گەریلا بۆ یادی شەهیدانی مانگی گوڵان چالاکی ئەنجامدا: ٢٤ داگیرکەری سزادران - نوێکرایەوە -

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٢٤ داگیرکەر سزادران، ٣ سەنگەر، چەکێکی ئەی٤، چەکێکی بی کەی سی، ٢ چادر، درۆنێک و سیستمێکی کامێرای مۆبێس لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " تێمەکانی گەریلای گەڕۆکمان لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک چالاکی بەهێز ئەنجام دەدەن. لە چالاکیەکاندا تاکتیکی گەریلایەتی سەرکەوتوو ئەنجام دەدرێت. ئەو چالاکیانە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایاری تێکۆشانی ئازادی کوردستان ئەنجامدراون. لە چالاکیەکاندا لانیکەم ٢٤ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیکەری بریندار بوون، ٣ سەنگەری داگیرکەران، چەکێکی ئەی٤، چەکێکی بی کەی سی، ٢ چادری داگیرکەران، درۆنێک و سیستمێکی کامێرای مۆبیس لەناوبراون. لە هەمانکاتدا گورز لە ٢ سەنگەر و ٢ سیستمی کامێرای مۆبیس وەشێنراوە. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ١٣ مەتر حەشوە و ١٠ کیلۆ تی ئێن تیدا گرتووە.

زانیاری فراوانتر لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ١٦ی ئایار کاتژمێر ١٨:٠٠دا داگیرکەران کە ویستیان بە چەکی قورس گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ بۆردومان بکەن، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە هەمان رۆژدا داگیرکەران هەوڵیداندا پێشبکەون، هێزەکانمان جارێکی دیکە چالاکیان ئەنجامدا و بەهۆی دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.

لە ١٦ی ئایاردا هێزەکانمان، داگیرکەرانیان لە دەروبەری گردی وەرخەڵێ خستە ژێر چاودێریەوە و کاتژمێر ١١:٤٥ هێزەکانی گەریلای گەڕۆکمان هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران. لە لێدانی سەرەتای گەریلادا، داگیرکەران لە سەنگەرەکانیان هەڵهاتن و هێزەکانمان سیستمێکی کامێرای مۆبیسیان تێکشکاند.

لە ١٦ی ئایادا کاتژمێر ١٣:٤٥ گروپێکی داگیرکەران کاتێک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵی هێرشیان دەکرد، هێزەکانمان بە شێوەیەکی رێکخراوەیی لە دوو لاوە لە داگیرکەرانیاندا. بەرەی یەکەمین لە نزیکەوە لە چەکێکی ئەی٤ و سەنگەرەکەیدا. بەرەی دووەمیش لە نزیکەوە لە سێ سەنگەر و سیستمێکی کامێرای مۆبیسدا. داگیرکەرێک سزادرا، چەکێکی بی کەی سی و سەنگەرێک لەناوبران، گورز لە دوو سەنگەر و سیستمێکی دیکەی کامێرای مۆبیس وەشێنرا.

لە ١٦ی ئایاردا، هێزەکانمان بۆ جاری دووەم، بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ. لە ئەنجامدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەران نەزانرا.

لە هەرێمی زاپ

١٥ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید جوودی سەر بە هەرێمی بەخۆدانی کارکەر لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

١٥ی ئایار کاتژمێر ١٠:٢٠ و ١١:٣٠ هێزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە کەلێی کورەژارۆ پێشڕەوی بکەن. ژمارەی کوژراو و برینداری داگیرکەران نەزانرا.

١٦ی ئایار کاتژمێر ١٠:٣٠ داگیرکەران لەنێوان گردی شەهید هارون و شەهید تۆڵهەڵدانی هەرێمی بەرخۆدانی کورەژارۆ لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. داگیرکەران کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمان بوون، کاتژمێر ١٠:٣٠ لە سێ لاوە رووبەرووی چالاکی ڕێخراوەیی هێزەکانمان بوونەوە. لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون. گروپی چالکی دووەمیش، سەنگەرێک کە ٢ داگیرکەری تێدابوو کردە ئامانج. داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. گروپی سێیەم، بە قەناس داگیرکەرانیان کردە ئامانج کە سەنگەریان چۆڵ کرد و هەڵدەهاتن و داگیرکەرێک سزادرا. داگیرکەران ویستیان دەستوەردان بکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمی یەژەئاستارمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

لەو چالاکیەکەدا کە هێزەکانی گەریلامان بە تاکتیکی جیاوازی گەریلایەتی ئەنجامیاندا، بە گشتی ٦ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون.

