گەنجی ئێزدی بەشداربونیان لە ریزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان راگەیاند

ئاسایشی ئێزیدخان بەشداربونی ٢٦ گەنجی بۆ ڕیزەکانی خۆی راگەیاند و دەڵێن ئاسایشی ئێزیدخان کە خۆیان لە دژی داعش سەلماندووە، ئیستا ئێزدیەکان ئێستا پشت بە ئاسایشی ئێزیدخان دەبەستن.

 ئاسایشی ئیزدخان کە بەردەوام لە هەوڵی فراوانکردنی ڕیزەکانیدایە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٢٦ ئەندامی نوێ دوای ٤٥ ڕۆژ لە مەشق و ڕاهێنان لە ئەکادیمیای شەهید جنکۆ سوێندی پاراستنی ئێزدیەکانیان خوارد و دەستیان بەکارکردن کرد.

دوای کۆتایی هاتنی خولەکەیان رۆژی چوارشەممە لەدهۆلا ئاهەنگێک بۆ ئەو ئەندامە نوێیانەی ئاسایشی ئێزیدخان بەڕێوەچوو حەسۆ ئیبراهیم، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی شەنگال و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنەکە و زیرۆ قاسم، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شەنگال و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی سنوری شەنگال بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد.  

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا ئەبو شادی، بەناوی فەرماندەیی گشتیی ئاسایشی ئێزیدخانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: ئاسایشی ئێزیدخان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئەمڕۆ هەوڵمانداوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بوەستینەوە کە کراوەتە سەرمان و لە ئێستاوە بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین و کار بۆ پاراستنی خەڵکی ئێزدی دەکەین.

دوای وتارەکە، مەراسیمی سوێندخواردن بۆ ئەندامانی نوێی ئاسایشی ئێزیدخان بەڕێوەچوو ٢٦ ئەندامی نوێ بەڵێنیاندا پارێزگاری لە ئێزدیەکان بکەن بەم بەڵێنە ئەندامانی نوێی ئاسایش دەستیان بە ئەرکە فەرمییەکەی خۆیان کرد.

موسا حاجی بە ناوی کۆمەڵەگیە شەنگال لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر تۆ هێزی بەرگریت نەبێت، ناتوانیت قسەیەک بە دوژمنەکەت بڵێیت ئەو دوژمنە ئێستا حساب بۆ ئاسایشی ئێزدیەکان دەکات و داواشی کرد کەس ڕێگری لە کوڕان و کچانی ئێزدی نەکات.

هەر لە مەراسیمەکەدا، ئەندامانی نوێی ئاسایش بە نمایشێک ئاستی ڕاهێنان و هونەری سەربازییان خستەڕوو و بە ئاهەنگێک مەراسیمەکە کۆتایی پێهات.

ف.ق