هاسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان دەستبەسەر کرا

هاسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە قەیوم لە جێگەکەی دانرابوو، دواتر لە ماڵەوە دەستبەسەرکرابوو، ئەمڕۆ دەستگیرکرایەوە.

هاسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا قەیوم لە جێگەکەی دانرا و دواتر لە ماڵەکەیدا خرابووە ژێر چاودێرییەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە چوارچێوەی 'سیستەمی سەپاندنی قەیوم'دا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی پێرتاغ دەستبەسەر کرایەوە.

بیرسەن ئۆرهان لەسەر هەژماری دیجیتاڵ میدیایی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوێتی، "دەستبەسەر دەکرێم".

زانراوە بیرسەن ئۆرهان دەبرێتە دێرسیم.

ڕاگەیاندرا کە بیرسەن ئۆرهان بە پڕوپاگەندەی "پێشلکردنی یاساکانی خۆپیشاندان و ڕێپێوان" و "وەستانەوە بەرامبەر دژی پۆلیس" دەستبەسەر کراوە.