گەریلاکانی یەژەئاستا ئاگری نەورۆزیان کردەوە

گەریلاکانی یەژەئاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا نەورۆزیان پیرۆز کرد و وتیان، " ئێمە بە بەرخۆدانی مەزلۆمان، بە بڕیارداری زەکیان نەورۆز پیرۆز دەکەین. لەگەڵ پیرۆزکردنی نەورۆز لە بەرانبەر سیاسەتی قێزەونی دژی ژن تێدەکۆشین."

گەریلاکانی یەژەئاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا نەورۆزی ٢٠٢٢یان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

گەریلاکانی یەژەئاستار بە ئاگر ' بژی سەرۆک ئاپۆ، نەورۆز پیرۆز بێت' یان نووسی و دواتر هەڵپەڕین. گەریلاکان هەڵبەستیان لەسەر نەورۆز و بەرخۆدان وتەوە و ئەم پەیامەیاندا، " ٥٠مین نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. نەورۆز بە بەرخۆدانی کاوەی سەردەمی مەزلۆم دۆغان و رۆحی راپەرین زەکیە ئالکان پیرۆز دەکەین. داوا دەکەین هەر کەس بە رۆحی مەزلۆم و زەکی بچێتە گۆڕەپانی نەورۆز."

گەریلایان وتیان، " وەک دەزانرێت نەورۆز جەژنی ژیانەوەی گەلی کوردە. چۆن سروشت خۆی لەگەڵ بەهار نوێ دەکاتەوە، ئێمەی گەریلاش لەگەڵ نەورۆز خۆمان نوێ دەکەینەوە. ئێمە بە بەرخۆدانی مەزلۆم دۆغان لە زیندانی ئامەد، بریارداری زەکیە، بیریتان و رۆناهی نەورۆز پیرۆز دەکەین. لەگەڵ گەشکردنی ئاگری نەورۆز لە بەرانبەر سیاسەتی قێزەونی سەر ژنان تێدەکۆشین."

ئاگر کرایەوە و گەریلاکان خۆیان لەسەر ئاگرەکە هەڵدا. لەگەڵ ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بانگەشەی ئەوە دەکەین کە گەریلا نەماوە، گەریلاکان لە هەموو جێگەیەک نەورۆز پیرۆز دەکەین.

ئاهەنگی گەریلاکانی یەژەئاستار بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بە گیان و خوێن لەگەڵ تۆداین ئەی سەرۆک' کۆتایی هات.

ف.ق