رۆژی ١٦ی ئایار کاتژمێر ١٦:٠٠ لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە مامرەشۆی سەر بە کورەژارۆ دوو سەنگەری داگیرکەران لەلایەن تیمەکانمانەوە کرانە ئامانج و گورزیان لێوەشێنرا. لە ئەنجامی لێدانی بەهێزی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک تێکشکێنرا و سەنگەرێک لەناوبرا.

١٦ی ئایار داگیرکەران کە ویستیان سەنگەرەکانی شەڕی ئەشکەوتی برینداران بە تەقەمەنی بۆردومان بکەن، لەلایەن هێزەکانمەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەران تەقەمەنی خۆیان بەجێهێشت و هەڵهاتن. دەست بەسەر ١٣ مەتر حەشوە و ١٠ کیلۆ تی ئێن تیدا گیرا.

لە ١٦ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گردی ئۆرتێی هەرێمی بەرخۆدانی کارکەر لەدوولاوە لەلایەن تیمەکانی گەریلامانەوە کرانە ئامانج. گروپی یەکەمی چالاکیەکە، ٢ سەنگەری داگیرکەرانیان کردە ئامانج و لە نزیکەوە بە شێوەیەکی کاریگەر لە داگیرکەرانیاندا. گروپی دووەمی چالاکیەکە، داگیرکەرانیان کردە ئامانج و بە کاریگەری لێیاندان. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٤:٣٠ درۆنێکی داگیرکەران کە بۆمبی هەڵگرتبوو لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە و تێکشکینرا.

لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی گەریلاماندا، ٥ داگیرکەری سزادران، ٢ چادری داگیرکەران و درۆنێک لەناوبران.

چالاکیە کاریگەرەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە لە زاپ بە رۆحێکی فیدایی بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار لە کەسایەتی فەرماندەی نەمر هەڤاڵ حەقی کارەر ئەنجامدرا.

لە ١٦ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٢٣:٠٠دا داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی جەهەنەمی هەرێمی بەرخۆدانی چیارەش پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە ٣ جار کرانە ئامانج. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا داگیرکەران کشانەوە.

لە ١٦ی ئایاردا داگیرکەران ویستیان بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی شەهید شاهین تۆپباران بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج بە چەکی قورس. لە ئەنجامدا داگیرکەران کشانەوە.

لە هەرێمی خواکورک

لە ١٦ی ئایار کاتژمێر ١٣:٠٠دا هێزەکانی یەژەئەستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە گردی شەهید ئاخین. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

چالاکی لەدژی بارەگای سیرێ

١٠ی ئایار بە چەکی قورس چالاکی لەدژی بارەگای سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە سیرێ کە دەکەوێتە نێو سنورەکانی باشوری کوردستان ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا لانیکەم ٤ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکان بەردەوامە

سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار بە فڕۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەری شەڕ و بە ئۆبۆس هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

زانیاری لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

١٥ی ئایار کاتژمێر ٢٢:٣٠ گردی هەکاری هەرێمی مەتینا ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا. لە هەمانکاتدا هەرێمی کۆردینە و دەورەبەری گوندەکانی دەشیشێ، سەرەرۆ و عەدنێ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران.

١٦ی ئایار کاتژمێر ١٨:٠٦ گردی هەفتەباخی گارێ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

١٦ی ئایار گوندی فلەها، گردی جوودی، گردی ئێف ئێمی زاپ ١٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

١٧ی ئایار گۆڕەپانەکانی کارکەر، ساجا و چەمچۆی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران و ٧ جاریش لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران."

ف.ق