەرفراوانتربکەین لە دژی سیستەمی قەیوم و دەسەڵاتدارێتی پیاو. بە شێوەیەکی نوێ لە تێکۆشان، بە هەموو هێزمانەوە، دەستکەوتەکانمان بپارێزین".