گەنجانی قامشلۆ دژی گۆشەگیری ئیمڕالی چالاکیان ئەنجامدا

بە سەدان گەنجانی ناوچەی چلئاغا، گرکێ لەگێ، تەل کۆچەر و دێرکی کانتۆنی قامشلۆ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە نێو گۆڕەپانەکان.

بە شێوەیەکی هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هەنگاوی کۆکردنەوەی واژۆ لەلایەن دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە سەرپەرشتی دەستپێشخەری سوریای ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری، گەنجانی خانەوادەی شەهیدان و ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنجی ناوچەی گرکێ لەگێ، چلئاغا، تەل کۆچەر و دێرکی کانتۆنی قامشلۆ لە ناوچەی گرکێ لەگێ رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

بەشداربووان لە گۆڕەپانی شەهید خەبات لە ناوچەکە کۆبوونەوە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان، ئاڵاکانی گەنجان و مەشخەلیان بەرز کردەوە و دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' وتەوە.

گەنجان تاوەکو بازاری ناوچەکە رێپێوانیان ئەنجامدا. لە بازارەکە رێپێوانەکە راوەستا و بۆ میتینگ گۆڕا. لە میتینگەکەدا بە ناوی گەنجانی خانەوادەی شەهیدان سورەیا ئەلجەروب قسەی کرد و بانگەوازی بۆ هەموو کەسێک کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان و ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان تێبکۆشن.

سورەیا وتی، " هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلان و نەتەوەی دیموکرات رەت و شەرمەزار دەکەن. ئێمە بێدەنگ نابین. لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالاندا گەلی هەرێمەکە دەکرێتە ئامانج، ئێمە لەبەرامبەر دۆخی تەندروستی رێبەر ئۆجالان نیگەرانین."

ئاماژەشی بەوەکرد کە بەڵێنی بەردەوامی تێکۆشان دەدەن تاوەکو گۆشەگیری کۆتایی دیت و ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان مسۆگەر دەکرێت. بانگەوازیشی لە رێکخراوەکانی پەیوەندیدار کرد کە یاساکانی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکەنو  دۆخی رێبەری گەلی کورد ئاشکرا بکەن.

ف.ق