گەریلا بەبۆنەی ١٥ی تەباخەوە چالاکی ئەنجامدا: ٧ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر رووخێنران

تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، چالاکیان ئەنجامدا. لانیکەم ٧ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەر بریندار بوون، ٢ سەنگەر رووخێنران.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەکانی گەریلاوە دەستمان کەوتووە، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ، تیمەکانی گەڕۆکی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، بە بۆنەی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە، چالاکیان ئەنجامداوە.

لە چالاکیەکەدا کە بە تەکنیک و رێبازی بەهێز ئەنجامدراوە، لانیکەم ٧ داگیرکەر سزادراون. ٢ داگیرکەر بە قورسی بریندار بوون. ٢ سەنگەری سوپای تورک رووخێنراون. جبەخانەیەکی گەورەی داگیرکەرانیش تەقێنراوەتەوە.

بۆ ئەوەی گەریلاکانی ئازادی دەست بەسەر تەرمی داگیرکەراندا نەگرن، گۆڕەپانی شەڕەکە، بە چڕی بۆردومانکراوە.

تاوەکو ئێستاش جبەخانەی داگیرکەران دەسووتێت و ناو بە ناو دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.