گیان له ده ستدانی کولبەرێک له سنووری بانه
ڕاگەیەندراوە کە کولبەرێک لە ناوچەی سنووری شاری بانە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستداوە.
ڕاگەیەندراوە کە کولبەرێک لە ناوچەی سنووری شاری بانە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ناسر عوسمانی، کولبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت، لە کاتی کولبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە گیانی لەدەستداوە.
دەوترێت دوێنێ تەرمی ئەو کولبەرە دوای چەند کاتژمێرێک گەڕان لەو ناوچەکەدا دۆزرایەوە و گواستراوەتەوە بۆ ڕەبەت، لەوێ بەخاک بسپێردرێت.
ناسر عوسمانی تەمەن ٤٢ ساڵ باوکی یەک منداڵە و خەڵکی ڕەبەتی شاری سەردەشتە.